بەداخەوە ئاگادار کراین کە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی١١ ـ ٠٢ ـ ٢٠١٤ دایە فاتمە ئەحمەدی دایکی شەهید زورار یەزدانپەرەست و هەروەها دایکی بەڕێزان، کاک ڕەحمان مارەغانی کاک ناسر و کاک ڕەحیم مارەغانی و ئێقباڵ هاوژینی کاک عەبدوڵلای مام ئاغای بێوارن لە تەمەنی ٨٢ ساڵی دا لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

دایە فاتمە ژنێکی ڕووح سووک و لەبەر دڵان و نیشتمانپەروەر بوو، هەموو جگەرگۆشەکانی لە نیو ریزی شۆڕش و حیزبی دێموکراتی کوردستان دابوون و ژیانی خۆشی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان و لەو پێناوەش دا دووری جگەرگۆشەکانی و ئازاری گەلەکەی تەحەموول کردووە و ژیانی لێواولێو تەژی لە ورە و ئیمان و خۆراگری بوو، لە ساڵی ١٣٥٨ ی هەتاوی کوڕێکی دایە فاتمە لە تاڵەسێوی سەردەشت لە شەرێکی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی شەهید بوو..

بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە فاتمە ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی لە لایەن بنەماڵەکەیانەوە بەرێوە دەچێ. بۆ زانیاری زیاتر برواننە کات و شوێن و ئادرەسی کۆری پرسە و سەرەخۆشی‌یەکە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ ـ ٠٢ ـ ٢٠١٤

کاتژمێر ١٥:٠٠ بۆ ٢١:٠٠ ی شەو

شوێن و ئادرەس:

Losjevårsol. Fridjof nansensveg , 15B

2816Gjøvik


بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە فاتمە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی و هاودەردی خۆم لە بنەماڵەی بەرێزیان لە ناوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات و بە تایبەت جگەرگۆشە شۆرشگێر و نەبەزەکانی بەڕێزان، کاک ڕەحمان مارەغانی، کاک ناسر مارەغانی، کاک ڕەحیم مارەغانی و ئێقباڵ هاوژینی کاک عەبدوڵلای مام ئاغای و بنەماڵەکەیان بە گشتی دەکەم و ئاواتەخوازم کە بەهەشتی بەرین جێگای کۆچکردوو بێ و ڕوحی شاد و تەمەن درێژی بۆ ئەندامانی خێزانەکەیان.

حەمەرەسووڵ کەریمی