ئاگاداری جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی سوئێد

ئەمساڵیش وەک هەموو سالانی ڕابردوو، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کورستان لە وڵاتی سوئێد بە شانازییەوە ڕێز لە ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان دەگرێ.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ ـ ٠١ ـ ٢٠١٩ی زایینی، ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بە بۆنەی ٧٣هەمین سالوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوئێد و بە بەشداری هونەرمەندانی دەنگ خۆش ” شیروان عەبدوڵڵا”، تیپی هونەری بە ناوبانگی گەردی میدیا، هۆنەرمەندانی لاو شنۆ ئەحمەدی و کاروان حەکیمزادە بەڕێوە دەبات.

بەشداریتان لەو شەو ئاهەنگە دا مایە وەفاداریتانە بە کۆمار و ڕێبازی پیرۆزی شەهید پێشەوا سەرۆک کۆماری کوردستان و شەهیدانی سەربەرزی کۆمار.
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ئەم پۆستێرەی خوارەوە چرکە بکەن.

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت