ساڵی نوێی زائینی ٢٠١٤ له گشت لایه‌ک پیرۆز بێ
به بۆنه‌ى هاتنی ساڵى نوێى زايينى ٢٠١٤ پيرۆزبايى خۆمان ئاراسته‌ى تێکرای مه‌سیحیانی جیهان و کوردستان و ئێوه ئازیزان ده‌كه‌ين و ئاواته‌خوازین كه ساڵى ٢٠١٤ ساڵى گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی گه‌له‌که‌مان بێ و چیدی گه‌له‌که‌مان به ده‌ست داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه نه‌چه‌وسێته‌وه.
به‌رێزان به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی ٢٠١٤ به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که ڕێز له هه‌موو ئه‌و که‌سانه بگرین که له ماوه‌ی یه‌کساڵی ڕابردوو (٢٠١٣) دا، هه‌وڵی زۆریان داوه و به ناردنی بابه‌ت و نووسراوه ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆیان ڕازاندۆته‌وه و هه‌نووکه‌ش یارمه‌تیده‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگن و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردنی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ و بە تایبەت بە بۆنەی ١٠ ساڵ تێپەربوون بە سەر کار و وەشانی ماڵپەری گیارەنگ دا بابەت و نووسراوە و هەروەها ڕەخنە تێ‌بینی و پێشنیاریان بۆ چالاک‌تر کردنی گیارەنگ نارد بوو.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌ردانی ماڵپه‌ری گیاره‌نگیان کردووه و به ناردنی په‌یام و تێ‌بینی و پێشنیار هه‌وڵی لابردنی که‌م‌وکوڕی‌یه‌کانیان له‌گه‌ڵ داوین و هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ڕۆژانه چرکه‌یان له سه‌ر ماڵپه‌ری گیاره‌نگ کردووه و به چاوی ڕۆژنامه‌یه‌کی کراوه سه‌یری گیاره‌نگیان کردووه.
وه‌ک ماڵپه‌ری گیاره‌نگ له دۆستان و ئاشنایان و بابه‌ت نووس و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی گیاره‌نگ به ئی خۆیان ده‌زانن داوا ده‌که‌ین که له ساڵی ٢٠١٤ ی زائینی داهاوکارو یارمه‌تیده‌رمان بن و گیاره‌نگ به ئی خۆیان بزانن و له هه‌موو بواره‌کاندا و به تایبه‌ت له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و له قاودانی کاره دزێو و نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تانی داسه‌پاو و داگیری کوردستان و بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران دا هاوکارمان بن و با به یه‌که‌وه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ینه خاڵی گرینگی پێکه‌وه کار کردن.
جارێکی‌تر ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت.
بەڕێوەبەری ماڵپەری گیارەنگ