سەقز هاوخەمتین! ئاگرکەوتنەوە لە تالاری مانگەشەوی سەقز

ئاگرکەوتنەوە لە تالاری مانگەشەوی شاری سەقز بوو بە هۆی گیان لەدەستدانی ١١ هاوڵاتی و برینداری و زام هەڵگرتن و سوتانی جەستەی دەیان کەسی دیکەی بەشدار لەو ڕێوڕەسمەدا.
لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە قوربانیانی کارەسات و ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەی تالاری مانگەشەوی شاری سەقزی هەمیشە پێشەنگ دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.
کەمتەرخەمی و ستاندارد نەبوونی شوێنە گشتی‌یەکان یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانی کۆمەلگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوەش دەگەرێتەوە سەر نەبوونی سیستەمێکی گونجاوی بیناسازی، کە حکوومەت گوێی پێ نەداوە.
رژێمی ئاخوندی هیچ کات بە چاوی ئاوەدان کردنەوە و پێراگەیشتن بە کوردستان سەیری کوردستانی نەکردووە، هەر بۆیەش سیستەمی خانووبەرە و پارک و شوێنە گشتی‌یەکان هەمیشە مەترسی گەورەی ڕووخان و ئاگر تێبەربوونیان لە سەرە.
نموونەی دیاری ئەو گوترەکاری‌یە، لە بوومەلەرزەکەی ناوچەی کرماشان وخانووە تازە درووستکراوەکانی “مسکن مهر” دەرکەوت، هەر بۆیە خەڵکی کوردستان پێویستە بۆ خۆیان مشوور لە قائیم کاری و مەترسی‌یەکانی بیناسازی و ئاوەدانی بخۆن.
بە هیوای چاکبوونی بریندار و سووتاوەکانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە.
سێبووری بۆ بنەماڵە و کەس و کاری قوربانی‌ و گیان بەختکردووەکانی ئەو ڕووداوەش بە ئاوات دەخوازم.
حەمەرەسووڵ کەریمی