ئاستەنگەکانی بەردەم کۆنگرەی نەتەوەیی، چۆن تێکدەشکێن. ئەحمەد مەکڵاوەیی
گرتنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ، ورده‌كاری زۆری ده‌وێت و، به قه‌ده‌ر به‌رزی نێوان ئه‌رز و ئاسمان له خۆبوردووویی ده‌وێت و، ده‌بێ هه‌ر جۆره به قازانج گرتنی فه‌ردی و حیزبی، ره‌د بكرێته‌وه و، مه‌به‌ست ته‌نیا( كاكڵه‌ی ئه‌سڵی، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بێت ) من له‌م وتاره كورته دا، رووی قسه‌م به ته‌نیا له هیچ حیزب و شه‌خس ولایه‌نیكی دیار و موشه‌خه‌س نیه و، نه‌زه‌ری خۆم بۆ چۆنیه‌تی گرتن و سه‌ر كه‌وتنی ئه‌م كۆنگره ده‌رده‌برم و، له‌م باره‌وه به قازانجی نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌دوێم.
بانگه‌واز كردنی گشت حیزب و لایه‌نه جیا جیاكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن هه‌ر حیزب و شه‌خس و لایه‌نیكی كوردی بێت، خۆی له خوی‌دا كاریكی نیشتمانی و زۆرگه‌وره و به جێیه. به‌ڵام، لێره دا پێویسته شه‌خسییه‌ته‌سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیه به نفووزه‌كانی نێو نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ ئه‌م كۆنگر بانگ بكرین و نه‌خرێنه په‌ڕاوێزه‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌م بۆ چوونه‌شمدا، هه‌رچه‌ند من وه‌ك خۆم ، یه‌ك به یه‌ك رێزێكی تایه‌تیم بۆ گشت رێبه‌ر و سه‌ركرده‌و پیاوه دیار و به‌رچاوه‌كانی نێو گشت كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و، هه‌موو تێكۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌م هه‌یه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه دانیم كه ئه‌و كۆنگره‌ی به ناوی چه‌ند رێبه‌ر و سه‌ركرده‌ی كورده‌وه بكرێته‌وه.
من پێم وایه كه كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆنگره ، كه كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه و، كاری گشتگیر و نه‌ته‌وه‌یش ده‌كات، دروستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه : به ناوی گشت شه‌هیدانی كوردستان بكرێته‌وه ، چونكه كۆنگره‌كه ئی چه‌ند حیزب و ریكخراوی تایبه‌تی نیه و، پرسه‌كه، پرسێكی گشتی و نه‌ته‌وه‌ییه.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی كورت له میژوو بده‌ینه‌وه، مێژوو پێمان ده‌ڵێت : خه‌ڵكی كورد له میژه له درسیمه‌وه بگره ، تا ئامید و نهری وبارزان ، له ره‌واندوزوقامیشلوو و كه‌رووكه‌وه ، تا سلیمانی و كرماشان ، له سنه و مه‌هاباده‌وه تا ورمێ و زۆری تر، بۆ مه‌به‌سته‌كانی كه ئه‌م كۆنگره‌ی بۆ ده‌گیرێ ، خه‌باتی كردوه و، به سه‌دان رێبه‌ر و، سه‌ركرده و ، به ملیۆن كه‌س له ئه‌ندامانی خۆی پێشكه‌ش به گه‌یشتنی ئه‌م بیره پیرۆزه كردوه كه ئه‌م كۆنگره‌ی بۆ ده‌گیری و، مان و مه‌وجوودیه‌تی خۆی به‌خوێنی رۆڵه‌كانی له هه‌ر چوار پارچه دابه‌شكراوه‌كه‌ی، پاراستوه.
نابی له بیرمان بچێت كه بڕینی ئه‌م رێگه سه‌خته ، ئاسته‌نگ و كۆسپی زۆر له پیش بوون و هه‌ن و، ورده‌كاریه‌كی ته‌واوی ده‌وێت و، ده‌بیت به هۆشیاریه‌وه كۆسپه‌كان بشكێندرێن و رێگه‌كان ته‌خت بكرێن و، هه‌وڵی جیددی بۆ بن بڕ كردنی ناڵیكیه‌كانی یه‌ك ریزی نه‌ته‌وه‌ی كورد بدریت.
له پێش هه‌موو شتێك‌دا، پێویسته كه بۆ كارێكی ئاوا به جێ و گه‌وره و به‌نرخی نه‌ته‌وه‌یی، ریزی هه‌موو حیزبه سیاسیه‌كان له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان دا، رێك بخری و، ناكۆكیه‌كان گۆڕ بكرین و، به هه‌نگاوی برایانه و ئاشتیه‌وه، واریدی ساڵۆنی گرتنی ئه‌و گۆنگره بن.
بێ شك ولاتانی ده‌ورو به‌رو له سه‌رووشیان ره‌نگبێ به‌شێك له زلهیزانی دونیاش، له گه‌ل ئه‌وه دا ناڵیك بن ، به‌ڵام ئه‌و یه‌ك رێزیه گشتییه‌یی كورد كه له سه‌ره‌وه ئیشاره‌م پیكرد، ئه‌م پێلان و فكره دواكه‌وتوانه تیكده‌شكێنێ و له‌م مه‌یدانه‌ش دا كورد سه‌ر به‌رز دێته ده‌ر. به‌ڵام نابیت رێبه‌رانی كه رێبه‌ری ئه‌م كۆنگره ده‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان ، فریوی پێكه‌نینی دوژمانی كورد له هه‌رچوارلای ده‌ورو به‌رمان بخۆن، چونكه ، ئه‌وه‌ی به خۆشی زستان و پێكه‌نینی زالم باوه‌ر بكات ، مڵ وێرانه
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی