سوڵتانی بەختەوەریی .! بەشی ٢٣ و ٢٤ … حەمید عەزیز

هه‌رکه‌س بیه‌وێت به‌خته‌وه‌ ربێت ده‌بێت عه‌قڵ و قه‌ناعه‌ت و دڵێکی جوان کە وا بکات خەڵک و خۆی خۆش بوێت چونکوم ئەگەر خۆتت خۆش نەوێت خەڵکییت چۆن خۆش دەوێت .؟. ئه‌گه‌ر وابوو بێ خه‌میی و کامه‌رانیی به‌ڕێگاوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بوو به‌خته‌وه‌ریش بێت تێکی ده‌دات شیرینیش بێت تاڵی ده‌کات .
مرۆڤی ژیرو زانا خەریکی ژیانی خۆی دەبێت سەیری بەرپێی خۆی دەکات . تەمەن هێندە کورتە بەشی خۆشی و ناخۆشی یەکانی خۆمان ناکات چۆن چۆنی و بەچ هزرو بیرێکەوە خەریکی چاودێری خەڵک بین ئەوکات خۆمان نابینین خۆمان دەبین بەخەڵک و ون دەبین ئەمەش کارێکی خراپەو بەختەوەریی بەدەست نایەت بەم شێوەیە بۆ ئەبەد ون دەبیت نابیتەوە بەخۆت … !!! .
بۆیە چاودێری کردنی خەڵک و بۆ خەڵکیی ژیان و خۆت بکەیت بەوانیترو کەسایەتی خۆت لەدەست بدەیت ئەوە کارێکی دەرونی و کەسایەتیت تێک دەدات بۆیە هەروەکو خۆت بیت زۆر باشترە لەوەی چاو لەخەڵکی بکەیت یان خۆت بکەیت بەوان و لاساییان بکەیتەوە یان و .. هتد .
ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە لەچاوی خەڵکەوە ژیان ببینیت بۆیە سەرمایەدارێک لەپارەوە دونیا بینی دەکات و مەلایەکیش لەئاینەوە ژیان و بوون و قیامەت دەبینێت کەئەوە هەڵەیەکی گەورەیە …. !!! .
کەواتە تۆش بەگشتی دونیا ببینەو فراوانتر لەهی مەلاو سەرمایەدارەکە بۆیە بەسادەیی و جوانیی خەریکی ئارامیی و بەختەوەریی دڵی خۆت بە هەوڵ بدە لەکەس مەچۆ حەز مەکە وەکو هەندێک بیت بۆیە زۆر پێویستە وەکو خۆت بیت چونکوم لەکۆتاییدا وەکو خۆت بیت بەختەوەریت .
لەئازارو نەهامەتیەکاندا کەس ئامادە نی یە خەمەکانت لەگەڵ بەش بکات کەسیش ئامادە نی یە لەگەڵ خۆیی و توانای خۆی باری سەرشانی تۆ سوک بکات کەواتە بابۆخۆمان بژین خەڵکیی وەکو خۆی ئێمەش وەکو خۆمان و تۆش وەکو خۆت بژی و کارو فەرمانە قورسەکانی تۆ کەس نایدات بەشانیدا … !!! .
زۆر گرنگە ئەمە بزانین هەموو دەمانەوێت چۆن بەختەوەربین لەژیاندا .؟.
بۆیە ڕێگاکانی خۆشگوزەرانی و دڵخۆشی زۆرن و تۆ دەتوانیت لەیەکێکیانەوە دەست پێ بکەیت بەڕای من بارستایی و سەنگی خۆشەویستی تۆیە لەناو خەڵکییدا بۆیە چەندە تۆ ئەوانیترت خۆش بوێت چەند دەبەخشیت ئەوەندەش دەدوریتەوە بۆیە هەوڵ بدە یەکەم هەنگاو لەناو خەڵکیدا خۆشەویست بیت دەوروبەریش خۆشیان بوێیت .
لەمانە گرنگتر ئەوەیە کەخۆت ڕابهێنیت و خۆشەویستی بکەیت یان خۆشەویستیت بگاتە ڕادەی عەشق ئەوکات دوریت لەناخۆشی و کێشە مادیەکان هەست دەکەیت هەموو دونیات خۆش دەوێت دڵ و ڕۆحت پاک دەبێتەوە مرۆڤێکی ئارام دەبیت بۆیە لەعەشقدا هیچ کێشەیەک نی یە چونکوم ئازارەکانیشی چێژبەخشن چاوەڕوانی یەکانیشی ئازارێکی خۆش و پڕواتای مرۆڤبوونیت پێ دەبەخشێت چونکوم تۆ دەبیتە مرۆڤی ڕاستەقینە .
کاتێک عەشق دەکەیت بەختەوەریت سوڵتانی ژیان و خۆشەویستیت بۆیە دوردەبیت لەمادیات و بێ واتایی یەکانی ژیان کەمرۆڤەکان خۆیان بۆ هیلاک کردوەو مایە پوچیش دەرچوون ئەو مادیاتەی کەدورە لەڕۆح و هزرو تێڕوانینی جوانی مرۆڤایەتی وەکو مادەو ماڵ و سامان و دەوڵەمەندی شتە بێ گیان و بێ ڕۆحەکان کەتا دەگاتە دەستمان تەمەن و کاتی ژیانمان لەکیس دەچێت حەزو ئارەزوەکانمان پیر دەبن و بەرەو کۆتایی تەمەن دەچین .
…………..
بەشی بیست و چوار:
بەختەوەریی و ئارامیی دەرونی مرۆڤەکان ئاسان نی یە لەهەمان کاتیشدا گران و قورس نی یە بۆیە دەبێت کاری بۆ بکرێت هزرو بیرو ئەندێشەمانی بۆ تەرخان بکەین لەکۆتاییدا عەقڵانیانە بیربکەینەوە ئەوکات کەزانیمان شیکاریە درونی و هزریەکان ئارامن بەختەوەریی هێدی هێدی خۆی دەئاخنێتە ناو گیان و دڵ و مێشکی ئادەمیزادەوە بەمەرجێک واسواسو دودڵ و ڕاڕا نەبین بۆ کارەکان و بۆ بڕیارو ئەنجام و بەردەوام بونیش گرنگە . یەکێک لەو بەختەوەریانەی کەخۆی دروست دەبێت لەهەناوی تۆدا ئەوەیە کەلەژیاندا چییان پێ وتیت بۆتە هۆکاری دڵشکانت بۆتە هۆکاری ناڕەحەتی و ماندوبونت .؟. تۆ بەکەسی مەڵێ بەواتایەکیتر دڵی خەڵکی مەشکێنەو وشەی تاڵ و ناشرین بەکارمەهێنە بۆ شکاندنی بەرامبەرەکەت تۆش ڕێزو خۆشیەک هەست پێ دەکەیت کەدەبێتە مایەی خۆشحاڵیت بۆیە دڵنیابە چی بچێنیت ئەوە دەدوریتەوە .
بەخشین و خۆشەویستی و سادەیی هۆکاری گرنگن بۆ دڵنیابوون و جێگیریی و باری خۆشبەختی دەرون و خۆشەویستی و یەکترویستن بۆیە ببەخشە دەدوریتەوە بەواتای ئەوەی جوانیی بڕوێنە باشە دەچنیتەوەو .. هتد .
بەخشین دوو جۆرە :
یەکەمیان :
دابەشکردنی سۆزو خۆشەویستی یە بەرامبەر دەوروبەرو نزیکەکانت .
دووەمیان :
بەخشینی کەسێکە کەدورە لەسۆزی ژیان و بێ بەری یە لەخۆشەویستی .
بۆ ئەوەی بەختەوەریی بەدەست بهێنن دوربن لەدرۆو فڕوفێڵ و گاڵتە بەیەکتر کردن و یەکتر شکاندن و یەکتربینین بەچاوی نزمەوەو یان بەکەم یەکتربینین کەئەوە دەردێکی کوشندەو نەخۆشی یەکی دەرونیی خراپە بۆیە بەدڵنیایی یەوە ڕاستگۆیی نهێنی سەرکەوتنەکانتە لەژیانداو مرۆڤەکان خۆیان چۆن بن ئاوا ژیان و دەوروبەر دەبینن .
لەلایەکی تریشەوە هەردەتوانین خۆمان دەوڵەمەند بکەین لەئارامیی و دڵخۆشی و جێگیریی بۆیە هەرچەندە کەم دەست و هەژاربین لەڕوی مادی یەوە وەکو پاشایەکی عەدالەت بەڕێدا دەڕۆین و سەربەرز لەڕاستگۆییدا . بۆیە درۆکردن خراپەو زەرەرو نەهامەتیت پێ دەبەخشێت هەرچەندە دەوڵەمەندو خاوەن سەرمایەبیت بەدڵنیایی یەوە دور دەبیت لەبەختەوەریی .
لەبەرئەوەی باسی پاشای دڵخۆشان دەکەین لەبەشی بیست و چواری ئەم بابەتەدا پێویستە ئەوەش بڵێین کەهەرچەندە خۆت بچوک دیاری بکەیت هەزار ئەوەندە گەورە دەبیت لەکۆمەڵگادا ئەویش بەشێک لەبەختەوەریت پێ دەبەخشێت هەروەکو چۆن سوڵتانێک بەو هەموو هێزو توانایەیەوە کەپاشاو سەرگەورەی وڵاتە ئەگەر بێتە ناو خەڵکیی و سادەو ساکار بۆ هەژاران باوکێک بێت و سادە لەڕەفتارو جوان لەکردەوەو یەکسان لەهزرو تێفکرین و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و یەکسانیی هەبێت ئەوا خەڵکیی بەپاشاو سەرگەورەی خۆیانی دادەنێن و ڕێزی باوکێکی باشی لێ دەگیرێت لەو کاتەدا هەم پاشاو هەم خەڵکیش بەختەوەرن بۆیە زۆر جار وتومانە :
خۆت بەکوڕی هەرکەس دەزانیت ئازادیت ، بەڵام ڕێزو مەعریفەو بیرکردنەوەت پێمان دەڵێت تۆ كێیت … !!! .
بەشێکی زۆر لەدڵخۆشی و ئارامیی و ڕاستگۆیی و سادەیی و بەخشندەیی یە بۆیە دوربن لەدرۆو ڕەفتاری خوارو خێچ هاوڕێی ڕاستگۆیی و سادەیی و خزمەت بن چونکوم ڕاستی پشوی ڕۆحە هەرچەندە هەندێکجار زەرەرمەندیش دەبین کەڕاستگۆبین بەڵام لەئەنجامدا ئارامیت پێ دەبەخشێت بۆیە بەدڵنیایی و بێ دوو دڵی دوربن لەدرۆو خیانەت بەختەوەردەبن .