رژێمی توركیای تیرۆریست له هه‌وڵی داگیركردنی خاكی وڵاتانه. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له مێژه‌وه داگیركردنی خاكی وڵاتان له لای باب وباپیرانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان بووه‌ته پیشه‌و ئیسلامیان بۆ مه‌رام و خواسته چه‌په‌ڵه‌كانیان به‌كار هێناوه جارێك به‌ناوی خه‌لیفه‌ی ئیسلام و جارێكی تر به ئه‌میر ئه‌لمۆمنین هه‌ر وه‌ك چۆن له‌م رۆژانه‌دا تاوانباری خوێنرێژ ئه‌بو به‌كر ئه‌لبه‌غدادی به زه‌بری شمشێرو ئیسلامییه توندره‌و دواكه‌وتووه‌كان خۆێ كردووه به خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی خوێرێژ (داعش).
له ساڵی 1299 سوڵتان عوسمانی یه‌كه‌م كوری ئه‌رتوغله‌ر ده‌وڵه‌تێكی به‌ناوی خۆی دامه‌زراندو ناوی (ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانلی) لێناو، كه‌مه كه‌مه هێزی په‌یدا كرد‌و، كه‌وته داگیركردنی وڵاتان و، زۆری پێنه‌چوو ناوه‌كه‌ی گۆری بۆ ( ده‌وڵه‌تی ئیمبراتۆرییه‌تی عوسمانلی ئیسلامی) و، ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه نۆێیه له پێناو مانه‌وه‌و خۆسه‌پاندن و خاك داكیركردن كه‌وته كوشتن و خوێنرشتن و قرانی خه‌ڵك و، به‌و شێوه‌یه درێژه‌ی به هه‌وڵه‌كانیدا تا به‌شێكی زۆر له ئه‌وروپا و ئاسیا و باكوری ئه‌فریقیای خسته ژێر ركێڤی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی.
به‌هۆێ شه‌رو ئاژاوه‌و ته‌شه‌نه كردنی له نێوان كور‌و كوره‌زاو، مام و كوره مام و، خزم و ناسیاره‌كانیان و ده‌ستوپه‌یوه‌ندییه‌كانیان و، سه‌رهه‌ڵدانی بیری پێشكه‌وتنخوازو بیری نه‌ته‌وایه‌تی و دامركانه‌وه‌ی هه‌ستی ئاینی و شه‌ره‌كانی له گه‌ڵ وڵاتاندا رێكاخۆشكه‌ره بوون بۆ نه‌مانی فه‌رمانره‌وایی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلییه‌كان و، له ( 1 ی نۆڤه‌مبه‌ر – ته‌شرینی دووه‌م ساڵی 1922 ) له رووی سیاسییه‌وه ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانیلی نه‌ماو، له (24 ی یۆلیۆ – ته‌موز ساڵی 1923) و، له پاش ئیمزاكردنی په‌یمانی لۆزان كۆتایپێهات و، له (29 ی ئوكتۆبه‌ر – ته‌شرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ) و دروست بوونی كۆماری توركیا ده‌وڵه‌تی زوڵم و زۆر و داپڵۆسین به ته‌واوه‌تی له ناوچوو.
توركیا له 20 یۆلیۆی / ته‌موزی ساڵی 1974 كاتێك نه‌جم ئه‌لدین ئیربه‌كان یاریده‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بوو، له كاتی سه‌فه‌ری بۆڵند ئه‌جویدی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات فرسه‌تی هێناو هێرشی كرده سه‌ر وڵاتی قوبرس و، له مانگی هه‌مان ساڵدا به‌شیك له خاكه‌كه‌ی داگیركرد‌و، ئه‌و وڵاته بوو به 2 كه‌رت و، سوپای توركیا له‌وی مایه‌وه‌و، له ساڵی 1983 باكوری قوبرسی توركی وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ ناوبراو، تا ئێستا ته‌نها له‌لایه‌ن توركیاوه ناسراوه‌و (ئیعترافی) پێكراوه‌و، وڵاتانی تر‌و یه‌كێتی ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا ئه‌كه‌ن سوپای توركیا بگه‌رێته‌وه شوێنی خۆێ و كۆتایی به داگیركردن بهێنێت و توركیا بێ وه‌ڵامه‌و، شایانی باسه نه‌جمه‌دین ئیربه‌كانی ملهورو سه‌ر لێشێواو سه‌ر به تاقمی ئاژوچییه‌كانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین بوو، یه‌كێكه له‌وانه‌ی دژایه‌تی عیلمانییه‌تی ئه‌كردو، چه‌ند كه‌ره‌تێك گیراو خرایه به‌ندیخانه و، له كۆتایی ژیانی ئه‌م توندره‌وه ئیسلامییه له یۆلیۆ / ته‌موزی ساڵی 2000 به تاوانی هاندان و ورووژاندن و دژایه‌تی كردنی ئاینی و ره‌گه‌زپه‌رستی له‌لایه‌ن دادگاوه سزا دراو، تا له ژیاندا بوو، ده‌م كوتیان كرد‌و كاری سیاسی لێی قه‌ده‌غه كرا.
پاش راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی { 1991 } و، حزبه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی گه‌رانه‌وه ناو شاره‌كانی كوردستان و، له‌ڕێكه‌وتی 19/5/1992 و ، به پێی قسه‌ی به‌رپرسانی حزبه‌كان “” گه‌وره‌ترین و شارستانیترین پڕۆسه‌ی دیموكراسی له‌كوردستان به‌ڕێوه‌چوو”” و، هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراو په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردراو، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی كه‌م ئه‌زموونی ئه‌وانه‌ی خۆیان كرد به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات له‌حوكمڕانی وچۆنێتی به‌رێوه‌بردن و په‌ند وه‌رنه‌گرتن له‌ناكۆكی و ناته‌بایی و دووبه‌ره‌كی و هه‌وڵی ده‌ستكه‌وت و خۆ سه‌پاندن به سه‌ر داموده‌زگاكانی هه‌رێم به پێی سیاسه‌تی 50 به 50 (فیفتی فیفتی) و، به‌رده‌وامی و هه‌وڵ و ته‌قالای دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان بۆ تێكدانی ئه‌و ئه‌زموونه‌و، نه‌بوونی خواست و ئاره‌زوو توانایه‌كی به‌هێزو گه‌وره‌كردن و پیرۆزكردنی “” سه‌ركرده‌كان”” كه له‌سه‌رووی یاسا‌و په‌رله‌مان بوون، په‌رله‌مانێكی ناكاراو گڵۆڵه‌و ئیفلیج له‌دایكبوو، دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و كه ناونرا(شه‌ری براكوژی) و كوشتنی براكان به‌ده‌ستی یه‌كتر، بووه هۆكاری ئیفلیجبوونی په‌رله‌مان.
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له كار كه‌وت و، كوردستان دابه‌ش كرا له نێوان سلێمانی و هه‌ولێرو شه‌ری نه‌گریس و چه‌په‌ڵ له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان ( پدك) و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ( ینك) په‌ره‌ی سه‌ندو درێژه‌ی كێشا‌و خوێنێكی زۆر رژاو، ژماره‌یه‌كی پێشمه‌رگه له پێناو به‌رژه‌وندی تاقمێك “” سه‌ركرده”” له ناوچوون و، له ساڵی 1997 له پرۆسه‌ی هامه‌ری سه‌ربازی توركیای تیرۆریست و و مرۆڤكوژ و، له سه‌ر رێچكه و نه‌ریته كۆنه‌كانی سوڵتانه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی عوسمانیلییه‌كان و، به ناوی دژایه‌تی پ. ك . ك pkk – و، له راستیدا بۆ یارمه‌تی یه‌كێك له حزبه‌كان هاته خاكی كوردستان و له‌و كاته‌وه تا ئێستا چه‌ند ناه‌چه‌یه‌كی داگیر‌و كه‌نترۆڵ كردووه.
ماوه‌یه‌كه رۆژانه به گه‌رمی باس باسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و، له ساتێك‌دا ده‌یان و سه‌دان وبگره زیاتریش وشه‌ی سازان له سه‌ر زاری به‌رپرس و {خه‌ڵكی عه‌وام} دوباره‌و هه‌زار باره ئه‌بێته‌وه‌و، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌وز بكات و پینج حزبه‌كه‌و حكومه‌تی بنكه فراو و سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم بتوانن گرێ كوێره‌یه‌ك بكه‌نه‌وه‌و، خه‌ڵك له دڵه‌راوكێ رزگار بكه‌ن و، ئه‌و باسه‌جاروبار “” به‌رپرسه سیاسییه‌كانی “” كوردستان تووشی ده‌مارگیری و هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه ئه‌كات و، له‌م قه‌یرانه كه‌س باسی ده‌ركردنی سوپای داگیركه‌ری توركیا له خاكی كوردستان ناكات.
بۆۆنی سوپای توركیا‌و، ده‌ستوپه‌یونده‌كانی وخیانه‌تی هه‌ندێ كه‌سی ترسنۆك و وڵاتفرۆش و، به پێی نه‌خشه‌یه‌كی پێشتر دارێژراو بوونه بایسی هاتنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی تیرۆریست (داعش) بۆ ناوچه‌كانی كوردستان و داگیركردنی شه‌نگاڵ و، ئه‌م كاره‌ساته بووه هۆێ ئه‌وه‌ی زیاد له 300 ھه‌زار له دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه كه زوربه‌یان كوردی ئێزدین روو بكه‌نه شاره‌كانی ھه‌رێمی کوردستان و، به‌شێكیان په‌نایان بۆ چیاکان برد‌و، ھیچ جۆره پێداویستیێکی ژیان وه‌ک نان و ئاویان پێ نییه‌و، نه‌بوونی پێداویستیه سه‌ره‌کییه‌کان وه‌ک ئاو و نان و ده‌رمان مه‌ترسی له‌ناوچوونی خستوه‌ته سه‌ر ھه‌زاران مناڵ و ژن و،. هه‌روه‌ها زیاد له شه‌ش هه‌زار كه‌س كه زوربه‌یان ژن وكچ و مناڵ و پیری په‌ككه‌وته بوون گیران و بران بۆ شۆێنێكی نادیار‌و، به پێی شه‌رعی ئیسلام و داب و نه‌ریتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) هه‌ندێكیان كوشت و ژماره‌یه‌ك له‌ژنان و كچه‌كانیان به به‌ر چاوی وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی و هه‌موو دونیا دران به تیرۆریسته رووره‌شه بی دینه‌كان وئه‌وه‌ی مایه‌وه بران بۆ بازار‌و، له‌وێ هه‌راج كران و فرۆشران.
بێ له سوپای توركیا كوردستان بووه‌ته جێی ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیای چروكی تور‌كان و، هه‌زاران به‌ڵێنده‌رو كارمه‌ندو كرێكار‌و، بێ شك زۆربه‌یان سه‌ر به میتی توركین و، هه‌رچی له كوردستان هه‌یه یان روو ئه‌دات وه‌ك هه‌واڵ و راپۆرت به یارمه‌تی یاوه‌ر‌ه‌كانیان ره‌وانه‌ی ده‌زگای داپلۆسینی میتی ئه‌كه‌ن.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروسبوونی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانلییه‌كان پیشه‌یان كوشتنی به كۆمه‌ڵی خه‌لكی سڤیل و بێ ده‌سه‌ڵات بووه له گه‌ڵ له‌ناوبردن و خاپوركردنی گوند‌و شار‌و داگیركردنیان و، ئه‌و پیشه قیزه‌وه‌نه گوازرایه‌وه بۆ نه‌وه‌كانیان تا گه‌یشته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و رژێمه خوێنرێژه‌كه‌ی و، نموونه‌ی كرده‌وه نامرۆڤه‌كانیان زۆره‌و، له‌وانه له‌ناوبردن و جینوسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان و ده‌رسیم و قه‌سابخانه‌كه‌ی گوندی رۆبۆسكی پارێزگای شێرناخ و كوشتاره‌كه‌ی پاریس و تاوانه‌كه‌ی گوندی كورته‌ك و زارگه‌لی و ناوچه‌كانی تری كوردستان و، ئه‌م رژێمه له دوواین هێرشی بۆ سه‌ر كوردستان چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه‌و ده‌ستی نه‌پاراستووه له بۆردومانی خه‌ڵكی سڤیلی گوندنشینه‌كان و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و سه‌ره‌رای وێرانی كردنی ماڵ و سوتاندنی باخ و له ناوبردنی ئاژه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی سڤیل و بێده‌سه‌ڵاتی شه‌هیدو بریندار كرد‌و. له‌دواین سه‌ردانی نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق{ سه‌فیه سوهه‌یل } به‌ڕاشکاوانه ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که سوپا داگیرکه‌ری تورکیا چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وله‌تی دژ به هاوڵاتیانی سڤێل له بناری قه‌ندیل به‌کارهێناوه .
رژێمی توركیای فاشیست به هیچ شێوه‌یه‌ك له كوشتنی رۆڵه‌كانی كوردستان ده‌ست ناپارێزێت و، بۆ له ناوبردن و نه‌مانی دانیشتوانی ئه‌م خاكه به ئاشكرا هاوكاری چه‌ته رووره‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی تیرۆریست (داعش) ئه‌كات و، هه‌ندێ لایه‌ن و حزب دژی كرده‌وه‌كانی توركیا هه‌ڵوێستیان ده‌ربریوه‌و ئیدانه‌ی ئه‌كه‌ن، به‌ڵام توركیا سوودی له بوونی له خاكی كوردستان بینیوه‌و، توانیویه‌تی هه‌ندێ كه‌ناڵ وژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و حزب و سه‌ركرده‌ی حزب ئه‌وانه‌ی له سه‌ر بیر‌و بۆچوونی ئیخوان ئه‌لموسلمین و حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان گۆشكراون له باشووری كوردستان بكرێت و، شه‌و رۆژ له خزمه‌تی ئاغا تۆرانییه‌كانیان بن.
له كاتی هه‌ڵگیرسانی راپه‌رینه‌كه‌ی گه‌لانی سوریا دژ به رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به هه‌لی زانی و ده‌ستی لێهه‌ڵماڵی و به ناوی پشتگیری له خه‌ڵكه راپه‌ریوه‌كه خوێ كرد به خاوه‌نی راپه‌رینه‌كه و، هاوكات وڵاتانی عه‌ربستانی سعودی و قه‌ته‌ر وه‌ك دوو وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ند پاره‌یه‌كی زۆریان هه‌ڵرشت بۆ توندوتیژی و ئاژاوانانه‌وه‌و، ئه‌ردۆگان بوو به دارده‌ستی ئه‌و دوو وڵاته‌و، ملی شۆر كرد‌و، له به‌ر پاره وه‌ك چڵكاوخۆرێكیش ئاماده‌یی خوێ و حكومه‌ته‌كه‌ی پیشاندا بۆ جێبه‌جێ كردنی خواست وسیاسه‌تی ئه‌و دوو وڵاته.
به‌ڵێ جه‌ماوه‌ری سوریا له مانگی { ئازار- مارس} ساڵی 2011 دژ به رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌ڵسان و، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئیخوان موسلیمه‌كانی سوریا به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ئه‌ردۆگان و ئیخوانه‌كانی توركیا یه‌كیانگرته‌وه‌و به پاره‌و پولی عه‌ره‌بستانی سعودی و قه‌ته‌رو وڵاتانی كه‌نداو توانیان رووی راپه‌رینه‌كه بگۆرن و بیخه‌نه ژێر ده‌ستی ئیخوانچی و سه‌له‌فی و وهابی وئیسلامی توندره‌و تیرۆریست و، سه‌رانی ئه‌و گروپانه ئیسته‌نبولیان كرد به جێی كۆبوونه‌وه‌و نه‌خشه‌و پلاندانان و، ئه‌نجومه‌نێكیان به ناوی “” ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا”” دروستكرد‌و، به ئه‌نجومه‌نی ئیسته‌نبول ناسراوه‌و له بنچینه‌وه دژی كورد‌و كوردستانه ، چونكه پره له كه‌سانی شۆڤه‌نیست و سه‌ر به وڵاتانی كۆنه‌په‌رست و ره‌گه‌زپه‌رست وه‌ك عه‌ربستانی سعودی و قه‌ته‌رو توركیا‌و، ئه‌نجومه‌نه‌كه سوپایه‌كی به‌ناوی “” سوپای ئازادی سوریا “” دامه‌زراند.
توركیا بووه هاوكاری هه‌رچی شۆڤه‌نیست و تیرۆریست هه‌یه‌و، هه‌وڵی بێوچانی ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بچیته خاكی سوریا‌و، جێ پێی خوێ قایم بكات به‌ڵام هه‌رچه‌ند یارمه‌تیدرا ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاشه‌وه‌و ته‌رخانكردنی راهێنه‌ری سه‌ربازی و هه‌موو كه‌ره‌سته‌ی مه‌شق پێكردن به “” سوپای ئازاد “” نه‌یتوانی بگاته مه‌رام و خواسته دزێوه‌كانی
چه‌ند ساڵێكه تورکیا باس لە دروستکردنی هەرێمێکی ئارام و ناوچەیەکی دژەفڕین دەکات لە ناو خاكی سووریا، گوایه بۆ خۆپاراستن و پاراستنی خەڵک و سنوورەکانیه‌تی، به‌ڵام تا ئێستا خواست و ئاره‌زووه‌كانی نه‌هاتووته‌دی چونكه به‌زاندنی سنووری وڵاتێكی دیكه‌و دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی ئارام پیویسته له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌رێمه ئارامه هاته‌دی، ئه‌وا فرۆكه جه‌نگییه‌كان و سوپای سوریا بۆیان نییه له ئاسمان و زه‌وی ئه‌و هه‌رێمه ببه‌زێنن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا دژ به خواست و ئاره‌زووی توركیا وه‌ستاون و، به هیچ جۆرێك رێگا به‌و كاره ناده‌ن و، ئه‌مریكا لە ئەیلوولی ساڵی 2(2014) وە چەندجارێک لە رێگەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، وەڵامی داخوازی تورکیای بۆ پێکهێنانی هەرێمی ئارام له ناو خاكی سوریا داوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردەوە ( ئەمریکا پێکهێنانی هەرێمێکی لەوجۆرە لە سووریا بە پێویست نازانێت و بیری لێ ناکاتەوە).
توركیا له سه‌ر سنووره‌كانی له گه‌ڵ سوریا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی جۆراوجۆر‌و فرۆكه‌ی جه‌نگی و هه‌لیكۆپته‌رو سه‌دان تانك و تۆپ و تفاق و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ئاماده كردووه‌و، سوود له ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی تیرۆریست (داعش) وه‌رئه‌گرێت و، قه‌ت رژێمی توركیای فاشیست دۆژمنی داعش نه‌بووه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه هاوكاری یه‌كترن.
ئه‌ركی حكوومه‌تی بنكه فراوانی هه‌رێمی كوردستانه هه‌ڵوێستی بته‌و ته‌واوی هه‌بێت له ئاست پاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان و ئاسایشیان و، لێره‌وه داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا‌و بۆردومانكردنی خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوان و، خاپور كردنی دێهات و، سوتاندنی پوش و دارستان وباخه‌كانی وڵاته‌كه‌مان له رێگای حكوومه‌تی عێراقییه‌وه بگه‌یه‌نێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، به فه‌رمی سكاڵا به‌رامبه‌ر به توركیای فاشیست تۆمار بكات و، هاوكات داوا له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كرێت هه‌ڵوێستی راشكاوانه به‌رامبه‌ر به‌م تاوانانه ده‌رببڕن و ئیدانه‌ی ئه‌م تاوانانه بكه‌ن كه به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمان ده‌كرێن و، پێویسته حكومه‌تی كوردستان و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كوردستان به یه‌ك ده‌نگ بڵێن: سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆ ده‌ره‌وه.
18/8/2015