شه‌وی یه‌لدا و بیره‌وه‌رییه‌ک. عبدالله حسن زاده
شه‌وی “یه‌لدا” یان وه‌ک له کورده‌واری‌دا ده‌ڵێن “شه‌وزستان” له نێو تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکڕات‌دا قه‌درو ڕێزێکی تایبه‌تیی هه‌یه‌و هه‌موو ساڵێ به‌پێی ده‌رفه‌ت یادی ده‌کرێته‌وه. چونکه ئه‌و شه‌وه ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایک‌بوونی شه‌هید دوکتۆر عبدالرحمان قاسملوو ڕێبه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه. ئێستا که له هه‌شتاو سێیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له دایک‌بوونی ڕێبه‌ری نه‌مرمانداین، وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م بۆنه‌یه له هه‌موو هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌ره‌کانم، حه‌ز ده‌که‌م بیره‌وه‌رییه‌ک بگێڕمه‌وه که پێم‌وایه کۆمه‌گێک ده‌بێ به باشترناسینی ئه‌و گه‌وره پیاوه‌ی مێژووی کورد‌و لادانی هێندێ په‌ڵه هه‌وری چڵکن که هێندێ که‌س زه‌بوونانه هه‌وڵیان داوه هه‌ر نه‌بێ به‌ری گۆشه‌یه‌ک له مه‌زنیی ئه‌و مرۆڤه هه‌ڵکه‌وتووه‌ی پێ‌بگرن: زۆر جار ڕێبه‌رانی ده‌وڵه‌تان‌و حیزب‌و ڕێکخراوه سیاسی‌یه‌کان تۆمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی سامان‌و پاشقول‌دانی دارایی میلله‌تیان ده‌درێته پاڵ که ڕاستی‌و ناڕاستی‌یه‌که‌ی نه مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه‌یه‌و نه کاری منه.
دوکتور قاسملووش یه‌کێک له‌و ڕێبه‌رانه بوو که ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه‌ی به “سه‌خاوه‌ت”ه‌وه ده‌درانه پاڵ. به‌ڵام ئه‌م یه‌که‌یان بیره‌وه‌ریی شتێکه که له نیزیکه‌وه لێی ئاگادارم. د. قاسملوو هه‌تا مابوو به‌رپرسی یه‌که‌می هه‌موو دارایی حیزب بوو. به‌ڵام له‌وه گه‌ڕێین که هه‌م هاوڕێیانی‌و هه‌م ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندیی نیزیکیان له‌گه‌ڵ خۆی‌و حیزبه‌که‌ی هه‌بوو ده‌زانن ژیانێکی چه‌نده ساده‌و ساکاری هه‌بوو، کاتێک به‌ده‌ستی دوژمنانی ئازادی شه‌هید کرا نه‌ک هه‌ر ماڵ‌و سامانی حیزب، به‌ڵکوو نێوماڵ‌و که‌لوپه‌لی تایبه‌تی‌و ته‌نانه‌ت کتێبخانه‌که‌شی به‌میرات بۆ ژن‌ومنداڵه‌که‌ی به‌جێ نه‌هێشت. چونکه له وه‌سیه‌تنامه‌یه‌ک‌دا که چه‌ند ساڵ پێش شه‌هیدکرانی نووسیبووی به‌ڕاشکاوی گوترابوو هه‌رماڵ‌و دارایی‌یه‌ک به‌ناوی منه‌وه هه‌یه له “منقول‌و غیرمنقول” هه‌مووی هی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه و به‌کرده‌وه‌ش ته‌واوی ئه‌وانه به حیزبی دێموکڕات گه‌یشتن. خۆزگه ده‌خوازم تۆمه‌تی هه‌موو ڕێبه‌رانی دیکه‌ی کوردیش هه‌روا بێ‌بنه‌ما بێ‌و لێکڕا سه‌ربه‌رزو ڕووسووری باره‌گای به‌رزی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌رچن. ئێستا سه‌باره‌ت به بیره‌وه‌رییه‌که، دوو کۆنگره‌ی حیزبی دێموکڕات که‌وتنه سه‌روحه‌دی یادی له‌دایک‌بوونی دوکتۆر قاسملوو. یه‌کیان کۆنگره‌ی نۆیه‌م بوو که پاش شه‌هیدبوونی گیرا. ئه‌مه‌یان ناوی نرا کۆنگره‌ی قاسملوو،و کرانه‌وه‌که‌شی به پێی بڕیارێکی کومیته‌ی ناوه‌ندی خرایه شه‌وی یه‌لدا، ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایک‌بوونی دوکتۆری شه‌هید. ئه‌وی دیکه‌یان کۆنگره‌ی حه‌وته‌م بوو که ده‌ست‌پێکرانه‌که‌ی پێش ئه‌و یاده بوو،و بێ‌ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌شی بۆ دارژابێ وا ڕێ‌که‌وت که ڕاست له‌و ڕۆژه‌دا ته‌واو بوو. ئه‌من که هه‌موو ساڵێ ئه‌و ڕۆژه‌م له‌به‌ر چاو ده‌گرت‌و هه‌رجاره‌ی به دیاری‌یه‌کی یه‌کجار ڕه‌مزی‌یه‌وه ده‌چوومه خزمه‌تی‌و دوور له‌چاوی میدیا‌و ته‌نانه‌ت هاوڕێکانیشم پیرۆزباییم لێ ده‌کرد، له‌کۆنگره‌ی حه‌وته‌م‌دا که ساڵی 1364 (1985) به‌سترا، ده‌مزانی ئه‌و ساڵوه‌گه‌ڕه ده‌که‌وێته یه‌کێک له ڕۆژانی کۆنگره‌و بڕیارم دا -وه‌ک ئێستا ده‌ڵێن- بیکه‌مه “سوورپڕایز” ێک بۆ به‌شدارانی کۆنگره. چونکه وه‌ک گوتم ته‌واوبوونی کۆنگره‌ش که‌وته شه‌وی یه‌لدا ئیدی هیچ پێویستیی به کۆکردنه‌وه‌ی تایبه‌تیی هاوڕێیان یان کڕینی دوو قوتوو شیرنی نه‌بوو. پێشتر ده‌گه‌ڵ یه‌کێک له ئه‌ندمانی ده‌فته‌ری سیاسی باسم کردبوو. بۆخۆم قه‌ڵه‌مێکی کارپێ‌نه‌کراوم هه‌بوو، ناردم له سوله‌یمانی به‌شی که‌واو پانتۆڵیک قوماشی خاکیم بۆ هات‌و ده‌مانچه‌یه‌کیشم به‌خۆیه‌وه شک ده‌برد که له قوتوویه‌کی جوان‌دا بوو، چووم به‌ئه‌مانه‌ت لێم وه‌رگرت، هه‌رچی پرسی بۆچیته ڕاستی‌یه‌که‌یم پێ نه‌گوت‌و گوتم دوایه که هێنامه‌وه عه‌رزت ده‌که‌م. ئه‌و شه‌وه له حاڵێک‌دا خه‌ریکی جه‌ژنی ته‌واوبوونی کۆنگره بووین‌و مۆسیقا لێ‌ده‌درا چوومه پشتی میکڕۆفۆن گوتم هاوڕێیان ئه‌مشه‌و هه‌روه‌ک جێژنی ته‌واوبوونی کۆنگره‌یه، جێژنی له‌دایک‌بوونی دوکتور قاسملووشه به‌وبۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خۆی‌و خۆم‌و هه‌موومان ده‌که‌م. ئه‌مجا داوام له دوکتۆر کرد ته‌شریف بێنێ دیاری‌یه‌کانم پێشکێش کرد‌و گوتم ئه‌م قه‌ڵه‌مه دیاری‌یه بۆ پیاوی فکرو نووسین، ئه‌م ده‌مانچه‌یه دیاری‌یه بۆ ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کدارانه‌و ئه‌مه‌ش ده‌ستێک لیباسی پێشمه‌رگانه‌یه کورد گوته‌نی “به له‌شێکی ساغی بدڕێ”. خه‌ڵکه‌که چه‌پڵه‌یه‌کیان لێ‌داو ئه‌وانه‌ی ده‌رفه‌تیان هێنا پیرۆزبایی‌یان لێ‌کردو “جێژنی له‌دایک‌بوون” کۆتایی هات. دوو سێ حه‌وتوو دواتر سه‌فه‌رێکی به‌غدام کرد. ئه‌من هه‌روه‌خت چووبامه ئه‌و شاره ده‌رفه‌تێکم گیر دێنا‌و سه‌رێکی (یادی به‌خێر) “کۆڕی زانیاریی کورد”ی ئه‌وسام ده‌دا. ئه‌و جاره‌شیان چووم، زۆر لوتفیان نواند‌و به‌گه‌رمی به‌خێراتنیان کردم و له وه‌زعی حیزب‌و ساغ‌وسڵامه‌تیی هاوڕێیانیان پرسی. ئه‌گه‌ر باشم له‌بیر مابێ هه‌ر سێ نه‌مر مامۆستا مه‌سعوود محه‌ممه‌د، مامۆستا شوکور مسته‌فاو د. ئاوڕه‌حمان حاجی مارف‌و یادی به‌خێر کاکه حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم – نازانم کێی دیکه‌ش- له مه‌جلیسه‌که ئاماده بوون. پاش ماوه‌یه‌ک مامۆستا مه‌سعوود محه‌ممه‌د ڕووی تێ کردم‌و زۆر به‌پارێزه‌وه فه‌رمووی پرسیارێک ده‌که‌م هیوادارم پێت ناخۆش نه‌بێ‌و وه‌ڵامیشم بده‌یه‌وه، چونکه زۆرمان بۆ مه‌راقه. عه‌رزم کرد هه‌رچی بفه‌رمووی له‌خزمه‌ت‌دام. فه‌رمووی “ڕاسته قاسملوو عیدمیلادێکی گرتوه 150 هه‌زار دیناری تێ‌چووه؟” 150هه‌زار دینار ئه‌وده‌م ده‌یکرده 300 هه‌زار دۆڵار. ئه‌منیش له وڵامدا هه‌موو مه‌سه‌له‌ی ئه‌و “عیدمیلاد”ه‌م وه‌ك خۆی بۆ گێڕانه‌وه و ئه‌وانیش به زانینی واقعیه‌تی مه‌سه‌له‌که خۆشحاڵ بوون و گه‌شانه‌وه. خۆزگه به‌خۆزگه‌ی ئیمانداران کورد قه‌دری ئه‌و شتانه‌ی زانیباو “کۆشک”ه‌کانی دوکتۆر قاسملوو له “ئاشی پشکاوێ” نیزیک گوندی “شێنێ” له سنووری نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان‌و له “سه‌رشاخان”ی مه‌نگوڕایه‌تیی مه‌هابادو له “شیوه‌جۆ”ی گه‌ورکایه‌تیی سه‌رده‌شت‌و له “گه‌ڵاڵه”ی شینکایه‌تی‌و له “گه‌وره‌دێ”ی ناوچه‌ی “مـاوه‌ت” خه‌راپ نه‌کرابان‌و یاران‌و نه‌یاران بیان‌توانیایه ئه‌و کۆشک‌و ته‌لارانه ببینن. به‌خۆشی‌یه‌وه خانووه‌که‌ی له گوندی “بۆڵێ”ی بناری قه‌ندیل که خۆشترین ماڵی ئه‌و ڕێبه‌ره بوو ماوه‌و ئه‌وه‌ی گومانێکی له پاکی‌و خاکی‌بوونی ئه‌و مه‌زنه‌پیاوه‌دا هه‌بێ ده‌توانێ سه‌ردانی بکا.
یادی دوکتۆر قاسملوو به‌خێر، ڕووحی شاد، ڕێبازه‌که‌ی به‌رده‌وام‌و به‌دخوازان‌و به‌دگۆیان‌و بوختانچی‌یانیش کورد گوته‌نی “هه‌رخۆیان به‌خۆیان بن”.
عبدالله حسن زاده به‌ره به‌ری شه‌وی یه‌لدای 2013
ئەم بابەت و نووسراوەیە لە فەیسبووکی بەرێز مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن زادە وەرگیراوە.