شرۆڤه: ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی له به‌رده‌م یه‌کێک له بنکه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له کۆیه . حشمه‌ت خوسره‌وی

پێش وتن: له‌م بابه‌تدا هه‌وڵ ده‌درێت که به بیانوی ئه‌و ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه ، هۆکاره‌کان، باکراوند و رێگار چاره‌کان له روانگه‌یەکی تاکه که‌سی و ئوبژکتیڤه‌وه، شرۆڤه بکرێت.

جێگای باسه که له شه وی یه ڵدای ئه و ساڵدا له دوو ته قینه وه ی تیرۆریستیدا له به رده م قه ڵا شوێنی سه ره کی حیزبی دێموکراتی کودستان ،به داخه وه چه ند پێشمه رگه ی ئه و حیزبه و کارمه ندێکی ئاسایش شه هید بوون و چه ند که سی دیکه ش بریندار بوون.
پێش ئه وه ی به قوڵی بچمه نێو بابه ته که وه ،به ئه رکی نه ته وه یی و مۆراڵی خۆمی ده زانم که له رێگای ئه م بابه ته وه هاو خه می خۆم له گه ڵ بنه ماڵه ێ ئه و شه هیدانه ، خه ڵكی ئازادیخوازی رۆژ هه ڵاتی کوردستان و رێبه رایه تی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده رببرم و هه روه ها هیوای چاکبونه وه بۆ برینداره کانیش ده خوازم.
١.تیرۆریزمTerrorism
جێگای باسه که ده سته واژه ی تیرۆریزم میژووه که ی ده گه رێته وه بۆ لای شۆڕشی فه رانسه و ده سته واژه که ش له وشه ی terreur ی فه رانسی وه رگیراوه که به واتای خوڵقاندنی ترس یان توقاندن دێت.
فره ره هه ندی و چۆنیه تی به کارهێنانی ئه و ده سته واژه یه کارێکی کردوه که هه م له باری یاسایی و هه میچ له بواری زانستیدا نه توانرێت پێناسه یه کی ئیستاندارد بۆ تیرۆر بکرێت که ره نگه یه کێک له هۆکاره کانی ئه وه بێت که هه ر ده وڵه ت یان لایه نێک تیرۆر بۆ ئامانج و مه به ستی تایبه ت به کار ده هێنن که تێدا هه وڵ ده درێت به رێگای ئه نجام دانی کاری تیرۆریستی کاریگه ری له سه ر کۆمه ڵگا یان سیاسه تی وڵاتێک دروس بکه ن به بێ ره چاوکردنی ژیانی خه ڵکی سڤیل یان مه ده نی.
ئه گه ر ته قینه وه کانی به رده م قه ڵا بچێته خانه ی کارێکی تیرۆریستی ئه وه مانای ئه وه یه که لایه نێک هه وڵی داوه که له رێگای به کارهێنانی تیرۆر وه کوو مێتودێک بۆ گه یشتن به ئامانجێک یان کۆمه ڵێک ئامانج وئستراتیژیکی دیاریکراو که ڵک وه ربگرێت.
جێگای باسه وڵاتێک، لایه نێک یان رێکخراوێکی تیرۆریستی به که ڵک وه رگرتن له شێوازی تیرۆر ده یهه وێ به خوڵقاندنی ترس و تۆقاندن به رانبه ره که ی به چۆکدا بێنێت و له و رێگاوه هه ژموونی و ده سه ڵاتی خۆی به رفراوان بکات که دواتر هه وڵ ده درێت به بیانوی ته قینه وه کانی به رده م ( قه ڵا) هۆکاره سه ره کییه کانی ئه و کاره تیرۆریستیه ، شرۆڤه بکرێت.
٢.باکراوندBakground

دیارده ی تیرۆریزم و شه پۆلی مه زهه بی له ئێراندا هاوکاته له گه ڵ شۆڕشی گه لانی ئێران و هاتنه سه ر کاری کۆماری ئیسلامی ئیران له ساڵی ١٩٧٩دا.
له راستیدا له و کاته وه تاکوو ئێستا تاران بوه به سه نته ری به رادیکاڵکردنی ئیسلامی سیاسی و پاشان رێکخستنی گرۆپی جوراوجور که دواتر به ئیسلامیه کان ناوبانگیان ده رکردوه.
رێژێمی تاران هێدی هێدی شه پۆلی تیرۆری موخالفینی خۆی ده ستپێکرد که به سیج، سۆپای پاسداران، حیزب الله لوبنان و زۆر گرۆپی دیکه نموونه ی ئه و رێکخراونه ن که بۆ پراکتیزه کردنی قانونی شه رعیه ت له لایه ن کاربه ده ستانی پایه به رزی کۆماری ئیسلامی وه ئورگانیزه کران.
کاربه ده ستانی تاران له رێگای ئه م گرۆپانه وه کرده وه تیرۆریستیه کانی خۆیان هه م له نیوخۆی ئێران و هه میچ له ده ره وه ی سنوره کانی ده ستپێکرد و له ٢٨ ی گه لاوێژی ١٣٥٨ ی شه مسی به ده ستوری رێبه ری نیزام واته خومه ینی یه که مین جیهادی سیاسی به بیانوی شه ڕ به دژ ی ( کفار) دژ به خه ڵکی رۆژهه ڵاتی کوردستان ده ستپێکرد و به م جۆره ده یان که س له خه ڵکی سڤیل هه ر له کرماشان تا ماکۆ کۆمه ڵکوژ کران.
پاش کۆتایی هاتنی شه ڕی چه ند ساڵه له نێوان ئێران و ئێراق ،کۆماری ئیسلامی له رێگای وتووێژه وه توانی له ساڵی ١٩٨٩ له وییه نی پێته ختی ئوتریش موتور ، مێشک و تئوریسیونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران واته د.قاسملوو تیرۆر بکات و چه ند ساڵ دواتریش واته له ١٧ سپتامبری ١٩٩٢ ی میلادی جێگری قاسملوو واته د. سادق شه ره فکه ندی له به رلینی ئه ڵمانیا له لایه ن دیپلۆمات تیرۆریسته کانی تارانه وه ، تیرۆر کرا.
له نێوان ساڵه کانی ١٩٩١ تا کوو کۆتاییه کانی ٢٠٠٠ ی میلادی ده یان که س له کادر، پێشمه رگه و ئه ندامانی لایه نه سیاسییه کان و خه باتکارانی رۆژهه ڵاتی کوردستان به تایبه تی حیزبی دێموکرات له باشووری کوردستان به ده ستی قه رارگای سوپای قودس و هاوده ستانی له باشووری کوردستان تیرۆر کران.
به م جۆره ماشینی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی توانی به چه ند به شێک له ئامانجه کانی خۆی بگات، واته شۆڕشی رۆژهه ڵاتی کوردستان تا راده ێکی زۆر کپ کرایه وه و هێزه ئه کتیڤه کانیش به تایبه ت حیزبی دێموکرات پاسیڤ کرا.
کۆماری ئیسلامی له ته واوی ئه و ده ورانه دا هه وڵی سه ره کی ئه وه بووه که به هه ر قیمه تێک بووه شوێن و کاریگه ری دێموکراته کان له رۆژهه ڵاتی کوردستان که مره نگ بکاته وه که ئاخره که شی به به شێک له و ئامانجه گه یشت.
ئێستا پاش ٢٠ ساڵ دیسان کۆماری ئیسلامی ئێران له رێگای سوپای قودس و چه ند لایه نی دیکه وه ،ماشینی تیرۆری دژ به دێموکراته کان به کار خستووته وه و یه که مین کرده وه ی ترۆریستی خۆیان له شه وی یه ڵدا بۆ مێژوو تۆمار کرد.
ئه م رێژیمه پاش ٢٠ ساڵ دیسان له هه مان که ره سته و مێتود که لک وه رده گرێت دژ به مۆخاڵفینی خۆی ،چونکه ئه م مێتوده پێشتر ئه نجامی باشی هه بووه بۆ ده وڵه تی مه لاکان له تاران و ته نانه ت له هه ڵبژاردنی سات و کاتی تیرۆره که ش زۆ به باشی دقه ت کراوه که ئه و رۆژه لای دێموکراته کان و به شێک له کورده کانی رۆژهه ڵات به رۆژی له دایک بوونی د.قاسملوو ناسراوه. رێژیمی تاران راست له وشه وه د ا زه ربه ی تیرۆریستی له دێمۆکراته کان ده دات که رۆژی له دایک بوونی رێبه ره که یانه.
هۆکاره ن Factors

دیاره تاکوو ئێستا هیچ لایه ن یان وڵاتێک راسته وخۆ ته قینه وه کانی شه وی یه ڵدای له به رده م قه ڵا به ئه ستۆ نه گرتوه، به ڵام زۆربه ی خوێندنه وه یان هیپۆتیزه فه رزییه کان باس له وه ده که ن که له وه ده چێت کۆماری ئیسلامی ئێران و جیره خۆره کانی له پشتی ئه و کاره تیرۆریستیه وه بێت . ئێستا وا دابنرێت که به پێ خوێند نه وه ێکی فه رزی ئه و کاره له لایه ن کار به ده ستانی کۆماری ئیسلامی و له رێگای سوپای قودس یان حه شدی شه عبی که راسته و خۆ له ژێر کاریگه ری کۆماری ئیسلامی ئێرانه، ئه نجام درابێت ئه ی که واته هۆکاره کانی ئه م کاره له م ساته وه خته دا به دژی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کامانه ن؟
١.که مکردنه وه ی هێزی ئینسانی
سوپای قودس له ده یه ی نه وه ده کان تاکوو ئاخره کانی ساڵی ٢٠٠٠ی میلادی به رێگای جۆراوجور توانی ده یان که س له مۆخاڵفه کانی خۆی له باشووری کوردستان تیرۆر بکات که دیاره تیرۆری ئه ندامان ، پێشمه رگه و کادره کانی حیزبی دێموکرات له ئه و لویه تی یه که می ئه و سوپایه له باشووری کوردستان بووه که توانی به که ڵک وه رگرتن له کۆنفلیکته ناوخۆییه کانی باشووری کوردستان زه ربه ی وا له هێزه سیاسیه کانی رۆژهه ڵاتی کوردستان به تایبه تی حیزبی دێموکرات بدات که رۆژ له دوای رۆژ هێزی ئینسانی ئه و حیزبه به دوو شێوه ی جیاواز روو له دابه زین بکات. له لایه ک کادر و پێشمه رگه کانی به ده ستی سوپای قودس له باشوور تیرۆر ده کران و له لایه کی دیکه شه وه کاریگه رییه سایکۆلوژیی و ره وانیه کانی تیرۆر کارێکی وایان کرد که ده یان که س له کادرو پێشمه رگه کانی دێموکرات به تاک و بنه ماڵه وه رێگای ئورووپایان گرته به ر که خه ساره کانی ئه م کۆچه تاکوو ئێستاش به روونی کاریگه رییان له سه ر هێزی ئینسانی دێمۆکراته کان هه بووه.
که واته هه ر جوره کاری تیروریستی دژ به لایه نه کانی رۆژهه ڵاتی کوردستان و تایبه ت دێموکرات کان درێژه ده ری سیاسه ت و ئستراتیژیکیه کانی رابردووی سوپاسی قودسه له باشووری کوردستان به له به رچاوگرتنی سه ر له نوێ ئه کتیڤ بوونه وه ی دێمۆکراته کان پاش بیست ساڵ.
به مانایه کی دیکه، کۆماری ئیسلامی له رێگای سوپاسی قودس و به که ڵک وه رگرتن له مێتودی رابردوو( زه ربه دان له لایه نه کانی مۆخاڵف) له رێگای که م کردنه وه ی هێزی ئینسانی لایه نه کان به تایبه ت دێموکراته کان ده یهه وێ به هه ر قیمه تێک بووه ئه و شێوازه جارێکی دیکه دژی مۆخاڵفه کانی تاقی بکاته وه .
هه ڵبه ت نابێت له بیر بچێت که سه رده می ئێستا هه م بۆ دیموکراته کان و هه میچ بۆ هه رێمی باشووری کوردستان زۆر جیاوازه له ده یه ی نه وده کان ،به ڵام ئێستاشی له گه ڵ بێ کۆماری ئیسلامی له رێگای حه شدی شه عبی له باشووری ئێراق و سوپای قودس له هه رێمی ژێر ده سه ڵاتی یه کیه تی نیشتمانی کوردستان نفوزی سیاسی، نیزامی ، کۆمه ڵایه تی و فه رهه نگی هه یه وله لایه کی دیکه وه قه یرانی ئابووری و سیاسی له هه رێمی کوردستان به تایبه ت له هه رێمی سه وزدا رێگای بۆ ده خاڵه تی کۆماری ئیسلامی له و هه رێمه دا هه ر وه کوو رابردوو ئاوه ڵا کردوه. راسته ئێستا ده سه ڵاتدارانی باشووری کوردستان به پێچه وانه ی رابردوو شه ڕی ناوخۆ ناکه ن، به ڵام کۆماری ئیسلامی به بیانوی شه ڕی داعش ، قه یرانی قوڵی ئابووریی و سیاسی له هه رێمی کوردستاندا و پشتیوانی له بنه ماڵه ی تاڵه بانی ده توانێ باشتر له جاران له رێگای سوپای قودس ، حه شدی شه عبی و هاوده سته کانی له وێنه ی ( حاجی مه سیفی ) یه کان و شیعه ده سترویشتووه کانی ناو یه کیه تی ، ئامانجه ئستراتیژیکی یه کانی خۆی له باشوور کوردستان بپێکێت.
بۆیه به کار هێنانی ماشینی تیرۆر له لایه ن کۆماری ئیسلامی دژ به دێموکراته کان بۆ سه ر له نوێ خوڵقاندنی ترس و دروس کردنی کاریگه رییه سایکۆلوژییه کانی دوای هه ر تیرۆرێکه که له و رێگاوه هه وڵده دات هێزی ئینسانی دێمۆکراته کان وه کوو ده یه ی نه وده کان به شێوازێک دابه زێت که ئیتر نه ك نه توانن ببن به فاکتورێکی به هێز له رۆژهه ڵاتی کوردستاندا، به ڵکوو هه وڵی گه راندنه وه ی ئه وان بۆ قوناخی پاسیڤ بوون ده دات و له لایه کی دیکه شه وه به م کارانه ی ده یهه وێ ئیراده ی کادر و پێشمه رگه کانی دێموکرات بشکێنێت و خه ڵکی رۆژهه ڵاتیش نائومێد بکات ،به ڵام مه حاڵه کۆماری ئیسلامی ئه م جاره بتوانێت وه کوو ده یه ی نه وه ده کان به ئامانجی خۆی واته که م کردنه وه ی هێزی ئینسانی و دروستکردنی ترس و توقاندنه له ناو دێمۆکراته کان بگات.
٢. سازکردنی کۆنفلیکت
Create conflict
ده کرێت یه کێکی دیکه له ئامانجه کانی ئه و کردوه تیرۆریستیه سازکردنی ناکۆکی له نێوان دێموکراته کان و یه کیه تی نیشتمانی کوردستان بێت به له به رچاوگرتنی ئه و راستیه ی که یه کیه تی هێزی باڵاده سته له کۆیه و ته نانه ت پێوه ندییه کی باشی هه م له له گه ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و هه میچ له گه ڵ کۆماری ئیسلامیدا هه یه.
هه ڵبه ت نابێت له بیر بچێت که کۆمای ئیسلامی له مێژه هه وڵی داوه که به رێگای کاری تیروریستی کارێک بکات که پێوه ندییه کانی نێوان دێموکرات و لایه نی میزبان ( یه کیه تی ) بگاته ئه و شوێنه ی که مه رام و ئامانجی کۆماری ئیسلامی بووه ،واته ده رکردنی دێمۆکراته کان له هه رێمی ژێر ده سه ڵاتی یه کیه تی ،به ڵام تاکوو ئێستا له م پلانه دا سه رکه وتوو نه بووه بۆیه له وه ده چێت جارێکی د یکه هه وڵی تاقیکردنه وه ی ئه و مێتوده بدات.
٣. گوزه ر له دیسکۆرسی پاسیڤ بوون بۆ دیسکۆرسی ئه کتیڤ بوون
دێموکراته کان پاش ٢٠ ساڵ له پاسیڤ بوون به هۆکاری جوراوجور دیسان گوتار یان دیسکۆرسی ئه کتیڤ بوونیان هه ڵبژاردوه و حوزووری کادرو پێشمه رگه کانی دێموکراته کان له سنوره کانی رۆژهه ڵاتی کوردستان پاش ٢٠ ساڵ له بێده نگی ،ده توانێ زه هینیه تی رۆژهه ڵاتیه کان به قازانجی دێموکراته کان بگۆرێت و زه ره ری ده سه ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لێ بکه وێته وه به له به ر چاوگرتنی ئه وه ی که دێموکراته کان ته نیا له بواری سیاسیدا خۆیان ئه کتیڤ نه کردوه، به ڵکوو هه وڵی ئه وه ده ده ن که وه کو پارتی کرێکارانی کوردستان خه باتی شاخ و شار پێکه وه گرێ بده ن که هه ڵبه ت حیزبی دێموکراتی کوردستان سیاسه تێکی نه رمتری هه یه به رانبه ر به کۆماری ئیسلامی له چاو جیرانه که ی واته حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران ،به ڵام له وه ش ده چێ ته قینه وه کانی شه وی یه ڵدا له به رده م قه ڵا کارێک بکه ن که حدک روانگه ی خۆی به رانبه ر به کۆماری ئیسلامی بگۆرێت .
حوزووری فیزیکی دێموکراته کان له رۆژهه ڵاتی کوردستان نیشانه ی بێ کاریگه ر بوونی پلانه کانی کۆماری ئیسلامی دژ به ئه وانه و گه ڕاندنه وه ی ئیراده و ئومێده بۆ کاراکردنی خه باتێکی سیاسی، مه ده نی و ته نانه ت نیزامی به پاڵپشتی شانه نوستوو و زیندووه کانی خۆیان له ناو جه رگه ی رۆژهه ڵاتی کوردستاندا به تایبه تی له هه رێمه کانی موکریان و ئه رده ڵاندا.
به گشتی سه رله نوێ هه ستانه وه ی دێموکراته کان واته سه ر له نوێ ئه کتیڤ بوونه وه ی هێزێک که کۆماری ئیسلامی بۆ تیرۆری رێبه ران، کادرو پێشمه رگه کانی ئه و هێزه هه زینه ی زۆری داوه بۆیه باش ده زانێت که ئه م هێزه به هۆی هیژمۆنیی به رفراوانی له هه رێمه کانی مۆکریان و ئه رده ڵاندا ده توانێ ببێته مه ترسییه کی گه وره بۆ ده سه ڵاتی کۆماری ئیسلامی له ئاڵۆگۆڕه کانی داهاتوودا.
به گشتی مرۆڤ ده توانێ بێژێ که ته قینه وه کانی شه وی یه ڵدا پراکتیزه کردنی هه ڕه شه کانی کاربه ده ستانی کۆماری ئیسلامی به دژی دێموکراته کانه که چه ندین جار له زمانی کار به ده ستانی پایه به رزی ئه و رێژیمه وه له میدیاکاندا، بلاو ده کرایه وه.

رێگاچاره کان Solutions
١.پێکهێنانی کۆمسیونێک به مه به ستی خه سارناسی بۆ ئه م کاره ساته و دانانی مکانیزم و رێگا چاره ی زانستی و سه رده میانه بۆ پێشگرتن له خه ساره کانی ده ستی تیرۆر. بۆ ئه نجام دانی ئه م کاره ش رێبه رایه تی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده توانێ له لایه ک که ڵک له تواناکانی که سانی مینه وان یان شاره زا له بوار تیرورناسی وه ربگرێت وله لایه کی دیکه شه وه داوا له لایه نه که ی جیرانی واته حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بکات که پێکه وه ئه م کۆمسیونه ئه کتیڤ و چالاک بکه ن.
ئه و کات دێمۆکراته کان ده توانن له بواری زانستی و ئه کادیمی وه خه سارناسی بۆ ئه و کرده وه تیرۆریستیانه بکه ن که له رابردوودا به دژیان ئه نجام دراوه هه ر له تیرۆری زنده یاد د.قاسملوو تا کوو ته قینه وه کانی شه وی یه ڵدای ٢٠١٦.
٢.ره نگه یه کێک له رێگا چاره کان ئه وه بێت که حیزبی دێموکراتی کوردستان شێوازی ژیان و خه بات له یه کتر جیا بکاته وه یان سنورێک له نێوان ژیانی مه ده نی و نیزامی دابنێت و بۆ ئه م کاره ش مۆدێڵی پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک) به نموونه بگرێت ، واته هه رێمی پاراستن ئاوا بکات .به مانایه کی روونتر حدک ده توانێ بنه ماڵه کانی خۆی واته ئه وانه ی که ته حموڵی ژیانی شۆڕشگیری و پڕ له سه ختی ناکه ن ره وانه ی ده ره وه وڵات بکات و ئه وانه ی دیکه ش ببن به شۆڕشگێڕ ی ته واو وه خت و ته نانه ت چالاکتر له و زه مانه ی که دێمۆکرات له قه ندیل بوو. یان به واتایه کی دیکه دێمۆکراته کان ده توانن به دوای ئاڵترناتیڤی باشتر دا بگه رێن بۆ جێگێر کردنی هێزه کانی خۆیان.
یه کیک له قازانجه کانی ئه م کاره ئه وه یه که ئیتر که سانی تیرۆریست ناتوانن به ئاسانی واردی موحتێکی نیزامی و شۆڕشگێری بن ،به ڵام حزوری خه ڵکی مه ده نی و ژن و منداڵ و تێکه ڵکردنی ژیان و خه بات له گه ڵ یه کتر له باری ئه منیه تییه وه زه ربه ی گه وره ت لێ ده دات که ته نانه ت مه ترستی ئه وه ش هه یه که رۆژێک خه ڵکه مه ده نیه که ش ببنه قوربانی ماشینی تیرۆری سوپاس قودس و ته نانه ت حه شدی شه عبی .
٣. بۆ دروست کردنی سیستمی به رگری یا خۆپاراستن پێویسته دێموکراته کان له زووترین کاتدا هیزێکی تایبه تی دژ ه تیرۆر په روه رده بکه ن و بۆ ئه م کاره ش داوا له وڵاتانی ئورووپای و به تایبه تی ئه و وڵاتانه ی که خۆیان به دۆستی خه باتی رۆژهه ڵاتی کوردستان ده زانن یارمه تیان بده ن. واته له بواری بارهێنان، ئاشنابوون به که ره سته کانی دژه تیرۆر و چۆنیه تی به کارهێنانیان یارمه تی وه ربگرن.
له لایه کی دیکه وه داوا له ئه ندامان و لایه نگرانی خۆیان بکه ن که له م قۆناخه سه خت و پڕ مه ترسیه دا حیزبه که ی قاسملوو بپارێزن ئه ویش به و مه رجه ی زۆربه ی ئه ندام و لایه نگرانی دێموکراته کان واز له ژیانی ئیگویستی و قازانجه شه خسیه کانی خۆیان بهێنن و له به رانبه ردا ببن به وڵاتپارێز و خه باتکاری راسته قینه له وێنه ی کورده کانی باکوور و رۆژئاوا.
٤. ره نگه هیچ رێگا چاره یان مکانیزمێک بۆ دروست کردنی سیستمی به رگری و خۆپاراستن به ئه ندازه ی یه کگرتنه وه ی دێموکراته کان له م قۆناخه دا کاریگه ریی نه بێت ،بۆیه نابێت له بیر بچێت که یه کیک له هه وڵه به رده وامه کانی کۆماری ئیسلامی دروست کردنی کۆنفلیکت له ناو رێزه کانی هێزه سیاسیه کانی رۆژهه ڵاتی کوردستان به تایبه تی دێموکراته کان بووه ، هه ر بۆیه ئه وان ده توانن به پێکهێنانی کۆنگره یه کی هاوبه ش و هه ڵبژاردنی جووت سه رۆک ( ژنێک و پیاوێک ) له وێنه ی په که که و پژاک له لایه ک قه یرانی پۆستی سکرتێری چاره سه ر بکه ن و له لایه کی دیکه وه کار ی سیاسی و ته شکیلاتی خۆیان بگه رێننه وه بۆ سه رده می د. قاسملوو که زۆرتر باوه ری به رێبه رایه تی به کۆمه ڵ بوو نه ك تاقه شه خس و شتی تر.
مرۆڤێکی سیاسی و ژیر ئه گه ر به چاوێکی زه ره بینیانه وه به رنامه و ئیدولوژی هه ر دووک دێموکراته کان بخوێنێته وه ئه و کات ره نگه له وه تێبگات که ئه و دوو لایه نه خاڵه هاوبه شه کانیان زۆرتره تا خاڵی ناکۆک و جیاواز. که واته باشترین گاره نتی بۆ خۆپاراستنیان له و قوناخه دا یه کگرتنه نه ك پێچه وانه که ی.
بێگومان ئاماژه و شرۆڤه کان ئه وه مان پێ ده ڵێن که پلانێکی ترسناک دژ به دێموکراته کان به رێوه یه و له وانه یه رۆژێک بێت کۆماری ئیسلامی هێژمونیی خۆی به بیانوی پشتگیری له بنه ماڵه ی تاڵه بانی له هه رێمی سه وزدا زۆرتر بکات و ئه و جار مه ترسی ئه وه هه یه که له رێگای سوپای قودس و حه شدی شه عبی یه وه په لامار ی بنکه و باره گای دێموکراته کان له کۆیه بدات.
بۆ یه ره نگه باشترین رێگا چاره بۆ خۆپاراستن له ئه گه ره کانی ئه و سیناریویه یه کگرتنی خودی دێموکراته کان له و شه رایه ته سه خته دا.

ئه نجامه کانی بابه ت:
• باکراوندی ته قینه وه کانی شه وی یه ڵدا له دژی حیزبی دێموکراتی کوردستان پراکتیزه کردنی هه ڕه شه زاره کییه کانی کاربه ده ستانی کۆماری ئیسلامی و هه میچ درێژه ی ماشینی تیرۆری ئه و رێژیمه یه هه ر له جیهادی ١٣٥٨ تاکوو پاسیڤ کردنی دێموکراته کان له ٢٠ ساڵی رابردوو دا.
هۆکاره کان:
• که مکردنه وه ی هێزی ئینسانی دێموکراته کان
• دروست کردنی ترس و توقاندن .
• دروست کردنی کاریگه ریی سایکۆلۆژیی دوای هه ر تیرورێک بۆ ماوه یه کی دوورو ردرێژ.
• سازکردنی کۆنفلیکت له نێوان دێموکراته کان و یه کیه تی نیشتمانی کوردستان.
• پاسیڤ کردنی دیسکورسی ئه کتیڤ و ریتورێکی سیاسی و نیزامی دێموکراته کان هه روه کوو رابردوو.
رێگاچاره کان:
• ئاواکردنی کۆمسیونێک بۆ لێکوڵینه وه ی زانستی و ئه کادیمی له باره ی تیرۆر به تایبه تی ماشینی تیرۆری کۆماری ئیسلامی ئێران.
• ئاواکردنی هێزی دژه تیرۆر
• یه کگرتنه وه ی دێموکراته کان له کۆنگره یه کی هاوبه ش و پراکتیزه کردنی سیسته می جووت سه رۆکی به مودێڵی په که که و پژاک.
سه ر چاوه:
Terrorism – rötter, orsaker och åtgärder