دیموكراسیی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین! (به‌شی ١٦ و ١٧) ئاریتما محه‌ممه‌دی
ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به درووشمه‌كانی جێگیركردنی چه‌مكی دیموكراسیی له كۆمه‌ڵگاكان هه‌ڵواستووه، ته‌نیا ئامانجیان ده‌ستگه‌ییشتن به ده‌سه‌ڵات و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه و سامانه. له ئه‌گه‌ری جێگیربوونی دیموكراسیدا كۆشكیان ده‌كه‌وێته له‌رزه. بۆیه تاكوو ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیی ئه‌م كۆمه‌ڵگانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و كه‌سانی نه‌شیاودا بێ، نابێ چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاریی سیاسیی قووڵ و بنه‌ڕه‌تیی بین. چونكه ئه‌وان ته‌نیا دیموكراسیی له چوارچێوه‌ی دروشم‌دا به‌كار ده‌هێنن. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و سیاسیی و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌نیا له ڕێگای دیموكراسییه‌وه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و كۆشكیان پێ چۆڵ ده‌كرێت.
كه‌واتا ده‌ست گرتن به سه‌ر درووشمی جێگیركردنی دیموكراسیی له ناوچه‌كه‌دا ته‌نیا درووشمێكی پووچ و بێبنه‌مایه. له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كێ له تاییبه‌تمه‌ندییه‌كانی پڕۆسه‌ی دیموكراسیی ئه‌وه‌یه كه وڵاتێكی وێران ڕۆژ له دوای ڕۆژ گۆڕانكاریی قووڵ به‌خۆیه‌وه ببینێت و دۆخی سیاسیی و ئابوورییه‌كه‌ی گه‌شه بكات و پێش بكه‌وێت. به‌ڵام دۆخی سیاسیی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست تاكوو هه‌نووكه‌ش ئاڵۆز و ئاڵۆزتریش بووه. بۆیه چاره‌سه‌ریی بنه‌ڕه‌تیی كێشه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگانه له تێڕوانینی سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌وه ده‌ستبه‌ر ناكرێت. پارت و ڕێكخراوه‌كانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كه به‌رده‌وام پێداگرییان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دیموكراسیی كردووه‌ته‌وه، دۆخی وڵاته‌كانیان پتر ئاڵۆز كردووه. دیموكراسیی ڕۆژئاوایی لانیكه‌م له پێوه‌ندیی به ئاشتیی، ئازادیی و مافه‌كانی مرۆڤ مێژووێكی خاوێنی له وڵاتانی ڕۆژئاوایی هه‌یه و تا ئاستێكی پێشكه‌وتوو ئازادییه‌كانی بۆ گه‌لانی ڕۆژئاوا ده‌ستبه‌ر كردووه.
به‌ڵام بۆچی ئه‌م دیموكراسییه ڕۆژئاواییه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكوو دۆخی سیاسیی وڵاتانیی ڕۆژهه‌ڵاتیی پتر ئاڵۆز ده‌كات. ئه‌مه گه‌لێك هۆوهۆكار له‌خۆ ده‌گرێت كه گرینگ‌ترینیان ئه‌وه‌یه وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست خاوه‌ن سیاسیی و سه‌ركرده‌ی مه‌زن و دڵسۆز نین، به‌ڵكوو زۆربه‌ی سیاسیی و سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كه‌سایه‌تیگه‌لێكی گه‌نده‌ڵ و ساماندۆست و ده‌سه‌ڵاتخوازن. ئه‌وان دیموكراسیان ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌وێ كه له‌و ڕێگایه‌وه به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن و سامان كۆبكه‌نه‌وه. كاتێكیش به ده‌سه‌ڵات گه‌ییشتن جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی بۆ خۆیان داده‌بڕن و ئیزن به جێگیربوونی كولتووری دیموكراتیی ناده‌ن. دیاره من ڕه‌خنه‌ی زۆرم له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دیموكراسیی هه‌یه. چونكه ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش درووستبێ كه ئه‌گه‌ر دیكتاتۆرێك وڵاته‌كه‌ی خۆش بووێت خزمه‌تی بكات و گه‌شه‌ی پێبدات. به‌ڵام ئه‌م چه‌شنه دیكتاتۆرانه زۆر كه‌من و وه‌ك باس ده‌كرێت ته‌نیا قه‌زافیی دیكتاتۆرێكی دڵسۆز بۆ وڵاته‌كه‌ی بووه.
یه‌كێ له‌و ڕه‌خنانه‌ی من كه له‌و چه‌مكه هه‌مه ئه‌وه‌یه كه دیموكراسیی ڕێگه‌یه‌كی باشه بۆ گه‌نده‌ڵكاران و ده‌سه‌ڵاتخوازانی گه‌نده‌ڵ و سامانادۆستان كه به به‌كارهێنانی ئه‌و پڕۆسه دیموكراسییه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن. ئێمه ده‌بین كه زۆربه‌ی حوكوومه‌ته دیكتاتۆرییه‌كانی ناوچه‌كه، زۆربه‌ی سه‌ركرده و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه له ڕێگای دیموكراسییه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و به یاسایی خۆیان سه‌پاندووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست. كه‌واتا ئه‌م پڕۆسه له‌م وڵاتانه ته‌نیا له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌نده‌ڵكاران و ده‌سه‌ڵاتخوازانه و كۆمه‌ڵ هیچ ده‌ستكه‌وتێكی ئابووریی و سیاسیی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ست ناكه‌وێت. من پڕۆسه‌ی جڤاكیی به تاكه چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پێناسه ده‌كه‌م و پێم وایه كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كۆی گشتیی ئاڵۆزییه سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌كان جێگیركردنی پڕۆسه‌ی جڤاكی گه‌له. چونكه له پڕۆسه‌ی جڤاكی گه‌لدا خه‌ڵك ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتدارن و خۆیان باشتر له كه‌سانی دیكه زانیاری‌یان له‌سه‌ر كێشه‌كانیان هه‌یه. له پڕۆسه‌ی جڤاكی گه‌لدا حوكوومه‌ت خزمه‌تكاری ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵكه و ته‌نیا پێداویستییه‌كان بۆ گه‌شه‌دان و پێشخستنی كۆمه‌ڵ دابین ده‌كات.
تاكه ڕێگه كه بتوانێ ببێته ستراتیژیی ڕۆخانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و بنه‌ماڵه و هێنانه‌ئارای ده‌سه‌ڵاتێكیی دادپه‌روه‌ر و كراوه، له هه‌ناوی گه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگا سه‌رچاوه ده‌گرێت و پێویسته كه كۆمه‌ڵ پشتئه‌ستوور نه‌بێ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و له پێناو ئاشتیی و ئازادی‌دا خه‌باتی بێ وچان ده‌ست پێبكات. هێنانه‌دی ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به ئاستیی هۆشیاریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی كۆمه‌ڵگا. تاكوو دۆخی ئابووریی و ژیان و گووزه‌رانی كۆمه‌ڵگه گۆڕانكاریی به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت، ناكرێ چاوه‌ڕوانیی گۆڕانكاریی گشتگیر بكه‌ین. بۆیه كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پێویستیان به شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسیی و ئابووریی هه‌یه و پێویسته كه خاوه‌ن هزرانی ناوچه‌كه داهێنه‌ری ئه‌و چه‌مكه گۆڕانخوازانه بن نه‌ك چه‌مكێك كه له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌وه هاورده بكرێت. چونكه ئه‌وكات ئه‌و چه‌مكه ناتوانێ كێشه‌كان وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ر بكات و به قه‌یران قه‌یران تێده‌په‌ڕێنێت.
ئاماژه؛ دیموكراسیی له وڵاتی هیند جێگیر كراوه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌كه دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی خه‌ڵك گۆڕانكاریی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ده‌بینین كه كۆمه‌ڵی هیند له دۆخێكی دژوار‌دا ژیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و برسێتیی باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا كێشاوه و له به‌شێك له ناوچه‌كانی هیند خه‌ڵك بۆ بژێویی ژیان منداڵه‌كانیان ده‌فرۆشن یانخود ده‌یانكوژن. هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆمه‌ڵگای هیند له یه‌كێ له هه‌نگاوه‌كانی گواستنه‌وه‌دا و له كاتی هه‌ڵزنانی له به‌شێك له قۆناغه‌كانی سیاسی‌دا خاوه‌ن سه‌ركرده‌ی بلیمه‌ت بووه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌كه ئه‌و سه‌ركردانه ده‌سه‌ڵاتخواز نه‌بوونه و پڕۆسه‌ی دیموكراسییان له‌و وڵاته‌دا جێگیر كردووه. به‌ڵام ئه‌وه له كاتێكدا بووه كه هاوكات تاكی كۆمه‌ڵگای هیند خاوه‌ن هۆشیاریی سیاسیی نه‌بووه و نه‌یتوانیوه كه ئه‌و گۆڕانكارییانه له قازانج و بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی وڵاته‌كه‌یان كه‌ڵك وه‌رگرن.
بۆیه كاپیستالیسته‌كان له هاتنه‌ئارای ئه‌و ده‌رفه‌ته‌دا كه‌ڵكیان وه‌رگرت و سامان و سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگای هیندیان ڕاماڵ كرد. هه‌نووكه وڵاتی هیند خه‌ریكه ده‌بێته جه‌مسه‌رێكی ئابووریی له ئاستی جیهاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتووانی هیند له خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دار پێك دێن، چونكه كۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بووه، به‌شێكی زۆر هه‌ژار و نه‌دار كه له شلۆمه‌كان ژیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و به‌شێكی دیكه‌شیان سامان و سه‌روه‌ته‌كانیان گه‌لێك زۆره. ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه كه ئه‌و كۆمه‌ڵگه به‌خته‌وه‌ریی ده‌ستبه‌ر ناكات. كه‌واتا وڵاتی هیند وڵاتێكی سه‌رمایه‌داره كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌ژاره.
هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هیندییه‌كان خاوه‌ن پڕۆسه‌ی دیموكراسیی بوون، به‌ڵام خاوه‌ن كۆمه‌ڵێكی هۆشیار و پێشكه‌وتووخواز نه‌بوون. یه‌كێ له تاییبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیموكراسیی كه له هندێك وڵات‌دا كاره‌ساتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پڕۆسه ده‌لاقه و ده‌ره‌كانی وڵات به‌ڕووی دوونیادا ده‌كاته‌وه و له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی كۆمه‌ڵی هۆشیار و سه‌ركرده‌ی تێگه‌ییشتوو و بلیمه‌تدا، وڵات هه‌رزانفرۆش ده‌كرێت و ده‌بێته وڵاتێكی به‌كارهێنه‌ر و ده‌بێته بازار بۆ وڵاتانی دیكه، له ئاكامدا كێشه‌ی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دێنه‌كایه‌وه و وڵات تووشی تێڕمانی ئابووریی ده‌بێت. {له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌رێمی باشووری كوردستانیش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه}
كه‌واتا ئه‌وه دیموكراسیی نییه كه ئازادیی، یه‌كسانیی، ئاشتیی و دادپه‌روه‌ریی دابین ده‌كات، به‌ڵكوو ئه‌وه ئاستی هۆشیاریی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌كه وڵاتێك وێران ببێت یانخود پێشبكه‌وێت. ئه‌گه‌ر گه‌لی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ئاستی هۆشیاریی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌سه‌ر بێ، بێگومان ئه‌گه‌ر سیسته‌می سیاسیی ئه‌و وڵاته دیكتاتۆریش بێ، هه‌ر پێش ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌لی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیش ئاستی هۆشیاریی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییان له خوار بوو، بێگومان ئه‌گه‌ر سیسته‌می سیاسیی وڵاته‌كه‌شیان دیموكراسیی بێ هه‌ر دوا ده‌كه‌وێت و گیرۆده‌ی گه‌نده‌ڵیی، دواكه‌وتوویی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووری ده‌بێ. {وڵاتی هیند له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه} به‌ڵام چه‌مكی جڤاكی گه‌ل یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌كه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ڕێی پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی خۆی بدۆزێته‌وه.
ئه‌مه ته‌نیا خاڵێكه كه له سیسته‌می دیموكراسیی و سیسته‌مه‌كانی دیكه‌دا به‌دی ناكرێت. چونكه بناغه و چوارچێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵات، به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپیی و حیزبیی، سه‌رمایه و سامان دامه‌زراوه. ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانهه‌وێ له ڕێگای دیموكراسییه‌وه به‌ده‌سه‌ڵات بگه‌ن، بێگومان هه‌وڵی سه‌رمایه، سامان و ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن و له دوورماوه‌شدا هه‌وڵی خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌ده‌سته‌وه گرتنی تێكڕای جمگه سه‌ره‌كییه‌كانی حوكوومه‌ت و وڵات ده‌ده‌ن. {شایانی وتنه كه دامه‌زرانی ئیمپراتووری ماد له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆسه‌ی جڤاكی گه‌ل بووه}. ئه‌گه‌ر سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ر وڵاتێك له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆسه‌ی جڤاكی گه‌ل بێ، ئه‌گه‌ر هاتوو و وڵاته‌كه تووشی قه‌یرانی سیاسیی ببێ، خه‌ڵك هه‌ستی پێناكه‌ن و ژیان وه‌ك خۆی به‌بێ هه‌ستكردن به كه‌موكووڕیی و پێداویستیی تێپه‌ڕ ده‌بێ. چونكه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بۆی خۆی خاوه‌ن حوكوومه‌تێكی خۆماڵییه و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌رچاوه‌كانی ئابوورییه‌كه‌شی هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره دابین ده‌كرێت.
ده‌بێ یه‌كه‌م قۆناغی سه‌رله‌نوێ داڕشته‌وه‌ی بنه‌مای سیاسیی و ئابووریی هه‌ر وڵاتێك جێگای باییخ بێ و هاوكات هه‌ستیاره، بۆیه ده‌بێ به وریاییه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵنێنه‌وه. باشووری كوردستان خاوه‌ن زه‌ویه‌كی پان و به‌رین و به‌رئاوه، كه‌چی كه‌رتی خۆماڵی كشتوكاڵیان له‌بیر كردووه و په‌نایان بۆ كه‌رتی نه‌وت برد، ئه‌مه‌ش حوكوومه‌ته‌كه‌یانی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شان و ئاڵۆزیی پاڵ پێوه‌نا. پێویسته كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه به‌خۆیاندا بچنه‌وه و سه‌رله‌نوێ پلانی نوێ بۆ كه‌رتی به‌راو و كشتوكاڵ دابڕێژن. زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌ن سامانی نه‌وتن گه‌نده‌ڵیی ڕووی تێكردوون، چونكه سه‌ركرده‌كانیان سه‌رمایه‌خواز و ده‌سه‌ڵاتخواز بوونه.
وڵاتێكی وه‌ك باشووری كوردستان قه‌د پێویستی به‌وه نه‌بووه كه له بووژاندنه‌وه‌ی ئابووریدا كه‌ڵك له سامانی نه‌وت وه‌رگرێت، چونكه خاوه‌ن زه‌وییه‌كی به پیت و به‌رئاوه. كه‌چی باییخی پێ ناده‌ن. له‌به‌ر چی باییخی پێناده‌ن؟ چونكه ئه‌گه‌ر باییخ به كه‌رتی كشتوكاڵ بدرێت، خه‌ڵك قازانج ده‌كات و كۆمه‌ڵ ده‌بووژێته‌وه و جێپێی ده‌سه‌ڵاتداران لێژ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باییخ به كه‌رتی نه‌وت بدرێ ده‌سه‌ڵات قازانج ده‌كات، چونكه له‌و وڵاته‌دا ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ستیان به نه‌وت ڕا ده‌گات. بۆیه ئه‌و سه‌ركردانه بۆ هه‌رێمه‌كه‌یان دڵسۆز نین. باشترین كات بۆ ئه‌وه كه سه‌رمایه‌خوازان په‌ره به سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بده‌ن ئه‌و كاته‌یه كه وڵات له قه‌یراندا بێ. ئه‌م قه‌یرانانه‌ش له ده‌روازه‌ی تێڕوانینی كاپیتالیسته‌كانه‌وه دێته ده‌ر.
……………………………………………………………………
دیموكراسیی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین! به‌شی (١٧)
{كۆمه‌ڵگه‌ی هۆشیار پێویستی به‌وه نییه كه ده‌بێ سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی دیموكراسیی بێ، چونكه هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسیی بێ ناتوانێ باییخ به ویسته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هۆشیار نه‌دات و ناتوانێ ڕێ له پێشه‌وه‌چوونی بگرێت و به‌ربه‌سه‌ت بۆ پێشكه‌وتنی سز بكات و ئازادییه‌كانی سنووردار بكات. ئاریتما محه‌ممه‌دی}
دیموكراسیی كاتێك جێگیر ده‌بێ كه تێڕوانینی كۆمه‌ڵگای له‌گه‌ڵ بێ، كۆمه‌ڵێكی هه‌ژار و نه‌دار، پڕ له كێشه و ئاڵۆزیی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی، ناتوانێ تێڕوانینی بۆ گۆڕانكاریی نوێ هه‌بێت و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات كه ڕێگر بێ له هاتنه‌ئارای گۆڕانكاریی نوێ. چونكه له گۆڕانكاریی ده‌ترسێت و پێی وایه كه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات. بۆیه ڕه‌شبینه و له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه كه ژیانی تێدا ده‌كات پێداگری ده‌كات و ڕێ له هه‌ر شێوه گۆڕانكاریییه‌ك ده‌گرێت كه بیهه‌وێت كۆمه‌ڵگا بهه‌ژێنێت. ئاماژه؛ هه‌رێمی كوردستان له‌و دۆخه‌دا ژیان تێپه‌ڕ ده‌كات كه ئاماژه‌م پێی كرد. خه‌ڵك له حوكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بێزار و ناڕازیین، كه‌چی له كاتی هه‌ڵبژاردندا هه‌ر هه‌مان ده‌سه‌ڵات و هه‌مان پارت و ڕێكخراو هه‌ڵده‌بژێرنه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێ كه خه‌ڵك هیوای به گۆڕانكاریی نه‌ماوه و له گۆڕانكارییه‌ك ده‌ترسێت كه په‌ره به ئاڵۆزیی سیاسیی و ئابووریی بدات.
هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵ نایهه‌وێت دۆخه‌كه له‌وه ئاڵۆزتر بێت. بێگومان گۆڕانكاریی له هه‌ناوی ئاڵۆزییه‌وه دێته كایه‌وه، بۆیه ده‌سه‌ڵات هه‌میشه كۆمه‌ڵ به‌وه ده‌ترسێنێت كه له ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای ئاڵۆزیی دۆخه‌كه له‌مه‌ش دژوارتر و كاره‌ساتبارتر ده‌بێت. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌سه‌ڵات كۆمه‌ڵگای ڕه‌شبین كردووه. بۆیه كۆمه‌ڵ له هاتنه ئارای هه‌ر چه‌شنه گۆڕانكارییه‌ك ترسی هه‌یه و هه‌وڵ بۆ ڕێگری كردنی ده‌دات. به‌ڵام له ڕاستیدا تاكوو ئاڵۆزی نه‌هێته كایه‌وه، گۆڕانكارییش له كۆمه‌ڵگا ڕوو نادات. پێناسه‌ی گۆڕانكاریی به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاستیی هۆشیاریی و له‌خۆبردوویی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك. ته‌نیا له كاتی ئاڵۆزیی سیاسی‌دا كۆمه‌ڵی هۆشیار ده‌توانێ كاریگه‌ریی مه‌زن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و جمگه‌كانی حوكمڕانیی دابنێت. چونكه پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات و حوكوومه‌ت سه‌قامگیر نییه و له له‌رزه و ڕۆخان دایه و سه‌قامگیربوونی ده‌سه‌ڵاتیش پێویستی به پشتیوانیی گه‌ل هه‌یه. به‌ڵام كاتێ كه ده‌سه‌ڵات بناغه‌كانی حوكمڕانیی دامه‌زراند و جێگیر كرد، ئه‌و كات كۆمه‌ڵ و گه‌ل له خواره‌وه‌ی خۆی ده‌بینێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پێناسه ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆرییه‌كان له خۆ ده‌گرێت و حوكوومه‌تێكی جڤاكیی و گه‌لیی خۆی له‌و پێناسه و بازنه‌یه‌دا نابینێته‌وه.
له به‌شێك له كۆمه‌ڵگاكان ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ به‌ڵێنیی به كۆمه‌ڵ ده‌دات كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دۆخی ژیان باشتر بكات و دیموكراسیی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا به‌دی بهێنێت، بۆیه كۆمه‌ڵ له‌مه‌ڕ ویسته‌كانی خۆی بێده‌نگ ده‌بێت و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ گۆڕانكاریی بهێنێته كایه‌وه. وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێی كرد، ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ دیموكراسیی جێگیر ناكات و جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی دادپه‌ره‌وه‌ر به‌جێ ناهێڵێت. بێگومان دیموكراسیی پێگه‌ییشتوو كۆشكی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵخوازان ده‌هێنێته له‌رزه، بۆیه ئه‌سته‌مه ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و گه‌نده‌ڵ هه‌وڵ بۆ هێنانه‌دی دیموكراسیی بده‌ن. پێویسته كه كۆمه‌ڵ له خه‌و ڕاپه‌ڕێت و به ئاگابێته‌وه، چونكه ئه‌وه ته‌نیا هۆشیاریی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه كه كۆمه‌ڵ پێش ده‌خات. دیموكراسیی به‌بێ كۆمه‌ڵێكی پێگه‌ییشتوو، تێگه‌ییشتوو و كراوه وه‌ك داری بێ سێبه‌ر وایه، كه په‌لوپۆی به‌رزه، به‌ڵام وشكه و سێبه‌ری نییه كه كه‌س له سێبه‌ریدا به‌حه‌سێته‌وه. بێگومان كۆمه‌ڵێكی پێگه‌ییشتوو و هۆشیاریش پێویستی به‌وه نییه كه ده‌بێ سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی دیموكراسیی بێ، له‌به‌ر ئه‌وه هیج سیسته‌مێكی سیاسیی ناتوانێ به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ڕێی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی هۆشیار و به‌ئاگا ساز بكات، چونكه كۆمه‌ڵ به هه‌موو هێزییه‌وه دژی ده‌وه‌ستێته‌وه.
له وڵاتانی عه‌ره‌بیی خه‌ڵك هه‌ستانه‌وه و له دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی دیكاتۆران شۆڕ‌شیان كرد، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاتانه خاوه‌ن نه‌وه‌ی هۆشیار نه‌بوو، له كاتی ڕۆخانی ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵ جێی گرتنه‌وه. یانخود شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، ڕۆخانی ڕژیمی پاشایه‌تیی گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆری لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی هۆشیار ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵ جێی گرته‌وه و خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا. لێره‌دا نه‌وه‌ی ڕووناكبیر و خاوه‌ن هزر ده‌توانێ ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بگێڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن هزر و سه‌ربه‌خۆ له‌گۆڕێدا بێ، چونكه زۆربه‌ی ڕووناكبیرانی وڵاتانی دیكتاتۆریی ده‌سته‌مۆی حوكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بوونه و له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆر ده‌هزرن و ده‌فكرن…
شۆڕش كاتێ سه‌مه‌ری ده‌بێ كه كۆمه‌ڵگه‌ش كراوه، هۆشیار، تێگه‌ییشتوو و پێگه‌ییشتوو بێ. ئه‌و كات ده‌رفه‌ته‌كان بۆ گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تیی له‌بار ناچن و كۆمه‌ڵگاش پێش ده‌كه‌وێت. كۆمه‌ڵی هۆشیار ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ له‌نێو ده‌بات و وڵات به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌خاته ڕێ و دۆخی ئابوورییش باشتر ده‌كات و چاكسازییش ده‌هێنێته كایه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هۆی ئه‌و گۆشارانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات درووستی ده‌كات به‌ده‌ست دێت. كاتێ كه كۆمه‌ڵگه هۆشیار نه‌بوو، ئه‌گه‌ر سیسته‌می دیموكراسیش له‌و وڵاته‌دا پێشكه‌وتبێ و جێگیركرابێ، بێگومان دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتیش به گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه ده‌گلێت. كه‌واتا خاڵی سه‌ره‌كیی هه‌موو پێشكه‌وتن و چاكسازییه‌ك له تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه بۆ دۆخ و كێشه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرێت. تێڕوانینی گه‌نده‌ڵ و سڕ ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ و سڕ دێنێته‌كایه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باشترین سیسته‌می سیاسیی جڤاكییش جێگیركرابێت.
درێژه‌ی هه‌یه