ئاگاداریی بەخاک سپاردن و کۆڕی پرسەو سەرەخۆشیی تێکۆشەری دیاری دێموکرات بەرێز کەریم حەدداد
وەک ئاگادارن تێکۆشەری ناوداری کورد و خەباتکاری سیاسی و نەسرەوتووی گەلەکەمان کاک کەریم حەدداد لە تاراوگە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ڤێسترۆس لە وڵاتی سوئێد لە تەمەن ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دۆستان و خزمان و کوردانی تاراوگە چاوەروانی ئەوە بوون کە کات و شوێنی بەخاکسپاردن و کۆڕی پرسە و ماتەمینی نەمر کاک کەریم بڵاو بکەینەوە ، لەو پەیوەندییەدا هەموو لایەک لە کات و شوێنی بە خاکسپاردن و کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی کاک کەریم حەدداد ئاگادار دەکەینەوە و تکایە بۆ زانیاری زیاتر بڕواننە نووسینەکانی خوارەوە.
کاتی بە خاکسپاردن
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی: 2018-12-07
کاتژمێر: 12:00 پێش نیوەرۆ بۆ 13:00
ئادەرسی شوێنی بەخاک سپاردن
Hovdestalunds kyrkogård
722 17 Västerås
Kl: 12:00 till 13:00
………………………………………………………
کاتی پرسەو و سەرەخۆشی کاتژمێر 13:00 تا 17:00ی دوانیوەرۆ
Syrisk Ortodoxa kyrkan
Narvavägen 90
724 68 Västerås
Kl: 13:00 till 17:00
تێبێنی: شۆێنی بەخاک سپاردن و پرسەکە، هەر دووک لە شاری ڤێسترۆس بەرێوە دەچن.
داوا لە هەموو خزمان، دۆستان و ئاشنایان دەکەین، ئەوانەی بە هۆی رێگای دوور یان هەر هۆیەکی دیکە بۆیان ناکرێ بەشداریی بکەن، دەتوانن لە رێگای تەلەفوون یان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە سەرەخۆشی بکەن.
ژمارە تەلەفوونی ئەحمەد حەدداد: 0046704597656
ژمارە تەلەفوونی جوانرۆ حەدداد : 0046722467166
پێشەکی سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە رێگای تەلەفوونەوە و یان بە هاتنیان بۆ لامان قورسایی ئەو خەمەیان لەسەر شانی ئێمە کەمکردەوە.
بە ڕێز و حورمەتەوە
بنەماڵەکانی حەدداد و حەسەنپوور