قوتابێکی سه‌رکه‌وتووی کورد له له‌نده‌ن
میدیا ئه‌مینی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له دایک بووی شاری مه‌هاباد دانیشتووی له‌نده‌ن پایته‌ختی بریتانیا.
هه‌ر وه‌کی ئاگادارن هه‌ر رۆژه و له بوارێک و به بۆنه‌یه‌که‌وه له که‌لێن و قوژبنی ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه دا، به تایبه‌تی ئه و شوێنانه‌ی که ره‌وه‌ندی نه‌به‌زو تێکۆشه‌ری کوردیان لێ ده‌ژین بیسه‌ر و بینه‌ری شانازی خوڵقاندنی یه‌کێک له رۆله تاراوگه نیشینه‌کانی ئه‌م گه‌له ئازا‌و بوێره ده‌بین ، ئه‌م گه‌له‌ی که هه‌رگیز له سه‌ر زێدی خۆی نه ته‌نیا وه‌ک خاوه‌ن ماڵ و مه‌وته‌ن بواری پێنه‌دراوه ، بگره به‌و په‌ری بێ ره حمی و بێ به‌زه‌یانه سه‌رکوت کراوه و هه‌میشه وه‌ک هاووڵاتی ده‌ره‌جه دوو و سێ لێیان نواریوه، به‌ڵام له تاراوگه و به تایبه‌تی له وڵاتانی پێش که‌وتوو که مه‌حه‌ک و ملاک ته‌نیا و ته نیا جه‌و‌هه‌ر و زاتی تاکه و به‌س ، نه‌ته‌وه ، زمان، ره‌گه‌ز، ئایین ، ره‌نگ و جیا بیری نابێته له‌مپه‌رو پاڵوێنه بۆ سه‌رکه‌وتن و خۆنواندن و پێشکه‌وتن له کێبرکێ‌کاندا، لێره دایه که رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه بێ به‌ش و زێد به‌ش به‌ش کراوی کورد لێوه‌شاوه‌ی و لێهاتوویی خۆیان و نه‌ته‌وه‌یان ده‌سه‌لمێنن و به دۆست و دوژمن نیشان ده‌ده‌ن که چه‌نده لێهاتوو و لێوه‌شاوه‌ن و له هه‌موو بواره‌کاندا زۆر زوو خۆ ده‌نوێنن و جێگا‌و پێگه‌ی خۆیان ده‌که‌نه‌وه و ده‌بنه نمونه و خۆشه‌ویستی دۆستان و هاورێیان و هاوکارانی غه‌یره کوردیان.
ئه‌مجاره کچه کوردی مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بواری خوێندن دا شانازی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه و گه‌له‌که‌ی ده‌خولقێنێ و وه‌ک نمونه‌یه‌کی تێکوشه‌ر، ماندووی نه‌ناس و سه‌رکه‌وتوو له بواری خۆیندنی قۆنا‌غی کۆلیج له له نده‌ن ، نێو و وینه‌ی له رۆژنامه‌ی دوو کۆلیج (بارنێت کۆلیج و ساوس گێت کۆلیج ) دا ده‌ر‌ده‌که‌وێ و کار‌و تێکۆشان و سه‌ر‌که‌وتوویی ناوبراو به قه‌ڵه‌می مامۆستای تایبه‌تی خانم ماریانا ئه‌تانا سۆڤه، هه‌موو مامۆستاکانی که ده‌رس به میدیا ده‌ڵێن راپۆرتی هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و چۆنێه‌تی هەوڵ و تێکۆشانی ناوبراو به‌م مامۆستایه ده‌ده‌نه‌وه .
له ساڵی٢٠١١ تا کۆتایی که به زمانی ئینگلیزی تیوتۆر (Tutor پێ دەڵێن
ساڵی ئاکادمی ٢٠١٤ به کورتی و به پوختی ده‌نووسرێ و داوا ده‌کا که میدیا ببێته نمونه بۆ که‌سانی‌تر .