دوای لادانی محه‌ممه‌د مورسی له سه‌رده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی میسره‌وه،لایه‌نگرانی مورسی هه‌روه‌ك رۆژانی پیشتریان كه به دژی مخالیفانی مورسی هاتبوونه نێوچه‌ند شه‌قامیشاری قاهیره‌ی پێته‌ختی ئه‌و وڵاته، له به‌ر ده‌ركی كاخی ریاسه‌ت جمهووری كۆبوونه‌وه و، ئه‌و رۆژه‌یان ناونا رۆژی رق وكێنه كه له‌و نێوه دا كێشه‌یه‌ك له نێوان مخالفانی مورسی وئه‌رته‌ش و، لایه‌نگرانی مورسی دا رووی دا كه له ئاكام ئه‌وه دا ئه‌و رۆژه 3 كه‌س له لایه‌نگرانی مورسی كوژران و چه‌ند كه‌سیكیشیان لێ بریندار بوو.
له‌و كاته دا دیسان ئێران خۆی هاویشت ناو كێشه‌كه و یه‌كێك له نوێنه‌رانی رێژیمی ئێران گوتی: له‌م رۆوه ئه‌خوان ده‌بێته هێزێكی چه‌كدار وده‌ستی به خۆشكردنی ئاگر كرده‌وه ؟!
له‌و كاته دا یه‌كێك له سه‌رانی ئه‌خوان كه رۆژی پێشتر ئیدیعای گیران و ده‌ست به سه‌ركرانی له كاناڵه جیا جیاكانی بیانیه‌وه بڵاو ببۆوه، له ناو خۆ پێشانده‌رانی ئیخوانیه‌كان دا ده‌ركه‌وت و خه‌ڵكی بۆ ناره‌زایه‌تی تا گه‌ڕانه‌وه‌ی مورسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه هاندا وگوتی: تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مورسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، دریژه به ناره‌زایه‌ته‌كه‌مان ده‌ده‌ین و شه‌قامی شاره‌كانی میسر چۆل ناكه‌ین.
له‌و كاته دا له ئه‌مریكا و زۆر شوێنی تر پرسیاری ئه‌وه هاته گۆڕی كه بڵێت: ئه‌مریكا پیداویستیه نیزامیه‌كانی خۆی به ئه‌رته‌شی میسر رانه‌گرێت؟! به‌ڵام ساحیب نه‌زه‌ران وای بۆ چوون كه له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی دا میسر گرنگترین ولاته بۆ ئه‌مریكا و هاوكاری نیزامی خۆی بۆ میسر راناگرێت؟
بانگی عه‌سری ئه‌و رۆژه، 14/4/1392، ئه‌رته‌ش رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی پێشتر لایه‌نگرانی مورسی گوتوویانه ئه‌رته‌ش ته‌قه‌ی لیكردووین، ره‌دی ده‌كه‌ینه‌وه.
به پێی هه‌واڵ و لێكدانه‌وه جیا جیاكان، لادانی مورسی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میسر، بۆه هۆی خۆشحاڵی ئه‌ماره‌ت و، بووه هۆی نیگه‌رای بۆ قه‌ته‌ر كه ره‌نگبێ له‌م باره‌وه هه‌ندیك هه‌ل و مه‌رجی نوی بینه پێش.
تا رۆژی 15/4/13929/ جیا له 16 كوژراو و، 200 برینداری پیش‌تر، شه‌ش كه‌سی دیكه له قاهیر دا كوژران و چه‌ند كه‌سیكیتریش بریندار بوون كه هه‌موویان سه‌ر به لایه‌نگرانی مورسی بوون كه به دوای ئه‌وه دا ته‌نیه‌وه و له‌ده‌ورو به‌ری مه‌یدانی ته‌حریر و ناوچه‌ی نه‌سر لایه‌نگرانی مورسی بو پشتیوانی له مورسی ده‌ستیان به شعاردان كرد‌و له دواتریش كێشه‌كه‌یان گه‌یانده سه‌ر پردی 6ی ئۆكتۆبر وشه‌ڕ له نێوان لایه‌نگرانی مورسی و مخالیفانی دا تونتر بوو كه درووست له‌و كاته‌دا ده‌نگی ته‌قه په‌یدا بوو.
ئه‌وه‌ی زۆر جێگه نا خۆشی و تێڕامانه، ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه دا كه كێشكه له میسر و به تایبه‌تی له قاهیره دا قووڵ بۆته‌وه، ئه‌وه‌یه كه به پیی راگه‌یاندنه كانی كه له وێدا حزووریان هه‌یه، تا ئیستا زیاتر له 100 ژن كه‌وتوونه‌ته به‌ر هیرشی ناره‌وای تجاوزی له تاقمی چه‌ند كه‌سی كه خه‌ڵكی میسر بۆ خۆیان شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌ن وبه قسه‌ی ئه‌وان ، ده‌یگێرنه‌وه بۆ پۆشینی نادروستی لیباس ده‌به‌ر كردن له‌و وڵات دا كه به دوای ئه‌وه دا ئه‌رته‌ش ئه‌منیه‌تی له‌م باره‌وه به‌تایبه‌تی له ده‌ورو به‌ری مه‌یدانی ته‌حریر توند كردوه.
به دوای ئه‌وانه دا لایه‌نگرانی مورسی له شاره‌كانی تری میسر دا كه‌وتوونه‌ته جووڵه كه ئه‌وه‌ی ساحه‌ب نه‌زه‌رانی نیگه‌رانی كردوه كه شه‌ڕی ناو خۆی دروست ببیت وكێشه‌كه چاره سه‌ر نه‌كریت و ده‌ڵین: ئه‌رته‌ش وه‌زیفه‌یه‌تی كه هه‌رچی زووتر له فكری پێكهینانی ده‌سه‌لاتی تازه دا بیت و فكر له چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی وڵات دا بكاته‌وه.
له ساعه‌ت 10ی شه‌وه 15/4/1392 شه‌ڕ له نێوان مخالیفانی مورسی و لاێه‌نگرانی دا توند بوو كه 8 كه‌س بریندار بوون كه درووست له‌و كاته دا یه‌كێك له سیاسیانی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین له سنووری میسر و فه‌ڵه‌ستین كه رێگه‌یان لێ گیروه بۆ ناو خاكی میسر، گوتی :حه‌ماس به‌شێكه له ئیخوان ئه‌وه‌تا ئه‌وان هاتوونه سه‌ر كار ، ئامووشۆی ئیمه فه‌له‌ستینیه‌كان بۆ میسر خۆش ببوو.
درووست له‌و كاته دا وه‌زاره‌تی بهداشتی میسر رایگه‌یاند كه رۆژی 14 تا 15/ 4/ 1392 25 كه‌س له خه‌ڵكی میسر كوژراون وسه‌د مه‌ورید ته‌جاوزیشی به ژنانی میسری راست كرده‌وه.
سه‌عا‌ت 11ی پێشنیوه‌رۆی رۆی 15/4/1392 ، وه‌زاره‌تی بیهداشتی میسر دووباره رایگه‌یاند كه كوژراوه‌كانی قاهیره گه‌یشته 17 كه‌س و له ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ش كه كێشه‌كه هاتۆته ئاراوه، 19 كه‌س كوژراون و 450كه‌سیش بریندار بوون.
به‌كورتی تا ئیستا له‌و رۆژه‌وه ئاڵۆزیه‌كان له میسر دا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه، تا نیوه‌رۆی 15/4/1392ی هه‌تاوی 36 كه‌س كوژراون و 658 كه‌سیش بریندا بوون.
ئاخرین خه‌به‌ریش ئه‌وه‌یه كه: به‌رپرسی دووهه‌می ئه‌خوانیش گیراوه وله لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه ده‌ست به سه‌ره و وه‌زعه‌كه‌ش هه‌روا ئالۆزه‌و، چاوه‌روا نین كه جا خۆ به كام ئاقاردا ده‌ڕوات.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی