ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی بنەماڵەی کاک یوسف پووری

بەداخەوە مینا عەبوڵڵاپوری خەلکی شاری سەردەشت لە تەمەنی ٣٧ ساڵی دا بە هۆی نەخۆشیکۆچی دوایی کرد، خاتوو مینا ماوەی نزیک بە ٣ ساڵ بوو تووشی نەخۆشی ببوو، لەو ماوەیەدا ئێش و ئازاری زۆری کێشا و سەردانە پزیشکی‌یەکانیش هیچ کاریگەریان لە سەر چاک بوونەوەی کۆچکردوو نەبوو.

خاتوو مینا رۆژی ٢٤ ـ ١١ ـ ٢٠١٣ لە ناو باوەشی بنەماڵەکەی دا کۆچی دوایی کرد. مینا خانم خوشکی کاک یوسفی پوری، یەکێک لە ئەندامە هەڵسوورو چالاکەکانی کومیتەی حیزبی دیموکرات کورستان لە ناوچەی ئسفولدی نۆروێژە، و هەروەها خۆشکی کەژال خانمی عەبدوڵڵاپوری یە.

بەم بۆنەوە لە رۆژەکانی دووشەممە و سێ شەممە ٢٥ و٢٦ ی نوامبر لە کاتژمێر ١٦:٠٠بۆ ٢١:٠٠ ی شەو لە ماڵی کەژال خانم مەجلیسی سەرەخۆشی بەرێوەدەچێ. داوا لە هەموو دۆستان و ئاشنا و خزمانی ئەم خۆشەویستانەی دوورە وەڵات دەکەین بەهۆی باری ئەمنیتی رێگاوبان لە هاتن بۆ سەرەخۆشی خۆببوێرن و دەتوانن لە رێگای تەلەفون هاودەردی بکەن.

ئەدرەس فریدریکستاد Rolvsøyveien 237 frddrikstad

تەلەفون ٠٠٤٧٤٠٠٨١٦١٦

٠٠٤٧٤١٢٦٥٩٤٩


بە بۆنەی کۆچی دوایی مینا خانم عەبدوڵڵاپوری لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پووری بە گشتی و کاک یۆسف و کەژاڵ خانم لە دەرەوەی وڵات و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوە دەکەم و جێگای کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێ. ڕووحی شاد

حەمەرەسووڵ کەریمی