نامیلکەی (یادی ٥ ساڵەی کۆچی مافناس سارم سادق وەزیری)
نامیلکەی (یادی ٥ ساڵەی کۆچی مافناس سارم سادق وەزیری)
سارم سادق وەزیری چالاکی بواری مافی مرۆڤو پارێزەرو مافناسی کورد و یەکێک لە تێکۆشەرە ناسراوەکانی کوردستان، کە زیاتر لە ٥ دەیە ناوی لە مەیدانەکانی خەبات لە کوردستان و ئێران درەوشایەوە، کاک سارم لە ڕێکەوتی ١١ی ئەپریلی ٢٠١٨ی زایینی = ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی لە تەمەنی ٩٧ ساڵەیی لە وڵاتی سویس کۆچی دوایی کرد.
بە بۆنەی ٥ ساڵەی کۆچی ئەم تێکۆشەرە و سپاس و پێزانین بۆ هەموو زەحمەت و چالاکییەکانی کە لە ماوەی ژیانی بۆ نەتەوەکەی هەوڵی داو و ماندوونەناسانە داکۆکی لەماف رەواکانی کورد و کوردستان کردوە، بەئەرکی خۆم زانی کە ئەم بەشەی لەکۆکراوەی ئارشیڤەکەم هەبوون لە دوو تۆیی ئەم نامیلکەیە بیخەمە بەرچاوی خوێنەرانی خۆشەویست.
دەستی هەموو ئەوانەش خۆش بێ کە بە وتار، وتووێژ و پرسە نامە بۆ مالئاوایی کاک سارم نووسیویانە و ئەمەگناسی خۆیان بۆ ئەم تێکۆشەرە دەربڕێوە
رووحی شاد و ڕێگای خەباتی پڕ ڕێبوار بێت
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی