ئاگاداری پێک هێنانی سمینارێکی یەک رۆژە لەلایەن یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان
یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئید لە درێژەی کار و چالاکیەکانی خۆیدا هەڵدەستێ بە گرتنی سمینارێکی یەک رۆژەلە ژێر ناوی ” تێروریزمی نێودەوڵەتی” کە رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ سپتامبر لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە دەچێ و بۆ کردنەوەی ئەو باسە میوانداری
چەند کەسی شارەزا لەو بوارەدا دەکا.
دەستەی بەرێوەبەری سمینار لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر دەخاتە بەر دیدی دۆستان، ئۆگران و ئەندامانی خۆی.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ سپتامبر
شوێن: Stockholm-Axelsberg Axelsbergs torg 3
کاتژمێر: 17.00-11.00
ژمارە تلێفون بۆ پێوەندی گرتن:
٠٠٤٦٧٠٤٣٩٠٢٥٥
٠٠٤٦٧٣٦٤٨٩٧٥٩