کێ نرخی خۆشەویستی ئەزانێ؟؟ تاهیر عبدوڵڵاپوور

ئارەزوی هەموو مرۆڤێک ئەوەیە کە لەخۆشەویستی دا بژیت وەهەست بەچێژی خۆشەویستی بکات لەو کاتەی کە کەسێکت خۆش ویست زیاتر لە هەموو شتێک وەلە هەموو کەسێک لە جیهاندا هەست دەکەیت کە باشترین وجوانترین و خۆشەویسترین و بەنرخترین  و پایەدار ترین ….. کەسە لەم جیهانەدە  بۆیە گرنگی پی دەدەیت  و هاوەڵی  دەبیت لە هەموو کێشە و خۆشی و ناخۆشیەکەندا وە هەست بەخۆشیەکی زۆر دەکەیت لەو کاتەی هەموو داواکاریەکانی بۆ جێ بەجێ  دەکەیت بەبێ  . ئەوەی  جاوەڕێی پاداشتدانەوەشی لێبکەیت.

وە هەست بەخۆشی و ژیان دەکەیت کە دەزانیت جوانترین و بەنرخترین شتی خۆتت پێشکەش کردوە وەجوانترین  هەست وسۆزت پێ بەخشیوە ئەمە مانای  خۆشەویستی نەمرە ئەمە مانای خۆشەویستی پێگەیشتووە

دەگێرنەوە دەڵێن لە کۆندا دوورگەیەک هەبوە هەموو هەستەکانی مرۆڤایەتی تێدا بوە هەر لە خۆشی و ناخۆشی و هەست و.. هتد لە زانستەوە بگرە هەتا زانیاری خۆشەویستیش کە بابەتەکەی ئێمەیە یەکیک بوو لەو هەستانە رۆژێکیان هەست زانی کە ئەم دورگیە بەرەو نقوم بون دەروات بۆیە هەموو هەستەمرۆڤایەتیەکان بریاریاندا کە ئەم دورگەیە بەجێ بێلنو بەرەو دورگەیەکیتر هەنگاو بنێن بەلام خۆشەویستی بریاری دا بمێنێتەوە تا دواساتەکانی نقوم بونی دورگەکە لەو کاتەی کەدورگەکە خەریک بوو بەتەواوی نقوم بێت بۆیە خۆشەوویستیش بریاری دا کە ئەویش دورکگەکە بەجێ بهێلێت، هەر بۆیە لەم کاتەدا خۆشەویستی داوای یارمەتی لە دەولەمەندی کرد کە بەبەردەمیدا گوزەری دەکرد بە کەشتیەکی زۆر گەورەوە خۆشەویستی پی ووت ” ئەی دەولەمەندی دەتوانی لە گەڵ خۆتدا بمبەیت ؟ دەولەمەندی وەلامی دایەوە پێی ووت { هەر گیز ناتوانم چونکە کەشتەیەکەی من پریەتی لە زێڕوو  بەردی بەنرخ جێگای تۆ نابێتەوە لەناو ئەم کەشتیە } دواتر خۆشەویستی  بریاری دا داوا لە لە خۆبای بوون بکات لەم کاتەدا لەخۆبایی بوون بەبەردەمیداتی دەپەرێت بە کەشتەیکی زۆر بەرزەوە خۆشەویستی پێی ووت” تکات لێدەکەم یارمەتیم بدە ئەی لە خۆ بای بەلام لە خۆبای لە وەڵامدا ووتی { ناتوانم یارمەتیت بدەم ئەی خۆشەویستی  چونکە تۆ تەربویت لەوانەیە کەشتیەکەی منیش تەر بکەیت پیسی بکەیت}  بۆیە ناجار بوو داوا لە خەم بکات کە هاوکاری بکات ووتی” ئەی خەم لێم گەرێ با لەگەل تۆدا بم } دەمەوێته هە میشە تەنهابم بەلام خەم وڵامی داوە ووتی{ ناتوانم لە گەڵ خۆمدا بتبەم ئەی خۆشەویستی چونکا من خەمبارم بۆیە لەم کاتەدا خۆشی بە تەنیشت خۆشەویستیدا تێپەری هەر چەند خۆشەویستی بانگی کرد بەڵام خۆشی لەبەر خۆشی خۆی هەر گوێشی لێنەبو هەر ئاوریشی لێ نەدەیە و لەم کاتەدا خۆشەویستی گوێی لە دەنگێک بوو بانگی دەکرد کە وتی خۆشەویستی لە گەڵ مندا وەرە!!!! دەنگە کە لە سەوتی پیاوێکی بەساڵاچو دەچوو لەتەمەندا . خۆشەویستی هەستی بەخۆشیەکی یەک جار زۆر کرد لەم کاتەدا تا ئەو ڕادەیەی کە لەبیری چوو ناوی  ئەم پیرە پیاوە بەساڵاچوەش بپرسێت .

 لەو کاتەی کە لەدورگەکەوە باهانایەوە هاتو ڕزگاری کرد ئیتر پیاوە پیرەبەساڵاچوەکە بەجێی هێشت و ڕۆی ئیتر خۆشەویستی ویستی بزانێت کە ئەم پیاوە ناوی چیە و کێ بوو کە بەهانای هاتووە تاکوو سوپاسی بکات بۆیە لە زانیاری پرسی کە ئەویش پیاوێکی تێگەیشتوی باساڵاچوی پیر بوو بەسەرنجەوە لێ پرسی ئەو بەساڵاچوە کێ بوو کە یارمەتی دام ؟ زانیاری وەلامی دایەوە ووتی { ئەوە زەمەن بوو زەمەن }  خۆشەویستی زۆر سەری سورما ووتی چی زەمەن ؟! زەمەن بۆ؟ لێرەدا زانیاری بە پیکەنینێکەوە وەلامی دایەوە ووتی { بەڵی زەمەن چونکا تەنها زەمەن نرخی خۆشەویستی راستەقینە ئەزانێت } خۆشەویستی ڕاستەقینە وات لی دەکات لە ژیاندا خۆ بەخش بیت و هەموو کات ئامادی قوربانی دان بیت بەبێ ئەوەی هەست بەوە بکەیت کە شەهید بیت چونکە خۆشەویستی لە ناو دڵدایە  هی خۆتە بۆیە هیچ کەسێک ناتوانێت دەستی لیبدات  هەستی پێبکات چونکە موڵکی خۆتەو پارێزراوە لە ناخی دڵدا بۆیە بەو هیوایەن کە هەموومان خۆسەویستی ڕاستەقینە ببەخشین و ڕق و ئیرەی لە دلەکانماندا دەربهێنین تاوەکوو بتوانین بە ئاسودەیەوە هانگاوەکانمان هەڵبهێنینەوە و بەو هیوایە بژین  و بتوانین داهێنان بخوڵقێنین.