وتووێژی بەرنامەی پرسی ڕۆژ لە کوردستان٢٤ لەگەڵ بەرێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان

گۆرانکاری‌یەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئەرکی داهاتووی حیزبی دێموکرات و تەواوی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەبارەت بە گۆرانکاری‌یەکانی ناوچەکە، لەو پەیوەندی‌یەدا بەرێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانمان دەداتەوە.

بەرێز کاک خالید عەزیزی بەر لە ١٠ ساڵ ئێوە بڕیاری جیابوونەوەتان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دا، ئەو کات پلانتان چی‌بوو و تاکوو ئێستا چیتان جێ‌بەجێ کردووە؟

یەکەم لەتبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یا ئەو جیابوونەوە لە ڕوانگەی ئێمە بە گشتی و ئەمن بۆ خۆم بە تایبەتی بە لامەوە رووداوێکی ناخۆش بوو، بەڵام بێ ئەوەی بچمە نێو تەفاسیل و جوزئیاتی ئەو کێشەیە، دەکرێ بڵێم هەر دوولای ئێمە کە دوایە بووینە دوو حیزب لە پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی سابق ، بڵێم حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەو ئینشعابە هەر کام بە نۆبەی خۆمان گلەییمان لە سەرە، هەر کام بە نۆرەی خۆمان هەڵەمان بووە، بۆیە بەداخەوە ئەو ڕووداوە ڕوویدا.

بە دوای ئەودا کە من پۆستی سکرتێری حیزبم وەرگرت، بە دوای ئەوەدا دەگەرام کە جووڵانەوەی کورد لە کوردستانی ئێران ئادرەسێکی بەقوەتی هەبێ، بۆ ئەوەش دەبێ ئامرازەکەی بەقوەت بێ، وەسەریەک خستنەوەی هەر دوو لای حیزبی دێموکرات لە لای من تا ڕادەیەکی زۆر ئەولەویەتی یەکەم بوو.
فەرموون بۆ بینینی وتوویژی کاک خالید عەزیزی لەگەڵ کوردستان ٢٤