ناوی قاسملوو ڕەمزی خەبات و ڕێبازەکەی ڕێی نەجاتمانە
ئەمساڵ لە کاتێکدا بە پێشوازی یادی ٣١ ساڵەێ شەهید بوونی دوکتور قاسملوو و هاورێیانی دەچین کە بەداخەوە بە هۆی پەتای کۆرۆنا وەک ساڵانی پێشوو ناتوانین لە دەوری یەک و حزووری کۆببینەوە.
هەر بۆیە کۆمیتەی دەرەوەی وڵات و بەشی تەشکیلات بە هاوکاری کۆمیتەکانی حیزبی لە هەموو وڵاتەکان لە ڕێگای ئانلاین و ئینترنێتیەوە کۆڕیادی ٣١ی ساڵەی شەهید دوکتور قاسملوو هاورێیانی دەگرن.
کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە وێبنار و بە وتاری ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کەسایەتییە دیارەکانی نێو گۆرەپانی خەباتی نەتەوایەتی کورد ڕێز لە کەسایەتی شەهید دوکتور قاسملوو و هاورێیانی دەگرن و بە باسەکانیان تیشک دەخەنە سەر کەسایەتی سیاسی و دیاری شەهید دوکتور قاسملوو و هەروەها ڕۆڵ و کاریگەری شەهید دوکتور قاسملوو لە خەبات و تێکۆشانی دیاری سیاسی و دیپلۆماتی لە کوردستان و لە ئوروپا و جیهاندا.
لە ڕێگای ئەو پۆستێرانەوە ئەندامانی حیزب دەتوانن ئاگاداری کات و ڕێکەوتی وێبنارەکان و ئەو کۆریادە ببن.