بۆ كۆچی سووری ئه‌وین بانه‌یی. ئەحمەد مەکڵاوەیی
دیسان له بانه، خوێن مژه‌كان ، دڵێ كێژێكی تازه به ئاوات گه‌یشتوو_یان ،له لێدان خستوو، گوڵی هیوا وئاوات و خۆشه‌ویست_یان له باخی ئه‌وینداری وه‌راند. تازه خریك بوو خۆی بۆ گه‌ڕی زه‌ماوه‌ندی خۆی ساز ده‌كرد و به هه‌زاران خیاڵهوه بیری له رۆژی بووكێنی خۆی ده‌كرده‌وه.
ماوه‌یه‌ك بوو، به‌و خیاڵهیهوه نیگه‌ران وخهمین بوو، ده‌تگوت ده‌زانی چی رووده‌دا، بۆ سه‌فه‌ره‌ی بووكێنی به په‌له‌بوو، بۆ ساتێك ئه‌وینداره‌كه‌ی له چاو ون نه‌ده‌بوو، هه‌میشه سێرهی لی وهرنهدهگێڕاو، -ده‌تگوت پێی گوتراوه به‌جێی دێڵێت. زۆر ئێواران كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دوور به دوور له راسته‌ی ماڵێانهوه راده‌برد، دڵی بۆی دادهخورپاو، ده‌كه‌وته بیر‌و فكری رۆژانی داهاتووی نۆ بووكی خۆی، به‌ڵام داخه كه‌م ، جه‌لاده‌كانی حه‌سه‌ن رووحانی و، خوین مژ و ئینسنان كوژه‌كانی خامنه‌یی،
نه‌یان هێشت به‌و ئاواته‌ی بگات و ، نامه‌ردانه نیشانه‌یان له جه‌سته‌ی ئه‌ڤین جوان و، گیژی تازه پێگه‌یشتووی بانه‌یی كرد و، سینگی پڕ له ئاوات و ئارهزۆیان گولله رێژ و، كون كون كرد و، روومه‌تی سپی و سۆلێان ، به خوێنی دڵی غه‌مینی سووركرد و، ئه‌و دڵه جوان و بێ گه‌رده‌یان بۆ هه‌میشه له لێدان خست و، شین و گریانیان خست ناو ئه‌ندامانی دوو گوڵی لێك هه‌ڵبڕاو.
پاش چه‌ند كاتژمێر، ئه‌و تارایهیی قه‌رار بوو رۆژی گواستنه‌وه‌ی بۆ ماڵی ئه‌وینه‌كه‌ی پێی دادرێت، پێی دادراو، به نیشانه‌ی بووكی تازه و، نه‌گواستراوه ، به‌ره‌و ماڵی ئه‌به‌دی به‌ڕێ كرا‌و، پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و گڵكۆ به‌ڕێ كرایه خورو، فاتیحای بۆ خوێندرا، له لایه‌ن خۆشهویستهكی ئه‌و تارا سووره‌ی بوكێنی به سه‌ر گڵكۆكه‌ی دادراو، به لێشاو فرمێسكی به سه‌ردا باراند.
كاتێك ئه‌و فرمێسكانه كه‌وتنه سه‌ر گڵكۆی ئه‌ڤین، رووحی ئه‌ویش گریا، به‌لام له غه‌یبه‌وه ده‌ستی له خاك هێنایه ده‌رو، فرمێسكی چاوی ئه‌وینداره‌كه‌ی سڕین و، ده‌ستی نایه ناو ده‌ستی وتێر بۆنی كرد و بۆ هه‌میشه ماڵاویی لێكرد‌و رۆیشت.
ئازیزانی خوێنه‌ر، ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی، پڕ پڕ له‌و تاوانانه‌یه و، به هه‌زاران هه‌زار خۆشه‌ویستی لێكههڵبڕیون، پێویسته گه‌لی كورد ئه‌م تاوانانه‌ی كۆماری ئیسلامی له بیر نه‌كات و، تۆڵه‌ی هه‌زاران هه‌زار نازدار ئاوا و، ئیتر وه‌ربگرێته‌وه و، رۆژی نه‌مانی ئه‌و رێژیمه ، بكاته رۆژی به ئاوات گه‌یشتنی ئه‌و خۆشه‌ویستانه.
مردن و روو ره‌شی بۆ سه‌رانی رێژیمی تیرۆریست په‌روه‌ری به‌ناو كۆماری ئیسلامی و ، سه‌ر به‌رزی بۆ ئاشقانی پێك نه‌گه‌یشتوو و، هه‌موو شه‌هیدانی رێی رزگاری خاك و نه‌ته‌وه‌ی كورد
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی