کۆچی دوایی خاتوو فاتمە حوسێنی هاوسەری کاک عوسمان مارەغانی لە شاری ڤێسترۆس
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕادەگەیێنین کە خاتوو فاتمە حوسێنی هاوسەری برای خۆشەویست و پێشمەرگەی دێرینی ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک عوسمان خاڵەیی ناسراو بە عوسمان مارەغانی لە تەمەنی ٤٨ ساڵی دا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ڤێسترۆس کۆچی دوایی کرد.
خاتوو فاتمە ژنێکی مەشرەف خۆش و نیشتمان پەروەر و کورد دۆست بوو، ژنێکی میواندۆست و تا بڵێی ڕێزدار و خۆشەویست بوو. خاتوو فاتمە لە پڕ تووشی ناسازی و نەخۆشی دەبێ و دوای ئەوە دوکتوری پسپۆر چەند تاقیکارییەکی لێ هەڵدەگرێ بەداخەوە پێی ڕادەگەیێنێ کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکانی بووە و لە ئاکام دا دوای ٣ مانگ چاوەدێری پزیشکی ڕۆژی ١٥ ـ ٠٦ ـ ٢٠١٤ لە نەخۆشخانەی ڤێسترۆس لە وڵاتی سوئێد کۆچی دوای کرد.
بەم بۆنەوە بنەماڵەی کاک عوسمان مارەغانی ڕۆژی ١٧ ـ ٠٦ ـ ٢٠١٤ لە گۆرستانی هوفستا شیرکاگۆردن لە ئادرەسی خوارە لە شاری ڤێسترۆس خاتوو فاتمە بە خاک دەسپێرن.
ڕۆژی سێشەممە
ڕێکەوتی ١٧ ـ ٠٦ ـ ٢٠١٤
کاتژمێر: ١٣:٠٠
ئادرەس skultunavägen
huvstalundkyrkagård i västerås.
ژمارە تەلەفوونی پەیوەندی:
0702298709
0735715422
بۆ ئاگاداری گشت دۆست و ئاشنا و خزم و هاورێیان.
هەر بە مەبەستی ڕێزلێنان و پرسەی خاتوو فاتمە حوسێنی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ ـ ٠٦ ـ ٢٠١٤ کاتژمێر ١٢:٠٠ تا ١٧:٠٠ کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە ئادرەسی خوارەوە بەرەوە دەچێ. ئەو کەسانەی کە ڕێگایان دوورە دەتوانن لە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفوونانەی خوارەوە هاوخەمی خۆیان دەرببرن.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ ـ ٠٦ ـ ٢٠١٤
کاتژمێر ١٢:٠٠ تا ١٧:٠٠
ئادرەس: Ånghammar gatan 5
تەلەفوونی عوسمان مارەغانی 0735715422
تەلەفوونی ئاغا گەرۆری 0702298709
جەلال مارەغانی0765633088
بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو فاتمە حوسێنی لە قوڵایی دڵەوە سەرەخۆشی لە هاورێ و هاوسەنگەری دێرینم کاک عوسمان مارەغانی و منداڵە چاوگەشەکانی و تێکرای ئەندامانی بنەماڵەیان لە نێوخۆی وڵات و لە دەرەوەی وڵات دەکەم و هیوادارم کە بەهەشتی بەرین جێگای کۆچکردوو بێ و ڕووحی هەردەم شاد و خوا سێبووری بە گشت لایەکیان بدات.
حەمەرەسووڵ کەریمی