سوپاسنامەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک حەسەن حەسەنپوور
دوابەدوای کۆچی دوایی باوکی ئازیزمان لە شاری سەردەشت، هەموومان خەفەتبار و پەشێو و غەمبار بووین، چەند کاتژمێرێک دوای کۆچی دوایی باوکمان لە لایەن خزم و دۆست و ئاشنایانی خۆمان و بنەماڵەکەمانەوە لە ڕێگای دوور و نزیکەوە ئامێزی هاودەردی و هاوخەمی بۆ ئێمە کرایەوە و خەمی لە دەست دانی باوکی ئازیزمانیان لەگەڵ بەش کردین و نەیان هێشت کە ئەو خەمە گەورە بکەوێتە سەرشان و قورسایی بە سەرمانەوە بکات.
جێی خۆیەتی وەک ئەمەگداری سوپاسی خزمان و دۆستان و ئاشنایان بکەین بۆ ئەو هاودەردییە گەرم و برایانەیان و بە تایبەت سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە کاتی بەخاکسپاردن و پرسە و سەرەخۆشی لە تەنیشت ئێمە لە شاری سەردەشت بوون و هاوکاری تەواویان کردین، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە سەردانیان کردین و یا بە تەلەفوون و فەیسبووک و ئێمێل سەرەخۆشیان لێکردووین. بە هیوای ئەوە کە ئێمە لە خۆشی و شادی ئێوەدا بەشداری بکەین و جێدی لە تاراوگە شاهیدی لە دەست دانی ئازیزان و خۆشەویاستانی خۆمان نەبین.
لەگەڵ رێزی بێ پایان
بنەماڵەی محەممەد نستانی و گوڵاڵە حەسەنپوور
بنەماڵەی عوسمان سولێمانی و هەڵاڵە حەسەنپوور
بنەماڵەی ڕەحمان حەسەنپوور