ریا ئه‌وشۆش دره‌نگ هاتبایهتهوه …. نەسرین یوسفزادە
هه‌موو شه‌و کاتژمێر… درامای … له کاناڵی …ty بڵاو ده‌بێته‌وه من هه‌موو شه‌وێک سەیری دەکەم بۆ ئه‌وه‌ی که کاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر منداڵه‌کانم نه‌بێ (به داخه‌وه منداڵان له‌و شتانه‌ی که ده‌یبینن ته‌نیا شته خراپه‌کانیان فێر ده‌بن) وام بەرنامە داڕشتووە که یان کاتی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و درامایه خه‌وتبێتن یان پێش ئه‌وه‌ی که بڵاو بێته‌وه ده‌یاننێرمه ژووری خۆیان و سه‌رقاڵیان ده‌که‌م به کار یان کایه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆیان. و له‌و ماوه‌یه‌ش دا بۆ ئه‌وه‌ی که لێیان غافڵ نه‌بم چه‌ندین جار سه‌ریان لێ ده‌ده‌م که نه‌وه‌ک کاڕیکی خراپ بکه‌ن یان زه‌ره‌رێک بده‌ن.
ئه‌وه نزیک به دوو مانگه چاو له‌و درامایه ده‌که‌م و له‌م دوو مانگه دا کاتی بڵاو بونه‌وه‌ی مێرده‌که‌م له ماڵێ نه‌بووه ئه‌و به هۆی کاره‌که‌یه‌وه هه‌میشه نیو کاتژمێر دوای ته‌واو بونی دراماکه دێته‌وه ماڵێ. به‌ڵام ئه‌ورۆکه نازانم به چ هۆیه‌ک کاتی بڵاو بونه‌وه‌ی دراماکه هاته‌وه ماڵێ. دیتی ماڵ خاوێن و ههڵوهژێردراوه، منداڵ هه‌ریه‌که‌و به کارێکی تایبه‌ت به خۆیان سه‌رقاڵن، نان و خواردنیش وه‌ک هه‌موو کاتیک سازه.
که هاته‌وه دوای به‌خێرهاتن کردنه‌وه‌ی که چاوه‌روان بووم به ڕوویه‌کی خۆشه‌وه جوابم داته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که پێ قه‌رزدار بم یان ئه‌وه‌ی که کارێکی خراپم کردبێ بێ ئه‌وه‌ی که هیچ قسه‌یه‌ک بکا ڕۆیشت له سوچێکی هاڵه‌که دانیشت. هێشتا دانه‌نیشتبوو کووتی دا ڕیمۆتهکهم بده‌یه من که له‌و کاته‌دا سفره و کەل و پەلی نان خواردنم هێنابووە هاڵه‌که که هه‌م ئه‌و ئاڵقه‌یه‌ی دراماکه ببینم و هه‌م له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌م شام بخۆم، گوتم: تکایه ده‌مهه‌وێ ئه‌و درامایه چاو لێکه‌م مه‌یگۆڕه.
که ئه‌و قسه‌یه‌ی بیست وه‌ک ئه‌وه‌ی که تازه چاوی به tv که که‌وتبێ بە دەنگێکی بەرزەوە گوڕاندی و گوتی: لایبه من چاو له دراما و شتی وا ناکه‌م ئێستا که من هاتومه‌ته‌وه ده‌بێ چم پێ خۆش بێ ئه‌وه بێ ماڵ ماڵی منه من، که‌س بۆی نییە له قسه‌ی من دا قسه بکات.
زۆر دڵته‌نگ بووم گوتم: تکایه هینده‌ی نه‌ماوه با بیبینم زورم پێ خۆشه بابزانم …
هیچ گوێی له ده‌نگی من نه‌بوو یه‌ک خوله‌کی پێ نه‌چوو که ده‌ستی دا ڕیمۆتهکهوه به چه‌ند ئیشاره نه‌ک ئه‌و کاناڵه‌ی که ئه‌و درامایه‌ی لێ بڵاو ده‌بۆوه به‌ڵکوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی که دراما‌و موزیکیان لێ بڵاو دهبێتهوهی سڕییه‌وه‌و گوتی: من ده‌ڵێم نابێ چاو له‌و شتانه بکرێت ماڵی من منداڵی تێدایه ئه‌وانه باش نیه ….
ده‌ستی پێ‌کردبوو به قسه و نسیحه‌ت که ته‌نیا بۆخۆی له خۆی تیده‌گه‌یشت. عهبهسابووم چاوم له ده‌ستی ده‌کرد که چۆن یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌موو ئه‌و کاناڵانه‌ی که من چاوی لێده‌که‌م و ڕۆژ و ته‌نیایم به‌وان پڕ ده‌که‌مه‌وه ده‌سڕێته‌وه، هه‌ستم ده‌کرد بێرێزێکی زۆرم پێ ده‌کری، من که ته‌واوی ئه‌و کار و ئه‌رکانه که پێویسته ئه‌نجامی بده‌م کردوومه که‌وایه ئه‌و هه‌موو ورده نه‌زیله‌یه چییه که بۆ پاساوی کاره‌که‌ی دێهینێتهوه؟
من هه‌موو شه‌و چاوم له‌و درامایه ده‌کرد
له‌وانه‌یه ئه‌وی خوێندمانه‌وه شتیکی زۆر ئاسایی بێ و هێنده گرینگ نه‌بێ، یان زۆر که‌س بڵێن میرده‌که‌ی ڕاست ده‌ڵی و هێندێک دراما هه‌ن که ئه‌ی، ئێله‌ن و بێلهن و بینینیان خراپه، به‌ڵام من پێم وایه ته‌نیا نه‌هێشتن یان مه‌نعکردنی له بینینی درامای دڵخوازی ژنه‌که نیه به‌لکوو بێ ڕیزی کردن به حورمه‌تی ئه‌وه. منی ژن ئه‌گه له چکۆله‌ترین ماف که که‌ڵک وه‌رگرتن به ویستی خۆم له که‌ل و په‌لی ماڵه‌که‌مه بێبه‌ش بم، ئه‌گه نەتوانم موزیکێک به دڵی خۆم گۆێ بده‌مێ یان دراما یان فیلمێک به ویستی خۆم چاو لێکه‌م، که‌وایه چ مافێکم هه‌یه؟ که‌وایه لێره‌دا ته‌وهین به شعورم ده‌کرێ. ئه‌گه نتوانم به دڵی خۆم جل و به‌رگی خۆم هه‌ڵبژێرم و له به‌ری که‌م یان ئه‌وه‌ی که ئیزنی ڕۆیشتن بۆ سه‌فه‌رم بۆ که‌مترین ماوه که‌له‌وانه‌یه ته‌نیا یه‌ک یان دوو کاتتژمێر بکێشێم نه‌بێ که وایه چ مافێکم هه‌یه.؟
له‌وانه‌یه هێندێک لە ئێمه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژن ته‌نیا له لێدان و شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی یان جنێو و قسه‌ی ناحه‌ز به‌رامبه‌ری که‌سه‌که ببینین. ئه‌گه‌ر ژنێک لاچاوی شین نه بوبێته‌وه یان ئه‌وه‌ی که جنێوی ناحه‌زی پێ نه‌درابێ ئه‌و توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر نه‌کراوه.
وانیه کاتێک پیاو که گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌یه و ده‌بێ وه‌ک به هێزترین که‌س (لە نەزەر جەستەییەوە) پارێزه‌ری ماڵ ومنداڵی له موشکلاتی گه‌وره و چکۆله بێت، هیز و توانایه‌که‌ی به چه‌ند وشه و ره‌سته‌ی وه‌ک: بێده‌نگ به تا بۆت هه‌ڵنه‌ستاوم، ده‌تهه‌وێ هه‌ستم پێت بڵێم، بابۆت هه‌ڵنه‌ستم، ئه‌وه وادیاره ده‌بێ عاقڵت که‌م، سست، ئه‌وه ملت شكاوه، حه‌ک چاوت کوێر بێ، که‌ره‌که‌ر، تۆ قه‌ت عاقڵ نابی، و یان شتی دیکه که زۆربه‌ی ژنان به‌بێ هیچ جێاوازیه‌ک له مێردهکاناینی ده‌بیستن و لێیان ده‌ترسن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به دڵنیاییەوه له ترسی ئه‌وه‌ی که نه‌وه‌ک ده‌ستی به‌سه‌ردا ههڵبیتهوه و لێیدا (زۆر جاریش ئەوە ڕوو دەدا و ژنی داماو لێشی دەدرێ) هیچ ناڵێ و بێده‌نگ ده‌بێ، و پیاو ئاوا هێز و توانایییان نیشان ده‌ده‌ن.
من نازانم به هیزی پیاو بۆ چیه؟ پیاو بۆ له ژن به هێزتره، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر کچ به دڵی باب و برای جلێکی له به‌ر نه‌کرد یان… بیده‌نه به‌ر هروژمی لێدان که ئه‌وه چیه ده‌ره‌قه‌تی دێن ئایا ئه‌گه برا کارێک به دڵی خوشک ئه‌نجام نه‌دات ئه‌وه خوشک بۆی هه‌یه که پێشی بڵی بۆ وای کردووه چ بگات به‌وه‌ی که ده‌ستی به‌سه‌ردا هه‌ڵنێته‌وه، یان هیز و توانایی پیاو بۆ ئه‌وه‌یه که له هه‌ر شه‌ڕ و ناخۆشیه‌کی که له به‌ینی ژن و مێرد داده‌بێ جا چ خه‌تاکار ژن بێ چ پیاو ئه‌وه پیاوه‌که ده‌ستی ههڵدێنێتهوهو ئه‌وه ژن بێ ئه‌وه‌ی که بتوانێ هیچ بڵێ یان هیچ کارێک بکا ته‌سلیمی ده‌بێ و له‌وانه‌یه ئاره‌زوو بکات که هه‌رچی زوتر ده‌ست له لیدانی هه‌ڵ بگرێ و چی دیکه لێ نه‌دات.
زۆر جار ژن دوای چه‌ندین جار بێڕێزی و بێحورهتی گه‌وره و چکۆله و چه‌ندین جار لێدان و جنێودان و شکه‌نجه‌دانی له‌فزی، ڕوحی و جه‌سته‌یی، له لایه‌ن پیاوه‌وه پێده‌کرێ، شه‌ڕه‌که‌ی ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و په‌نا بۆ که‌سێک یان که‌سانێکی دیکه ده‌با که بێن و ناوبژی بکه‌نه به‌ینی ئه‌وان. یان له‌وانه‌یه ئه‌وه‌نده وه زاڵه هاتبێت که چاره‌سه‌ری کاره‌که‌ی ته‌نیا له جودایی و ته‌ڵاق دا ببینێ.
ئه‌وه له‌و کاته‌دایه که به‌داخه‌وه دیسان هه‌م ئه‌وه ژنه که له لایان که‌سانی دیکه‌وه هێرشی ناڕه‌وای پێ ده‌کرێ که نا ئه‌گه‌ر ژن وا بێ و بروا ئه‌وه پیاو واده‌بێ وا ده‌کا! و هه‌موو خه‌تاکان ده‌که‌وێته پاڵ ژن و چوار گه‌وره‌ی دڵسۆزی نسیحهتکهر هه‌ن که بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له پیاو بشپرسن که ئایا ژنه‌که‌ی شایانی ئه‌وه جۆره ڕفتارە نامرۆڤانه‌یه یان نا؟ (شکه‌نجه‌ی روحی و جه‌سته‌یی و له‌فزی شایانی هیچ مرۆڤێک نیە. له‌هیچ کاتێک دا) ئه‌وه ژنه‌که زۆر به مهرهبانانه ئامۆژگاری ده‌که‌ن که هیچ نێ ئه‌و جاره تۆ گوزهشتت بێ، ئه‌وانه له به‌ینی ژن و مێرد دا ده‌بن خۆ ئینسانی عاقڵ به که‌وچکێک ئاو ناکه‌وێته مه‌له و له‌و جۆره ئامۆژگاری بێ پایه و ئه‌ساسانه، بێ ئه‌وه‌ی که بیر له‌وه بکه‌نه‌وه و به‌و جۆره به قه‌ولی خۆیان ئاو به ئاور داده‌که‌ن و ژنی بێچاره که‌مێکیش خه‌تابار ده‌که‌ن و ده‌ینێرنه‌وه بۆ ماڵی مێره‌ده‌که‌ی. پیاویش که ئه‌وه ده‌بینێ، دوای ماوه‌یه‌ک هه‌مان ئه‌و کارانه‌و ڕفتارانه‌ی جارانی دووپات ده‌کاته‌وه‌و به قه‌ولی فارسی (روز از ن‌و روزی از ن‌و) به‌و جیاوازیه‌ی که ژنه‌که ئه‌وجار ده‌زانێ هیچ ڕێگایه‌کی بێجگه له سوتان و سازان نییە و ده‌بێ ته‌حه‌مولی هه‌موو ئه‌وه ڕفتاره ناحه‌ز و ناشایستانه که له پیاو ده‌ێبینێ بکات و هیچ ئومێدێکی نه‌بێ به‌وه‌ی که ڕۆژێک دادێ که ئه‌ویش وه‌ک مرۆڤێکی ئاسایی ڕێزی لێده‌گیرێ.