كۆچی باوكم، نه‌ی گریاندم، به‌ڵام؟ ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
26ی خه‌رمانانه، 2 رۆژه باوكم كه چارده ساڵی ره‌به‌قه نه‌مدیتوه، كۆچی دوایی كردوه و، پرسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بوو و ، ئێستا ده‌مه‌و نیوه‌رۆیه‌و، كاك ئه‌حمه‌د نستانی كه له لێوژێرا به مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی هاتۆته ماڵی ئێمه ، هه‌ڵكه‌وتوو له بۆكریسكانی بناری قه‌ندیل، له‌بن چادرێك دانیشتوین ودڵخۆشی من ده‌داته‌وه.
له ده‌ست چوونی باوكێكی دڵسۆز كه له ژیانمدا جارێك نه‌مدی ده‌ست به روومه‌وه بنێ و هه‌رچی ويستم بۆ منى كرد، زۆر گران بوو. به‌ڵام خۆشه‌ویستی بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌م و رێنوێنیه‌كانی باوكم سه‌باره‌ت به‌وه كه ده‌بێت له به‌رامبه‌ر پێشهاته‌كاندا له رێی رزگاری خاك و نیشتمانم چه‌نده خۆڕاگر بم ، هه‌ر چه‌ند زۆرم په‌رۆش بوو، فرمێسك له چاوم نه‌هاتن، به‌ڵام؟
ئێستا، ئه‌وه ساعه‌ت دوازده‌ونیوی نیوه‌رۆیه و، له‌بن چادره‌كه ده‌ستم برد بؤ رادێو چووكه‌كه‌ی ناو ره‌خت و فیشه‌كدانه‌كه‌م و ده‌رم هێناو ده‌نگی كوردستان‌م گرت، به‌ڵام هه‌ر كه كردمه‌وه، راگه‌یاندراوی ده‌فته‌ری سیاسی پێ بوو، رایگه‌یاند كه د. سادق شه‌ره‌فكه‌ندی له بیرلینی ئاڵمان تیرۆر كراوه.
كه ده‌نگی كوردستان ئه‌وه‌ی راگه‌یاند ، ئیدی خه‌می كۆچی دوایی باوكم له بير چۆوه‌و ، خۆم پێ رانه‌گیراو فرمێسك له چاوم جاری بوون و دونیا له پێش چاوم تاریك بوو.
كه كوردستان ئه‌م هه‌واڵه ناخۆشه‌ی بڵاو كرده‌وه، ئیدی كاك ئه‌حمه‌د نستانیش كه قه‌رار بوو نیوه‌رۆكه‌ی لای من بمینیته‌وه، خۆی پێرانه‌گیراو به نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه هه‌ستاو كه‌وشه‌كانی ده‌پێ كردن و به ناره‌حه‌تیه‌وه خوا حافیزه‌ی خواست و به‌ره و جاده داگه‌ڕاو رێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی حیزبی له گوندی بؤڵێ گرته‌به‌ر.
رۆژێكی زۆر ناخۆش بوو, كه هه‌واڵه‌كه بڵاو بۆوه، هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌گریان و , كه‌س نه‌بوو دڵ خۆشیان بداته‌وه.
ئێستا كه ئه‌وه چه‌ند كاتژمێرێكی بۆ بیست و یه‌كه‌مین ساڵی ئه‌و تیرۆره ناجوانمێرانه ماوه ، ته‌واوی ناره‌حه‌تیه‌كانی ئه‌و رۆژه‌م لێ میوان بوونه‌وه و، واده‌زانم ئه‌مرۆیه كه ئه‌م سه‌ركرده مه‌زنه‌یان تیرۆر كردوه، شه‌رت بێت، تا له ژیاندا بم قه‌ت ئه‌و بیره‌وه‌ریه تاڵه‌م له یاد ناچێته‌وه و تا مردنیشم به‌م سه‌ركرده نه‌مرو نه‌ترسه، وه فا‌دار بمێنمه‌وه، سڵاو له شه‌رفه‌كه‌ندی و هاوڕێیانی و، بمرن تیرۆریستان و گشت دوژمنانی كورد و كوردستان.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی،