پێزانین‌و سوپاسی خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
به‌دوای کۆچی ناوه‌ختی سه‌عیدی برام له ڕووداوێکی دڵته‌زێن¬دا، خه‌ڵکی کوردستان به گشتی‌و به تایبه‌تی دانیشتووانی شار‌و گونده‌کانی نه‌غه‌ده، شنۆ، ورمێ، مه‌هاباد، پیرانشار، سه‌رده‌شت‌و بۆکان به به‌شداربوون له ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردن‌و ئاماده‌بوون له مه‌جلیسی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی دا، هه‌روه‌ها دووراودوورو به ته‌له‌فۆن، ئه‌و په‌ڕی هاوده‌ردی‌و هاوخه‌میان له‌گه‌ڵ ئێمه‌و حیزبی دیموکراتی کوردستان، نواند.
له هه‌رێمی کوردستانیش، سه‌رکردایه‌تی‌و نوێنه‌رایه‌تی حیزب‌و رێکخراوه سیاسییه‌کان، کاربه‌ده‌ستانی حیزبی‌و حکوومی، که‌سایه‌تی‌و چالاکانی بواری سیاسی، رۆشنبیری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی، به هاتن بۆ بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌و سکرتاریای حیزب‌و به‌شداریی راسته‌وخۆ له ڕێوڕه‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌دا، گه‌رمترین هاوخه‌م‌و هاوده‌ردیتان له‌گه‌ڵ من‌و بنه‌ماڵه‌که‌مان‌و حیزبی دیموکراتی کوردستان نیشان دا.
دیاره رێبه‌ری‌و سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی حیزبی دیموکرات‌و بنه‌ماڵه‌کانیان‌و هه‌ڵسووڕاوان‌و ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب له هه‌رێمی کوردستان، له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌من زیاتر خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م خه‌م‌و خه‌ساره زانی‌و له هیچ هاوده‌ردی‌و هاوخه‌می‌و هاوکارییه‌ک درێغیان نه‌کرد.
به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم له‌لایه‌ن خۆم‌و بنه‌ماڵه‌که‌مه‌وه پێزانین‌و سوپاسی گه‌رمی خۆمان به هه‌موو ئه‌و که‌س‌و لایه‌نانه ڕابگه‌یه‌نین که ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ، له دوور‌و نزیکه‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا هاوخه‌م‌و هاوکارمان بوون. گومانی تێدا نییه که هاوده‌ردیی به‌رینی ئێوه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌مان، قه‌درزانی‌و ئه‌مه‌گێکه بۆ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که له ڕیزی نیشتمانپه‌روه‌ران دان.
من و بنه‌ماڵه‌که‌م‌و حیزبی دیموکراتی کوردستان، شانازی به‌و هاوده‌ردی‌و هاوپێوه‌ندییه‌تانه‌وه ده‌که‌ین‌و ئه‌م هاوخه‌مییه‌تان به‌رز ده‌نرخێنین.
خالید عه‌زیزی
سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
1ی بانه‌مه‌ڕی 1393
21 ئاوریلی 2014