کاک مستەفا شەلماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک وڵامی پرسیارەکانی خۆرهەڵات لە مەر دۆسیەی یەکگرتنەوەی دیمۆکراتەکان دەداتەوە.
خۆێنەرانی بەڕێز: وەک گرنگیدان بە پرۆسەی ئاشتی لە نێۆ ریزەکانی کوردستان بە گشتی ، ماڵپەری خۆرهەڵاتنیوس هەر چەند رۆژ جارێک بە دۆسییەکەوە سەرقاڵ دەبێت، خۆێنەران و خەڵکی کوردستان لە ئاست ئەو پرۆسە ئاگادار دەکاتەوە، کە تا چەندە جێگەی دڵخۆشی و چاوەروانی خەڵکە.
دۆسیەی دووەمی ماڵپەرەکەمان بە دۆسیەی یەکگرتنەوەی دیمۆکراتەکان دەست پێدەکات. کە بەڕێز مستەفا شەلماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، سیاسەتی حیزبەکەی لە بواری شێوەی یەکگرتنەوەی دیمۆکراتەکانەوە بۆ خۆرهەڵاتنیوس ئاشکرا دەکات.
فەرموون لەگەڵ وڵامەکانی بەڕێز مستەفا شەلماشی
خۆرهەڵاتنیوس : دانیشتنەکانی هەردوو دیمۆکراتەکان بۆ یەکگرتنەوە تا چەند پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیەوە، یا ئیستا لە چ ئاستێکدایە، بە واتایەکی دیکە بڵێێن تا چەند دڵخۆشی بۆ خەڵک پێیە
مستەفا شەلماشی : دانیشتنه‌کانی هه‌ردووک حیزبی دێموکڕات به ئاستێکی باش له پێشکه‌وتن گه‌یشتوه، به‌ڵام تا ئێستاش هێندێک مه‌سه‌له به نا ڕوونی ماونه‌وه. بێ ئه‌وه‌ی له ڕوانگه‌ی حیزبی خۆمه‌وه بڵێم، یا هیچ لایه‌نگریه‌ک بکه‌م، ده‌بێ بڵێم به داخه‌وه ناڕونیه‌که له هه‌ڵوێستی هاوڕێیانی حدکا دایه. ئه‌وان دیاره هه‌ڵوێستی خۆیان تاڕادده‌یه‌کی باش گۆڕیوه و وێ ده‌چی به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتبن که چاره‌سه‌ری ئه‌م وه‌زعه ته‌نیا له یه‌کتر قه‌بوڵ کردن و وت و ێژ دایه، به‌ڵام زۆر له‌سه‌ر خۆ و ناڕوون هه‌نگاو ده‌نێن. هه‌ر وابزانه قه‌بوڵ کردنی ڕاستی، ده‌بێته هۆی دۆڕان. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به باوه‌ڕی من ئاڵ و گۆڕه‌کان دڵخۆش که‌رن. ئه‌گه‌ر بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که ئه‌و هاوڕێیانه له ئینکاری موتڵه‌قه‌وه ، گه‌یشتونه ئه‌و جێگایه‌ی که ته‌نانه‌ت پێشنیار بۆ یه‌کگرتنه‌وه بێنن، ئه‌وه ده‌کرێ به ئاڵ و گۆڕێکی باشی بزانین. ڕاستیه‌کی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که هه‌ردووک دێموکڕاته که هیچ ڕێگایه‌کی دیکه‌یان نییه. یا ده‌بێ وه‌ک دوو حیزب یه‌کتر قه بوڵ که‌ن و پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن، یا ببنه‌وه یه‌ک حیزب. دیاره وت و وێژه‌کانیش به‌رده‌وامن و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له مانگه‌کانی داهاتودا ئه‌نجامی دانیشتنه‌کان به شێوه‌یه‌کی شه‌ففاف تر بۆ بیر و ڕای گشتی باس بکرێن، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به حدک ه‌وه هه‌بێ نه‌زه‌ری ئێمه ئه‌وه‌یه که قۆناغی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان تێپه‌ڕیوه و کاتی ئه‌وه هاتوه که ئه‌نجام له وت و وێژه‌کان به‌ده‌ست بێنین. جا مه‌رج نییه ئه‌نجامه‌که هه‌ر یه‌کگرتنه‌وه بێ، ده‌شکرێ یه‌کتر قه‌بوڵ کردن و پێکه‌وه هاوکاری کردن بێ. هه‌رچه‌ند دیاره باشترین گوزینه یه‌کگرتنه‌وه‌یه.
خۆرهەڵاتنیوس : لەو ماوە نزیکەدا هەردو لایەنی دیمۆکرات پلۆنۆمتان پێکهێناو باستان لە شێوە گەڵالەی نۆی کرد. حدکا داوای گڵاڵەیەکی نۆیی لە ئێوە کردوە. ئێوەش داوای گڵالەیەکی پێشنیارکراوی ئەوانتان کردوە. ئایا تا ئیستا ئەو گڵاڵە نۆییە خراوەتە بەردەست لە هەر کام لە ئێوەی هێژا.
مستەفا شەلماشی : له کۆبونه‌وه یه‌کی نوێنه‌رانی ده‌فته‌ری سیاسی و هه‌یئه‌ته‌کانی هه‌ردووک لادا که من خۆشم تێی دا به‌شدار بووم، حدکا کۆپی ڕێککه‌وتنی 17 ساڵ له مه‌وبه‌ری حدکا و حدکا-ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕگێڕی وه‌ک پێشنیاری خۆیان هێنایه گۆڕێ. پاش باسێکی زۆر، هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه دا بڕیاردراکه ئێمه‌ش له ماوه‌ی حه‌وتویه‌ک دا، گه‌ڵاڵه‌ی خۆمانیان پێشکه‌ش بکه‌ین و هه‌ر واش کرا، ئێمه له مێژ بو گه‌ڵاڵه‌یه‌کمان ئاماده کردبو، به‌ڵام ده‌بو له ده‌فته‌ری سیاسی و کومیته‌ی ناوه‌ندی دا چاوی لێ بکرێته‌وه و په‌سند بکرێ. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له کاتی خۆی دا پێشکه‌ش به هاوڕێیانی حدکا کرا. که‌وابو وه‌ک گه‌ڵاڵه‌ی تازه ته‌نیا ئێمه گه‌ڵاڵه‌یه‌کمان پێشکه‌ش کردوه. ئه‌وان ته‌نیا ڕێککه‌وتنی پێشوی حدکا و حدکا ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێریان کۆپی کردوه و هێناویانه. به‌ڵام له دوایین پلینۆمیان دا بڕیارێکی تازه‌یان داوه، که ده‌کرێ وه‌ک پێشنیاری تازه‌ی ئه‌وان چاوی لێ بکرێ. دیاره له بڕیاری تازه‌ی ئه‌وان دا ته‌ناقوز هه‌یه. خاڵی یه‌که‌می بڕیاره‌که‌یان ناڕوونه، چونکه باس له بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی سێزده و گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاره‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه ده‌که‌ن، به‌ڵام ناڵێن ئه‌ی بڕیاره‌کانی کۆنگره‌کانی 14 و 15 ی ئه‌وان و کۆنگره‌کانی 14 و 15 ی ئێمه چیان به‌سه‌ر دێ. ئایاپێشنیاریان ئه‌وه‌یه که هه‌ردوک لامان چاو له و دوو کۆنگرانه‌مان بپۆشین؟ و کۆنگره‌ی 14 ی موشته‌ڕه‌ک بگرین؟ دیاره خاڵی دووه‌می بڕیاره‌که‌یان هه‌ر ئیشاره به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌کا که له گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاری ئێمه‌ش دا هه‌یه. ئه‌ویش گرتنی گۆنگره‌ی موشته‌ڕه‌که و ئه‌وه خۆی له خۆی دا موسبه‌ته. هه‌رچه‌ند میکانیزمی گرتنی کۆنگره‌ی موشته‌ڕه‌کی تێدا نییه. به‌ڵام له گه‌ڵاڵه‌که‌ی ئێمه‌دا زۆر به ڕوونی میکانیزمی کۆنگره‌ی یه‌کگرتن دیاری کراوه. هه‌ر له پێکهێنانی کومیته‌ی موشته‌ڕه‌که‌وه بگره تا باسی به یه‌ک کردنه‌وه‌ی ته‌شکیلات. جگه له‌وه ش کوتراوه که ئه‌گه‌ر ئیمکانی یه‌کگرتن نه‌بێ، ده‌کرێ وه‌ک دوو حیزب یه‌کتر قه‌بوڵ که‌ین و پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ین.
خۆرهەڵاتنیوس : لە لایەن ئەندامان و لاینگرانی هەردوو لایەنتان ئەو گلێێە دەکریت کە بۆ ئەو گڵالانە هیچ ڕاوێژێک بەوان نەکراوە، یا ئەوان نازانن چ لە ناو گڵاڵەکەدایە. ئایا بە پێویستی نازانن بەدەنەی لێئاگادارکەنەوە یانە ئیستا بە گونجاوی نازانن ؟
مستەفا شەلماشی : ئێمه گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاری خۆمان له ئۆرگانه بڕیارده‌ره‌کانی وه‌ک ده‌فته‌ری سیاسی و کومیته‌ی ناوه‌ندی دا هێناوه‌ته گۆڕێ و به په‌سندمان گه‌یاندوه. جگه له‌وه هه‌ڵوێست و بۆچونی خۆمان له سیمیناری ته‌شکیلاتی دا که له نێو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان پێکهاتون هێناوه‌ته گۆڕێ و نه‌زه‌ری ئه‌ندامانی خۆمانمان له سه‌ر چۆنیه‌تی وت و وێژ کردن له گه‌ڵ هاوڕێیانی حدکا بۆ یه‌کگرتنه‌وه، یا هاوکاریکردن وه‌ر گرتوه و له گه‌ڵاڵه‌که‌دا گونجاندومانه. دیاره له‌سه‌ر میکانیزم و چۆنیه‌تی دانیشتن و ڕێککه‌وتن، ناکرێ هه‌مو جارێ له گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامان کۆ بیه‌وه. کومیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی سه‌ڵاحییه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه که به له به‌ر چاو گرتنی بڕیاره‌کانی کۆنگره و له نه‌زه‌ر گرتنی بۆ چونه‌کانی زووربه‌ی ئه‌ندامانی حیزب، له‌سه‌ر ئه‌و جۆره مه‌سه‌لانه بڕیار بده‌ن. جگه له‌وه تا ئه‌و جێگایه‌ی که به حدک مه‌ڕبوته، ئێمه ده‌ستمان ئاواڵه‌یه، چونکه هه ر له سه‌ره‌تای له‌تبونی حیزبه‌وه، نه‌زه‌ری ئێمه هه‌ر ئه‌وه بوه که ئێستا هه‌یه، ئه‌ویش چاره‌سه‌ری کێشه‌کانه به ڕێگای وت و وێژ وبه شێوه‌ی دۆستانه بۆ هاوکاری کردن، یا یه‌کگرتنه‌وه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیشی هه‌بێ به هاوڕێیانی حدکاوه، دیاره ده‌بێ بۆ خۆیان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه. ڕه‌نگه بۆ ئه‌وان فه‌رقی هه‌بێ، چونکه له سه‌ره‌تاوه زۆر توند بوون و ماوه‌یه‌کی پێچ‌و تا هه‌ڵوێستیان تا ڕادده‌یه‌ک گۆڕا.
خۆرهەڵاتنیوس : هەروەک ئاگادارن کە لە مێژووی حیزبی دیمۆکرات‌دا چەند جار دابران و تێکەڵبوونەوە ڕوویداوە. ئایا دیالۆگەکانتان بۆ ئەم جارە بیر لە ئەگەری ڕووداوەکانی ڕابوردو ئەگەری ڕووداوی هاوشێوەی داهاتووش دەکاتەوە.
مستەفا شەلماشی : بێگومان بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌رکێشه‌یه‌ک پێویسته هه‌م ئاوڕ له ڕابردو بدرێته‌وه و هه‌م بیر له‌وه بکرێته‌وه که جارێکی دیکه ئه‌و کێشانه له داهاتو دا سه‌ر هه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه. ئاوڕ دانه‌وه له ڕابردو ده‌بێ ڕیشه‌ی کێشه‌کان بکاته ئامانج و زیاتر له‌وه‌ی که به دوای که‌مته‌رخه‌می و هه‌ڵه‌ی که‌سه‌کان دا بگه‌ڕێ، که‌لێنه‌کانی سیستمی حیزبایه‌تی ڕابردوو هه‌ڵسه‌نگێنێ و هه‌وڵ بدا ئه‌و که‌لێنانه پڕ بکاته‌وه که مه‌ندانیان داوه دووبه‌ره‌کی و جیناحبازی له‌و جۆره دروست که‌ن که حیزبه له‌ت بکه‌ن. ئاوڕدانه‌وه له ڕابردو نابی بۆ ئه‌وه‌بێ که هه‌رلایه‌نێک له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێ که تاوانبار بدۆزێته‌وه و خۆی له ژێرباری به‌ر پرسایه‌تی بدزێته‌وه. به‌ڵکو هه‌رله سه‌ره‌تاوه هه‌مو لایه‌ک هه‌ڵه‌کان به هی هه‌موان بزانن و هه‌مو لایه‌ن، هه‌ر که‌س به ڕادده‌ی ئه‌و به‌ر پرسایه‌تیه‌ی که هه‌ی بوه، خه‌تاکه‌شی وه ئه‌ستۆ بگرێ. پاشان به هه‌موان ئه‌و به‌ر به‌سته ته‌شکیلاتیانه لابه‌ن که بونه هۆی ئه‌و ناکۆیانه. بۆ داهاتوش پێویسته ڕێککه‌وتنه‌که له سه‌ر بناغه‌ی قازانجی گشتی و پێداویستیه‌کانی داهاتو بێ. نابێ هیچ لایه‌نێک به‌و ئامانجه‌وه وت و وێژ بکا و ڕێک بکه‌وێ که براوه‌ی مه‌یدانه‌که بێ. به‌ڵکو هه‌ردووک لا پێویسته براوه بن. جگه له‌وه‌ش ئه‌و ئاڵ و گۆڕانه‌ی که بۆ سه‌رده‌می ئه‌وڕۆ پێویستن ده‌بێ بکرێن. حیزبی یه‌کگرتو له نێوه‌رۆک و فه‌رهه‌نگ و هه‌ڵس و که‌وت دا ، نابێ حدک، حدکا، یا حدکای پێش له‌تبون بێ. هه‌رچه‌ند ناوه‌که ده‌کرێ هه‌رکام له‌وانه بێ. به‌ڵام حیزبه‌که به مێتۆد و به‌رنامه و گوتار و هه‌ڵس و که‌وت پێویسته تازه بکرێته‌وه‌و به جۆرێک بینا بکرێته‌وه که دیسان ئه‌و کێشانه ڕوو نه‌ده‌نه‌وه.
مستەفا شەلماشی لە چەند دێرێکدا: له گوندی شڵماشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٥٢ ی زاینی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردپه‌روه‌رو ئاینی له دایک بووم. له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵیه‌وه به هۆی چالاکی بنه‌ماڵه‌که‌مان له‌خه‌باتی کوردایه‌تی دا ئاواره‌ی باشوری کوردستان بووە، و هه‌ر له‌وێش قۆناغه‌کانی خوێندنی دوای سه‌ره‌تایی ته‌واو کردووە. له ساڵی ١٩٨٦ ڕا هاتوەته ئوروپا، له وڵاتی هوله‌ند درێژه‌ی به خوێندن داوه تا فوق لیسانس. له کاری سیاسی دا هه‌ر له ته‌مه‌نی ١٨ساڵیه‌وه ئه‌ندامی حیزبی دێموکڕات بووە و له کۆنگره‌کانی ٤ / ٥ / ٦ / دا وەک ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی هەڵبژێردراوە. دیسانەوە لە کۆنگرەی ١٤وە تا ئیستا بووەتە ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌ر پرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حدک.