په‌ت. عه‌لی فه‌تحی
باس له ژماره‌یه
چلوهه‌شت که‌س چاوه‌ڕوانی
سێداره‌یه
که خۆر گزینگ ده‌دا
که ڕۆژ ئاوا ده‌بێ
سپێده‌یه یا
ئێواره‌یه،
دڵی دایک،
پشتی برا
هه‌ستی خوشک
جه‌رگی باوک
هه‌ڵگری زامی کۆنی
دووباره‌یه.
ڕۆژهه‌ڵات،
ئه‌و به‌شه‌ی خۆری کۆماری
لێ هه‌ڵات
به‌ره‌و په‌تی سێداره و
مه‌رگی بێ ژماره‌یه.
نه گریان،
نه فرمێسکی کۆرپه‌ی
بێ‌تاوان
نه هاواری هه‌ژار و برسی
نه حه‌سڕه‌ت و
هه‌ناسه‌ی کوژراوان
نه خۆزگه‌ی زیندووانی به‌رده‌م مه‌ترسی
ڕازی نه‌کردن خواکانی
دووکه‌رتی، دابه‌ش بوون و
چه‌ند به‌ره‌کی و ده‌سه‌ڵاتی
کورسی
به‌پێچه‌وانه‌وه
دوای چه‌ندین سه‌ده
بێکه‌س مانه‌وه
شاڕه‌گی دڵی دوژمن بۆ
خوڕێنی خوێنی سووری شێرکۆ مه‌عاریفه‌کان
جۆماڵکرانه‌وه.
بۆیه
پێنووس بێ هه‌ستێکه و داماوی ژانی
کۆنه زامێکه
تف له خه‌ت
تف له په‌ت
تف له که‌رت
تف له شه‌رت
تف … تف له…
ئاخ…
کوردستان ئێستاش شین‌گێڕی
نه‌هامه‌تی و
کۆڵه ئازارێکه.
عه‌لی فه‌تحی