په‌یامی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٨ مارس
٨ی مارسی هه‌موو ساڵێک وه‌بیرهێنه‌ری مێژوویه‌ک له تێكۆشانی بێوچانی ژنان، له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ دابین بوونی مافه‌كانیان و گه‌یشتن به یه‌كسانیی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان مرۆڤه‌كانه.
نانی كۆمه‌ڵگای ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خه‌بات و تێكۆشانێكی ماندوویینهناسانهیان بۆ پاشه‌كشه‌كردن به سیستمی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی و یاساكانی كه لەسه‌ر بناغه‌ی چه‌ندین جۆر هه‌ڵاواردن و یه‌ک له‌وانه‌ش سته‌م و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی دژ به ژنان بونیات نراوه، به‌ڕێوه بردووه. ئه‌و سیستمه سیاسییه‌ی كه ئێستا وه‌كوو وه‌یشوومه‌یه‌ک باڵی به سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا كێشاوه، هه‌م میراتگری كۆمه‌ڵێک دابونه‌ریتی پیاوسالارانه‌یه، كه خۆبه‌خۆ دژ به ویستی ڕه‌وا و ئه‌مڕۆیی ژنانی یه‌كسانیخواز كار ده‌كات و هه‌م بۆ خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری كولتوور و عه‌قڵیه‌تێكی ئیدئۆلۆژیكه كه ژن له‌و كولتووره‌دا خاوه‌نی هیچ مافێك و هه‌ڵگری هیچ بایه‌خێكی مرۆیی نییه و ته‌نیا وه‌كوو ئامراز و كاڵا و كۆیله‌یه‌ک بۆ خزمه‌تكردن به پیاوان و ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی حه‌شیمه‌تێكی گوێڕایه‌ڵ و په‌روه‌رده‌كردنی سه‌رباز بۆ به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی سیستم چاوی لێ ده‌كرێت.
له دیارییه‌كانی ئه‌و سیستمه بۆ ژنان، ده‌توانین ئاماژه بۆ هه‌ڵاواردن له بواری میرات، یاسای فره‌ژنی و یاساكانی دیكه‌ی تایبه‌ت به پێگه‌ی ژن له بنه‌ماڵه و ژیانی هاوبه‌شدا، قه‌ساس و حه‌د و ته‌عزیر و خوێن‌بایی، ڕه‌وایی دان به قه‌تڵی نامووسی، ده‌ستدرێژیی سێكسی له زیندانه‌كاندا، به‌ردبارانكردن، گه‌شتی ئیرشاد، حیجابی زۆره‌ملێ و به‌ربه‌ست دانان بۆ به‌شداریی چالاكانه و ئازادی ژنان له بواره‌كانی ژیانی سیاسی و كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا بكه‌ین، كه له دووتۆیی هه‌واڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان و كاره‌ساته‌كانی پێوه‌ندیدار به ژیانی ژنان وه‌كوو تووشبوون به مادده سڕكه‌ره‌كان، خۆكوژی و خه‌مۆكیدا خۆی ده‌نوێنێت و به‌شێكی زۆر كه‌م له‌و ڕاستییانه له ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
له وه‌ها كۆمه‌ڵگا و سیستمێك‌دا ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز ئه‌ركێكی زۆر قورسیان بۆ هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌كان له ئه‌ستۆیه و له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه و گوشاری سیستمی سیاسی و توێژی كۆنه‌پارێز و دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه كه چاوی به دیتنی پێناسه‌یه‌كی نوێ و مرۆڤسالارانه بۆ پێگه‌ی ژن و پێكهێنانی هاوسه‌نگییه‌كی ڕاسته‌قینه له نێوان ژن و پیاودا هه‌ڵنایه‌ت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنانی خه‌باتكاری ئێران و كوردستان بوێرانه بۆ داكۆكی له مافه‌كانی خۆیان ڕاوه‌ستاون و تێچووی قورسی ئه‌و خه‌باته هه‌رگیز نه‌بووەته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنان له داوا ڕه‌واكانی خۆیان پاشگه‌ز ببنه‌وه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خه‌باتی ژنان بۆ لابردنی كۆسپه‌كانی سه‌ر ڕێگای وه‌دیهێنانی مافه‌كانیان، ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر بووەته به‌شێكی دانه‌بڕاو و پێشه‌نگی خه‌باتی هه‌موو چین و توێژه ماف پێشێلكراوه‌كان بۆ به چۆك داهێنان و ڕووخاندنی سیستمی سه‌ره‌ڕۆ و دژه‌مرۆیی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی.
له خۆپیشاندانه تابۆشكێنهكانی زستانی ئه‌مساڵیشدا ژنان به به‌شداریی خۆیان له ڕێكخستن و به‌هێز كردنی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵكدا توانیان ڕۆڵێكی ئازایانه بگێڕن و ببنه هێما و پێشه‌نگی به‌شێك له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان. نموونه‌ی هه‌رە دیاری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ژنان، ڕووداوی لابردنی حیجابی زۆره‌ملێ وه‌كوو یه‌كێك له هێماكانی ده‌سه‌ڵاتی ژنكوژی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامییه، كه له هه‌نگاوی بوێرانه‌ی كچێک له شه‌قامی ئینقلابی تارانه‌وه ده‌ستی پێكرد و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ڕێژیم هه‌وڵی داوه به هه‌ڕه‌شه و سه‌ركوت و گرتن و لێدان، پێش به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و جۆره ناڕه‌زایه‌تییانه بگرێت، له ماوه‌یه‌كی كورتدا چالاكیی “كچانی شه‌قامی ئینقلاب” بوو به نه‌ریتێكی گشتی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی ژنان دژ به ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی و یاساكانی.
ێمه وه‌كوو ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی ٨ی مارس، له هه‌موو ژنانی جیهان به‌تایبه‌تی ژنانی یه‌كسانیخوازی وڵاته‌كه‌مان، پشتیوانیی خۆمان له هه‌موو داوا ڕه‌واكانی ژنان بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و ژیانێكی مرۆیی كه له ڕاستیدا داواكاری و ویستی هه‌موومانه ده‌رده‌بڕین، له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا و له هه‌ر تریبوونێكهوه كه له به‌رده‌ستماندا بێت، ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی هاواری مافخوازانه‌ی ژنانی به‌ندكراوی وڵاته‌كه‌مان و خه‌بات بۆ دابینبوونی ماف و داخوازییه‌كانیان به ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین.
سڵاو له ژنانی مافخواز و خه‌باتگێڕی وڵاته‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌باتی یه‌كسانیخوازانه‌ی ژنان ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە:
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران