کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت
بە داخەوە بەیانی ڕۆژی جومعە (1392.8.24) بەرانبەری بە 2013.11.15 مامی گەورە و خۆشەویستمان، کاک قادری ئیبراهیم زادە، (حاجی کەریمی بەردەسپیان) ناسەراو بە قادر شۆکە، کە دانیشتووی شاری (شەردەشت) بوو، لە ماڵی خۆی لەو شارە دوای بەربەرەکانیکی درێژ دەگەڵ نەخۆشی گەدە و جاریک سەکتە لێدان سەرنجام لە سەعاتی 9 بیانی لە کاتی نان خواردن دا بۆ دووهەمین جار سەکتە لیدایەوە و بۆ هەتا هەتای چاوەکانی لە سەریەک دانان و مالاوای لە ماڵ و منداڵ و خزم و کەس و کارانی کرد.
کاک قادر باوکی شەهیدی سەربەرزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان شەهید جەماڵی ئیبراهیم زادە و مامی تێکۆشەری دێرینی ناوریزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ڕەحمان ئیبراهیم زادە ناسەراو بە رەحمان شۆکە بوو.
کاک قادر کەسێکی ڕاست و دەست و دڵ پاك، جێی متمانەی دۆست و هاواڵانی بوو، خەڵکیی و خاکیی و خۆشەویستی خەڵک و دۆست و خزم و کەس و کارەکانی بوو.
کاک قادر ئینسانێکی شۆرشگێرو نیشتیمانپەروەرو ئازادیخواز بوو، لە گەڵ ئەوەش دا ئینسانێکی کاسب و زەحمەتکێش بوو، ناوبراو لە کاتی حەکوومەتی سەددام دا لە رێگای کاروان گیراو بۆ ماوەیەکی زۆر لە زیندانەکانی عیراق دا لەگەڵ ئەسیرەکانی شەری عیراق و ئێران دا مایەوە، تا سەرنجام ئەو شەرە تەواوبوو، ئەوانەش وەکوو دیلی شەر درانەوە بە ئێران.
کاک قادر کاتێک لە زیندان ئازادبوو، کاک جەماڵی کوری لە ساڵی 1363 دا شەهید بەبوو، خێزانیشی بە نەخۆشی کۆخەرەشە مردبوو، ئەو دوو کارەساتە کاک قادریان زۆر ئازار دەدا، ئەوانەی مابوونەوە دوو کور و کچیک بوون کە سەریان بە کارو کاسبی داگرتبوو.
لە دوای ماوەیەکی زۆر کاک قادر بۆ جاری دووهەم ژیانی هاوبەشی پێک هێناو بەرهەمی ئەو پێکەوە ژیانەش چوار کۆرپەی نازەنینن کە دوو کچ و دوو کورن، هەر چەندی ئەوان جاری زۆر وردن و زۆریان پێویستی بە باوک هەبوو بەڵام مامە قادر رۆیشت و ئەوانیش و ئێمەشی بەجێ هێشت.
جێگاو شوێنی بەهەشتی بەرین بێت.
رەحمان ئیبراهیم زادە.