نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا

سەرچاوە: ماڵپەری ڕووداو. ێچیرڤان بارزانی بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران و بە 68 دەنگ بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

کاژێر 11:30 خولەکی ئەمڕۆ (سێشەممە 28-5-2019) کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و لە دەنگدانێکی ئاشکرادا نێچیرڤان بارزانی بە 68 دەنگی پەرلەمانتاران بە سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

پرۆفایلی نێچیرڤان ئیدریس بارزانی

– لە 21ی ئەیلوولی 1966 لە حاجی ئۆمەران لەدایكبووە
– لە 1975 لەگەڵ بنەماڵەكەیدا ئاوارەی ئێران بوون
– خوێندكاری بەشی زانستە سیاسییەكان بووە لە زانكۆی تاران
– لە 1989 بووەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی
– لە 1996 بووەتە جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
– لە 1999 بووەتە سەرۆكوەزیران (كابینەی چوارەم)
– 2006 بووەتە سەرۆكوەزیران (كابینەی یەكگرتنەوە)
– لە 2011 بۆ 2013 جارێكی دیكە بووەتەوە سەرۆكوەزیران
– لە 2013 جارێكی دیكە پۆستی سەرۆكوەزیرانی وەرگرتەوە تاوەكو 2018
– لە كۆنگرەی 13ی پارتیدا بووەتە جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان
– 3/12/2018 كرایە بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
– خێزاندارە و باوكی پێنج منداڵە بەناوەكانی (ئیدریس، چیاڤان، رانیە، دانیال و مایا).
– رۆژی 28-5-2019 بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا
ئەمڕۆ سێشەممە 28-5-2019 پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد، فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵ لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون، بەڵام دەنگیان بە بەربژێری پارتی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەدا. دواتر بە زۆرینەی دەنگ و دوای نزیكەی 18 ساڵ لە سەرۆكایەتی حكومەت، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.