کۆچی دوایی خاتوو ئامین کاشانی

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ئامین کاشانی خێزانی شەهیدی فەرماندەسمایل کرمانج لە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆی رۆژی ١٣ی ئاپریلی ٢٠٢٠ زایینی بەرانبەر بە ٢٥خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئۆریبرۆی سوێد  لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا، بە هۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایی کرد.

دادە ئامینە پاش شەهید بوونی کاک سمایل کرمانج، جگە لە هەڵگرتنی باری خەمی قورسی لە دەستدانی وی و تەحەممولی گوشارەکانی رێژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی، ئەرکی بە خێوکردنی چۆار منداڵ( نەسرین، نەخشین، کامڕان و زاهیر)یشی کەوتە سەر شانی، زۆر بە باشی گەورەی کردن، پێی‌گەیاندن و هەرگیز نەی‌هێشت خەمی گەورەی بێ بابی بە ڕوخساریانەوە دیار بێ.

گەورە ئاواتی دادە ئامین تا دواهەناسەش هەر ئازادیی کوردستان، گەڕانەوە بۆ زێد و نیشتمانەکەی و ژیانێکی سەربەست  و بە دوور لە چەوسانەوە لە کوردستان بوو.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی هەڵوەدای تاراوگە بوو و لە وڵاتی سوید دەژیا. بە کۆچی دوایی ئەو هەموومان خەفەتبار و تازیەبارین.

دۆستانی ئازیز! هەل و مەرجی لە دەستدانی دادە ئامین هاوکاتە دەگەڵ هێرشی بی ئامانی پەتای”کۆڕۆنا”، بۆیە ئێمە بنەماڵەکانی کرمانجی و کاشانی وەک خاوەن سەرەخۆشی بڕیاڕماندا لە بەر پاراستنی گیان و سڵامەتیی هاونێشتمانانی بەرێز لە دانانی سەرەخۆشی خۆ بپارێزین و تەنیا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە هاوخەمی و هاودەردیی دۆست و ئازیزانی بەرێز وەربگرین.

تەلیفونەکانی پێوەندی:

حوسێن کرمانج ٦٠٩٠٥٢١-٠٧٠

عومەر کاشانی ٧١٧١٥٤٠-٠٧٠

کامڕان کرمانجی ٧٠١٠٦١٤-٠٧٦

سولیمان کاشانی  ٧١٨١٤٩٥-٠٧٠

زاهیر کرمانجی ٧٤٧٧٢٨٥١٦-٠٠٤٧

جەعفەر کاشانی ٢٩٠٣٣١٩-٠٧٢

پێشەکی سوپاسی هاوخەمی و هاودەردیی هەمووی ئێوەی ئازیز دەکەین

بنەماڵەکانی کرمانجی و کاشانی

…………………………………………

بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ئامین کاشانی، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانی بەرێز کرمانج و کاشانی دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمی کۆچی دوایی خاتوو ئامینە دەزانم، ڕووحی شاد و تەمەن درێژی بۆ منداڵ و ئەندامانی بنەماڵەکەیان بە ئاوات دەخوازم.

حەمەرەسووڵ کەریمی