رۆژهه‌ڵاتی کوردستان 70 ساڵ دوای کۆماری کوردستان. لوقمان زه‌هرایی
ئه‌م ساڵ 70هه‌مین ساڵیادی دروست بوونی ده‌وله‌تی جمهوری کوردستان به سه‌رۆک کۆماری جه‌نابی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د سه‌رۆکی حیزبی دێموکراتی کوردستانه. کۆمارێکی کوردی که له سه‌ر بنه‌مای کورد بوون و کوردستانی بوون دامه‌زرا. کۆماری کوردستان ڕه‌دکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی مل هورانهی قه‌ومی حاکم بوو که هه‌موو ئێرانی بۆخۆی ده‌ویست وهیچ که‌س و گروپ و نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی غه‌یری خۆی قه‌بول نه‌بوو. کۆماری کوردستان دژایه‌تی کردنی راسته‌وخۆی سیاسه‌تی به یه‌ک نه‌ته‌وه‌کردنی ئێرانی فره نه‌ته‌وه بوو. سیاسه‌تێک که رێژیمی حه‌مه‌ره‌زاشا به پشتیوانی ئیستعماری کۆن واته بریتانیا و ئامریکای تازه زل هێزی دونیا به‌رێوه‌یان ده‌برد. تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری فارس له ئێران دا به هه‌ر نرخێک بۆ ئه‌وه‌ی به قه‌ولی خۆیان ” ملت ایران ” دروست بکه‌ن.
کۆماری کوردستان ئه‌و په‌یامه‌ی به ده‌وله‌تی داگیرکه‌ری په‌هله‌وی دا که کورد خاوه‌نی زمان و فه‌رهه‌نگ و مێژوو و نیشتمانی خۆیه‌تی و ئاماده نابێ مل که‌چی ده‌وله‌تێک بێ که حاشا له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کا و ده‌یهه‌وێ سیاسه‌تی ” یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک ئالا و یه‌ک زمان ” له سه‌ر حیسابی توانه‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران جێ به‌جێ بکا. له راستیدا دامه‌زرانی کۆماری کوردستان نوخته وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی ناسیۆنالیزمی کوردی له هه‌مبه‌ر ناسیۆنالیزمی فارسی بوو که ئامانجی سرینه‌وه‌ی شوناس و هۆوییه‌تی کوردی بوو. کۆمارێک که له دڵی کوردستان هه‌ڵقوڵابوو و به ده‌ستی رۆله‌کانی ئه‌و گه‌له دامه‌زرابوو، نه‌ک هه‌ر خواست و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردی له پشت بوو، به‌ڵکوو پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی کوردی بوو له هه‌مبه‌ر داگیرکه‌ری نیشتمانه‌که‌ی که له هه‌موو بارێکه‌وه له گه‌ڵ کورد جیاوازه.
له یه‌ک که‌لام دا کۆماری کوردستان له ئاکار و کرده‌وه دا به ته‌واوی ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز بووه و به هیچ جۆرێک ده‌ستکردی روسه‌کان نه‌بووه و ته‌نانه‌ت وه‌کوو ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ جۆری په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و یه‌ک له‌وان یه‌کێتی سۆڤیه‌ت دیاری کردووه. ناوه‌ند یان پایه‌ته‌ختی کۆمار مه‌هاباد بووه. بوونی سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک وه‌زیر و کابینه‌ی وه‌زیران و ئاڵای کوردستان، سوپای میللی که له هێزی پێشمه‌رگه پێکهاتبوو به ته‌واوی له له‌شکری داگیرکه‌ر و کوردکوژی په‌هله‌وی جیاواز بووه. به فه‌رمی کردنی زمانی کوردی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی کۆمار، خویندن و په‌روه‌رده به زمانی کوردی و ده‌رکردنی رۆژنامه‌ی کوردستان وچه‌ندین گۆڤاری دیکه ودابینکردنی ئازادی سیاسی ومه‌ده‌نی، سه‌ربه‌خۆ بوون وجیاوازی ئه‌و کۆماره له ده‌وله‌تی ناوه‌ندی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری پاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی بووه به ته‌واوی ده‌رده‌خا.
به‌ڵگه فه‌رمییه‌کانی کۆمار و رۆژنامه‌ی کوردستان که زمانحالی کۆماربووه سه‌ربه‌خۆبوونی کۆمار به ته‌واوی ده‌سه‌لمێنن و ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌ک بووه که هیچکات بۆ رێژیمی پاشایه‌تی حه‌مه‌ره‌زاشا که ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری بووه قابیلی قبوڵ نه‌بووه. کورد له ماوه‌ی 11 مانگ ده‌سه‌ڵاتی کۆماری کوردستان دا هه‌ستی به بوونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی کردووه و ئازادی و سه‌ربه‌ستی له سه‌ر زێد ونیشتمانی خۆی له نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ری تاران به گۆشت وخوێن به ته‌واوی هه‌ست پێکردووه وچێژی لێ وه‌رگرتووه. دامه‌زرانی کۆماری کوردستان هه‌روا به هه‌ڵکه‌وت وکوت و پڕ نه‌بووه، به‌ڵکوو به‌رهه‌می زولم و زۆری و بێ مافی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئاکامی سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی کورد به ده‌ستی ره‌زاخان و کوڕه‌که‌ی بووه که به‌لاسایی کردنه‌وه له ئاتاتورک و هیتلێر ده‌یانویست به قه‌ولی خۆیان ئێران له ده‌ست قه‌وم وهۆز وعهشیرهتان ڕزگار بکه‌ن و مۆدێرنیته له جێگای سووننهت و دواکه‌وتوویی دابمه‌زرێنن و ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه دروست بکه‌ن.
که‌سایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د چ وه‌ک سه‌رۆکی حیزبی دێموکراتی کوردستان وچ وه‌ک سه‌رۆک کۆماری کوردستان و سیاسه‌ت و ڕوانگه وهه‌ڵس وکه‌وتی به نیسبه‌ت خه‌ڵک و مافه‌کانیان و وه‌فادار بوون به‌و سوێنده‌ی که له کاتی بوون به سه‌رۆک کۆمار دا خواردی و به ته‌نیا نه‌هێشتنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی له کاتی ته‌نگانه وهه‌ره‌س هێنانی کۆمار وخۆی به قوربانی نه‌ته‌وه‌که‌ی کردن جێگای تێڕامان و لێ فێربوون و رێزگرتنه. به باوه‌ری من که‌سایه‌تی پێشه‌وا قازی محمه‌مه‌د هاوتایه له گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی که هه‌موو ژیان وکات وساتیان بۆ به‌خته‌وه‌ری و ڕزگاری نه‌ته‌وه بنهدهستهکهیان له ژێر زنجیری کۆیله‌تی وبێ مافی ته‌رخان کردووه و له ئاکامی خه‌بات و خۆراگری به‌رده‌وامیان ئازادی و سه‌ربه‌رزییان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌یان وه‌ده‌ست هێناوه و ته‌نانه‌ت له پێناو ئه‌و ئامانجه به‌رز و پیرۆزه ئینسانییه دا گیانیشیان به‌خت کردووه.
جه‌نابی پێشه‌وا قازی محمه‌ممه‌د هیچی له به‌رێزان ” ماهاتما گاندی، یه‌که‌م سه‌رۆکی هیندوستان دوای سه‌ربه‌خۆیی له بریتانیا و له ” نێسلۆن ماندێلا” یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ڕه‌ش پێستی پێشووی ئافریقای باشور و له ” د. مارتین لوترکینگ جونیۆر” رێبه‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نی ڕه‌شه‌کانی ئامریکا که‌متر نیه که هه‌موویان که‌سایه‌تێکی جیهانیان هه‌یه و وه‌کوو سه‌رمایه‌ی مرۆڤایه‌تی چاویان لێ ده‌کرێ. ”گاندی” به ته‌حه‌ممول کردنی ده‌یان سه‌ختی، به زیندان، به سوکایه‌تی وتهحقیرکران و دوورخرانه‌وه کۆلی نه‌دا و له به‌رامبه‌ر ئیستعماری بریتانیا که هیندوستانی داگیر کردبوو ڕاوه‌ستا و تاکوو وڵاته‌که‌ی به سه‌ربه‌خۆیی نه‌گه‌یاند وازی له خه‌بات و تێکۆشان نه‌هێنا.
”گاندی” ژیانێکی ساده وساکاری هه‌بوو.چ ئه‌و کاته‌ی که له خه‌بات و تێکوشان دابوو و رێبه‌ری جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی هیندوستانی له دژی داگیرکه‌ری بریتانی ده‌کرد وچ ئه‌و کاته‌ش که بوو به سه‌رۆکی هیندوستان له دوای سه‌ربه‌خۆیی. هیچکات به دوای مالی دونیاوه نه‌بوو. پشتی له خه‌لک نه‌کرد. خه‌لکی نه‌فرۆشت وخه‌لکی نه‌کرد به قه‌ڵغان و به‌ڵاگێره‌وه‌ی خۆی. هه‌موو کات له گه‌ڵ خه‌لک و له په‌نا خه‌لک بوو. جل وبه‌رگێکی ساده وساکاری له به‌ردابوو.گۆچانێک به ده‌ست وبه جووتێک دهمپاییهوه به بێ پارێزگار ده‌گه‌ڕا. ئه‌و له خه‌ڵکی خۆی نه‌ده‌ترسا وخۆی یه‌کێک له‌وان ده‌زانی و به باشی هه‌ستی به ده‌رد و ئازار وهه‌ژاری خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌رکرد. هه‌رچه‌ند به داخه‌وه له کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نی دا به ده‌ستی که‌سێکی مێشک بۆگه‌نیو تێرۆر کرا.
” نێلسۆن ماندێلا ” که‌سێک که له پێناو ئازادی ڕه‌ش پێسته‌کانی ئافریقای باشور وبۆ کۆتایی هێنان به سیاسه‌تی ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی و پێستی و زمانی و کۆمه‌ڵاێه‌تی سپی پێسته‌کان 27 ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی له زیندان دا گوزه‌راند وتهحقیر بوون و سووکایه‌تی و زیندان و ئه‌شکه‌نجه چۆکی پێ دانه‌دا و له ئاکام دا سه‌رکه‌وت. دوای به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات و له پۆستی سه‌رۆک کۆماریش دا ئاماده نه‌بوو تۆڵه له سپی پێسته‌کان بکاته‌وه که 27 ساڵ له زیندان دا تهحقیریان کردبوو، مافه‌کانیان پێشێل کردبوو. ته‌نانه‌ت له زیندان بانی به‌نده‌ی خۆشی خۆش بوو. دوای 4 ساڵ سه‌رۆک کۆماری وازی له پۆسته‌که‌ی هێنا و رێگه‌ی دا که که‌سێکی دیکه جێگای بگرێته‌وه. دوای کۆچکردنه‌که‌شی هه‌ر که‌سایه‌تێکی کاریزماتیکی نێونه‌ته‌وه‌ییه و هه‌موو که‌س به چاوی رێزه‌وه یادی ده‌که‌نه‌وه.
” د. مارتین لوترکینگ جونیۆر” سه‌رۆکی ڕه‌ش پێستی خه‌باتی مه‌ده‌نی ڕه‌ش پێسته‌کانی ئامریکا له دژی سیاسه‌تی ئاپارتایدی نژادی وهه‌ڵاواردنی سپی پێسته‌کانی ئامریکا که باوه‌ری به خه‌باتی مه‌ده‌نی به دوور له توندوتیژی هه‌بوو. ناوبراو له پێناو دابینکردنی مافی یه‌کسان و دادپه‌روه‌رانه بۆ ڕه‌ش پێسته‌کانی ئامریکا له ته‌مه‌نی 39 ساڵی دا له 1968 به ده‌ستی سپی پێستێکی نژادپه‌ره‌ست تێرۆر کرا. له ئاکامی خه‌باتی د. لوترکینگ و دوای ئه‌ویش ڕه‌شه‌کانی ئامریکا توانیان یاسا نائینسانیه‌کانی سپی پێسته‌کان بگۆڕن و مافه ئینسانیه‌کانی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. هه‌ڵبژاردنی ” باراک ئۆباما ” به سه‌رۆک کۆماری ئامریکا وه‌کوو یه‌که‌مین ڕه‌ش پێست، یه‌کێک له خه‌ونه گه‌وره‌کانی د.مارتین لوترگینگی وه‌دی هێنا که ئاره‌زووی ده‌کرد رۆژێک له‌و وڵاته دا هه‌ڵاواردنی نژادی و ڕه‌گه‌زی نه‌مێنێ و سپی و ڕه‌ش هه‌موو وه‌کوو یه‌ک به ماف وئه‌رکی به‌رابه‌ر و یه‌کسان هاووڵاتی ئامریکایی بن.
ئامانجی هه‌موو ئه‌و رێبه‌رانه خه‌بات له دژی کویلایه‌تی،هه‌ڵاواردنی زمانی، نژادی، پێستی،ڕه‌گه‌زی بووه و له پێناو دروست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دێموکراتیک که مافه‌کانی هه‌موو تاکه‌کان به بێ جیاوازی زمانی و دینی و ڕه‌گه‌زی ونژادی تێدا ده‌سته‌به‌ر بکرێ و ته‌نانه‌ت له پیناو وه‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه به‌رزه ئینسانیانه که ئامانجگه‌لی جیهانین سه‌ریشیان داناوه.
پێشه‌وا قازیش وه‌کوو ئه‌و 3 رێبه‌ره‌ی ئاماژه‌م پێ کردوون که‌سایه‌تێکی کاریزمای هه‌یه. که‌سێکی به ئه‌خلاق له سیاسه‌ت کردن دا. که‌سێک که له کاتی ته‌نگانه دا خه‌ڵکی نه‌کرده قه‌ڵغانی خۆی و ڕای نه‌کرد. سه‌رۆک کۆمارێک که به دوای کۆ کردنه‌وه‌ی مالی دونیاوه نه‌بووه. که‌سێکی دز و گه‌نده‌ڵ نه‌بووه. که‌سێکی ڕاستگۆ و خاوه‌ن که‌سایه‌تێکی به‌رز بووه وئاماده نه‌بووه له دوای هه‌ره‌س هێنانی کۆماری کوردستان خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی به ته‌نیا بێلێته‌وه و وه‌کوو سه‌رانی حکومه‌تی ئازربایجان بۆ ئازربایجانی سۆڤییه‌ت ڕابکا. ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی کردبا ده‌یتوانی خۆی و ژن ومندال و براو ئامۆزا و زۆر که‌سی دیکه‌ی نزیک له خۆی له سۆڤییه‌ت یان له ئامریکا و بریتانیا داوای په‌نابه‌ری بکه‌ن و برۆن ئاوڕ له دوایهشیان نه‌ده‌نه‌وه وگیانیان ڕزگار بکه‌ن. پێشه‌وای مه‌زن سه‌ربه‌رزانه په‌تی سێداره‌ی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو له هه‌مبه‌ر داگیرکه‌ر دا چۆک دابدا و بۆ گیانی بپارێته‌وه. ئه‌و مه‌رگی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام خه‌یانه‌تی له نیشتمان وله نه‌ته‌وه‌که‌ی نه‌کرد.
ئێستا دوای 70 ساڵ که ئاوڕ له دواوه ده‌دینه‌وه و چاوێک به ئاکار و کرده‌وه‌کانی پێشه‌وا قازی داده‌خشێنین، گه‌وره‌یی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه زیاتر ده‌رده‌که‌وێ. پێشه‌وا هه‌م ژیان وههمیش شه‌هید بوونی پڕن له ده‌سکه‌وتی به نرخ بۆ کوردی به گشتی وبۆ کوردی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی. ئه‌وه‌ی که زۆر جێگای داخ وکه‌سه‌ره، رێبوارانی حیزبه‌که‌ی پێشه‌وا قازی مه‌حه‌ممه‌د، واته حیزبی دێموکراتی کوردستان نه‌یانتوانیوه وه‌سییه‌تی پێشه‌واکه‌یان له گوێ بگرن و یه‌کگرتوو بن و حیزبی دێموکراتی کوردستان به هێز و یه‌کگرتوو ڕابگرن. کێشه‌ی شه‌ڕه کورسی هیندێک له ئه‌ندامانی رێبه‌ری له هه‌ردولایه‌نی دێـموکرات، حیزبه‌که‌ی پێشه‌وای تووشی لێک‌دابڕان کرد و ئه‌و حیزبه له ئاکامی دابه‌شبوونی دا یه‌کجار زۆر لاواز بووه و به داخه‌وه ئه‌و جێگه و پێگه و رێز وحورمه‌ت و توانایه‌ی نه‌ماوه که سالانی پێشوو هه‌یبوو. رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌ستی داگیرکه‌ر رۆژگارێکی تاڵ و ڕه‌ش تێپه‌ڕ ده‌کا وخه‌ڵک به ته‌واوی ناهومێد وبێ هیوان. بێ هیوایی به داهاتوو، بێ هیوایی به حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات که به داخه‌وه نه‌یانتوانیه‌وه داخواز و ئاواته‌کانیان وه‌دی بێن و له جیاتی کۆده‌نگی وته‌بایی و یه‌کریزی دابڕدابڕ بوونه وهیچکامیان چاره‌ی ئه‌وه‌ی دیکه‌ی ناوێ. داگیرکه‌ریش ئه‌وه‌ی حه‌زوئاره‌زوی لێ بێ جێ به جێی ده‌کا. خه‌لکیش له‌و نێوه دا باجه‌که‌ی به گیان وبه ماڵ ده‌دا.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌راستی ده‌رکه‌وێ که دێموکراته‌کان رێبواری رێگای پێشه‌وای شه‌هیدن، ده‌بێ هه‌ر دووک لا هه‌وڵ بده‌ن چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن و ده‌ست له دوژمنایه‌تی یه‌کتر هه‌ڵگرن و له شه‌ڕه جنێوی نێو راگه‌یاندن و فه‌یس بووک خۆ بپارێزن و به دڵ و به گیان و به باوه‌ر و متمانه به یه‌کترکردن ئاشت ببنه‌وه وبه عه‌قلییه‌تی نوی و سه‌رده‌میانه حیزبێکی نوێ و به توانا دروست بکه‌نه‌وه. له هه‌مان کاتدا بۆ رێزگرتن له پێشه‌وای مه‌زن هه‌م وه‌کوو سه‌رۆکی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هه‌میش وه‌کوو یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری شه‌هید، پێویسته هه‌م له سالیادی له دایک بوونی دا وههمیش له سالیادی له سێداره درانی دا خه‌لاتێک به ناوی پێشه‌وا قازی دیاری بکه‌ن که به سه‌ر که‌ساییه‌تیه ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، سیاسی، رۆژنامه‌وانی، ژینگه پارێزی ،ژنان ، لاوان وغه‌یره دابه‌ش بکرێ و به‌و شێوه رێز له پێشه‌وای شه‌هیدمان بگرن. ڕه‌نگ بێ ئه‌وه که‌مترین خزمه‌ت بێ که بتوانن به پێشه‌وای شه‌هیدمانی بکه‌ن.
لوقمان زه‌هرایی