کۆچی دوایی دایکی کادر و فەرماندەی لێهاتووی ح د ک کاک محێدین شەریفزادە لە شاری مەهاباد

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە رایدەگەیەنین ، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی گەلاوێزی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە ئامینە موسلیم دۆست، دایکی کادر و فەرماندەی خۆشناو و تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کاک محێدین شەریفزادە لە تەمەنی ٧٣ ساڵی دا کۆچی دوایی کردووە.

دایە ئامینە یەکێک لەو دایکە نێشتمان پەروەر و تێکۆشەرانەی گەلەکەمان بوو کە بە درێژایی تەمەنی و تاو دوا ساتەکانی ژیانی بیری لای گەل و نیشتمان و پێشمەرگە بوو.

دایە ئامینە خۆشەویستی ناو کۆمەڵانی خەلک و جێی بڕوا و متمانەی دۆست و کەس و ناسراوەکانی بوو. هەستی گەلدۆستی و خۆشەویستی و هەستی بەرزی ئەو بەرامبەر بە نیشتمانەکەی بووە هۆی ئەوەی کە تاقانە کورەکەی واتە کاک محێدین، کە تاقانە برای ٦ خۆشک بوو، هەر زوو هەست بە چەوسانەوەی گەل و
نیشتمانەکەی بکات و لە ڕۆژانی سەرەتای خەباتی حیزبی دیموکراتی کوردستان دژ بە ڕژیمی تێرۆریستی ئیسلامی ئێران، تەڤلی شۆڕش و تێکۆشان ببێت.

دایە ئامینە کە بە درێژایی ٣٦ ساڵی ڕابردوو، وەک دایكیکی چاوەڕێ کە هەموو ئاواتی شاد بوونەوەی بە کوڕە تاقانەکەی بوو، ئەو هەموو شاخ و دۆڵ و گوندەکانی کوردستانی بە پێیان پێوا و لە هەر بن بەرد و لاپاڵێک دەرفەتی هەبا خۆی دەگەیاندە کوڕە پێشمەرگەکەی. بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا و چاوە چاوەڕوانەکانی وێکنان و دڵە هیوادارەکەی لە لێدان کەوت.

بەم بۆنەوە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠/٨/٢٠١٦ کاتژمێر ۱۳ تا ۱۷ی ئێوارە کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی، لە لایەن بنەماڵە و دۆستانەوە بەڕیوە دەچێ.
شەممە رێکەوتی: ۲٠۱٦/ ٠۸/۲٠
کاتژمێر: ۱۳ تا ۱۷
شوێن: Johanneslundsvägen 3
Upplandsväsby

داوا لە دۆستانی بەڕێزی دوورە دەست دەکەین، بۆ پێشگیری لە هەر چەشنە ڕووداوێکی نەخوازراو لە هاتن خۆیان بپارێزن و زەحمەتی ڕێگا وەبەر خۆیان نەدەن.
تەلەفونی پێوەندی:
٠٠٤٦۷٠۹٦٦۲۲٠۲
——————————————————————————
بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە ئامینە موسلیم دۆست، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی شەریفزادە و موسلیم‌دۆست و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیان و بە تایبەت هاورێ و هاوکار و برای خۆشەویستم کاک محێدین شەریفزادە دەکەم  و خۆم بە شەریکی خەمی دەزانم و هیوادارم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی