ئاگاداریی بەخاک سپاردن و پرسەو سەرەخۆشی حاجی حوسێن حەدداد

ئاگاداریی بەخاک سپاردن و کۆڕی پرسەو سەرەخۆشیی خوالێخۆشبوو حاجی حوسێن حەدداد
وەک ئاگادارن خۆشەویستی هەموومان حاجی حوسێن حەدداد

لە تاراوگە و لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد و بە گشتی بە سەفەر کردنی یەکجاری خۆی هەموومانی خەفەتبار و بە پەرۆش کرد، بە پێی یاسای وڵاتی نۆروێژ، ئێمە دەبێ کات و شوێن و جێگای بە خاک سپاردنی لەگەڵ بەشی ڕاگوێزتنی نەخۆشخانە و چەند شوێنی دیکە تەنزیم بکەین ، کە دوای بەدواداچوون و ڕاپەراندنی کارە سەرەتاییەکانی، ئەمرۆ دووشەممە بریاری کۆتاییمان بە دەست گەیشتەوە، لەو پەیوەندی‌یەدا سرنجتان بۆ کات و شوێنی بە خاکسپاردن و کۆڕی پرسە و b_300_220_16777215_00_images_KOMALAYATI_haji_hossen_haddad1.jpgسەرەخۆشی کاک حاجی حوسێن حەدداد لە خوارەوە ڕادەکێشین.
کاتی بە خاکسپاردن
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 2018-10-05
کاتی بەخاکسپاردن 11:30 پێش نیوەرۆ
ئادەرسی شوێنی بەخاک سپاردن
Leie gravlunds
Gamle kirkevei 8
1617 Fredrikstad

………………………………………………………
b_300_220_16777215_00_images_KOMALAYATI_haji_hossen_haddad2.jpgکاتی پرسەو و سەرەخۆشی کاتژمێر ١٣ تا ١٧ی دوانیوەرۆ
ئادرەسی شوێنی پرسە و سەرەخۆشی
Haugetunveien 3
1667 Rolvsøy
تێبێنی: شۆێنی بەخاک سپاردن و پرسەکە، هەر دووک لە شاری فرێدریکستاد بەرێوە دەچن.
داوا لە هەموو خزمان، دۆستان و ئاشنایان دەکەین، ئەوانەی بە هۆی رێگای دوور یان هەر هۆیەکی دیکە بۆیان ناکرێ بەشداریی بکەن، دەتوانن لە رێگای تەلەفوون یان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە سەرەخۆشی بکەن.
پێشەکی سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە رێگای تەلەفوونەوە و یان بە هاتنیان بۆ لامان قورسایی ئەو خەمەیان لەسەر شانی ئێمە کەمکردەوە.
بە ڕێز و حورمەتەوە
بنەماڵەکانی حەدداد و حەسەنپوور و هاوسەری خوالێخۆشبوو خورشید کەریم بەهرام

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت