چەند قسەیەک

عەبدوڵلا حەسەن‌­زادە

کاتێک هاوڕێی بەوەجم کاک مەنسووری خوسرەوی نامیلکەی شێعر و پەخشانەکانی هاوسەری شەهیدی، خاتو سوهەیلای قادریی بۆ هێنام تا پێیدا بچمەوە بەدڵمدا هات کورتە هەڵسەنگاندنێک بۆ شێعرەکانی بکەم. بەڵام کە دەستم بەخوێندنەوە کرد و لە خوێندنەوەی پێشەکییەکەی مامۆستای ئەدیب و شاعیر دوکتۆر ئەکرەم خامۆش بوومەوە، تێگەیشتم هەرچی بنووسم تۆزی ئەو نووسینەش ناشکێنێ و هەربۆیە وازم لەو فکرە هێنا. تەنیا شت کە لەبارەی کارەکانی شەهید سوهەیلاوە سەرنجی ڕاکێشام

دەکرێ بڵێین سوهەیلا نەیدەویست لە هیچ بارێکەوە لە هاوڕێ و هاودەورە و هاوتەمەنەکانی دوا کەوێ و حەزی دەکرد لە هەموو بوارەکاندا تواناکانی خۆی تاقی بکاتەوە و لە بەشی هەرە زۆری ئەزموونەکانی ژیانیشی ڕووسوور هاتە دەر.

عەبدوڵڵا حەسەنزادە

و دەمەوێ باسی بکەم ئەوەیە کە دوا بەیتەکانی شێعری “ڕەنگاڵەتر لە خەونەکانم” هەر دەڵێی نامەی ماڵئاواییە و بۆ هاوسەری بەوەفای خۆی، مەنسووری خوسرەویی نووسیوە بەڵام لەسەر سوهەیلا خۆی هەروەک بۆخۆی نووسیویە، گەورەبوون لە نێو بنەماڵە پێشمەرگەیەکدا دەگەڵ هەموو شانازییەکانی ئەوەشی تێدایە کە زۆرجار منداڵ دەرفەتی خوێندن و خۆپێگەیاندن لەدەست دەدا. هەر بۆیە سوهەیلا تەنیا لە سایەی هەوڵ و تێکۆشان و شێلگیریی خۆیدا توانی هەتا وەرگرتنی بڕوانامەی دیپڵۆم بچێتە پێش، بەڵام شایی­بەخۆیی و چاونەترسی و هەوڵی بێوچان وای کرد سوهەیلا لە زۆر بواردا پێ­بگات و جێدەست لە خۆی بەجێ بێڵێ. ئەو بوو بە بێژەرێکی سەرکەوتوو، نموونە لە پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، مودیرێکی بەکیفایەت و تەنانەت پەلی بۆ شێعر و چیرۆک و نووسینی سیاسی و ئەدەبییش هاویشت.

دەکرێ بڵێین سوهەیلا نەیدەویست لە هیچ بارێکەوە لە هاوڕێ و هاودەورە و هاوتەمەنەکانی دوا کەوێ و حەزی دەکرد لە هەموو بوارەکاندا تواناکانی خۆی تاقی بکاتەوە و لە بەشی هەرە زۆری ئەزموونەکانی ژیانیشی ڕووسوور هاتە دەر. دەتوانم بڵێم سوهەیلا بەوە ڕازی نەبوو تەنانەت لە شانازیی شەهیدبوونیش بێ­بەش بێ، بۆیە لە ئەنجامی هیچ ئەرک و بەرپرسایەتییەک نەدەپرینگایەوە، هەتا سەرەنجام گیانی لەسەر ئامانجی دانا و چووە ڕیزی سەروەرانەوە. ڕوحی شاد بێ

دێمە سەر باسی مەنسوور. ئەویش منداڵ بوو کە تێکەڵ بە کاروانی خەبات بوو، ماندوویی­نەناسی و ئۆگری بە کار و خۆپێگەیاندن لە مەنسووری خوسرەوییش تێکۆشەرێکی بەتوانا و کادرێکی بەوەجی دروست کرد. حەز دەکەم ئەو ڕاستییە باس بکەم کە پێش شەهیدبوونی سوهەیلاش ڕێزم بۆ هەوڵ و ماندووبوونی مەنسوور دادەنا و خۆشم دەویست. بەڵام بە مەرگی پێشوەخت و دڵتەزێنی سوهەیلا، مەنسوور لەلای من گەورەتر و خۆشەویستتر بوو، چونکە بەڕاستی لەو ڕووداوەدا زۆر باش درەوشا. ئاخر هەر ئەو دەزانێ لە دەستچوونی هاوسەر و هاوڕێ و هاودەم و هاوخەمی ژیانی چ­کۆستێکی گەورە و چ زامێکی بەئازارە. بەوحاڵە مەنسوور هەر لەوکاتەدا کە دەریایەک بوو لە وەفا بەرامبەر بە سوهەیلا، کێوێک بوو لە ورە و ئیمان و باوەڕ بە درێژەدانی ڕێبازی ئازیزی لەدەستچووی و هەموو هاوڕێ شەهیدەکانی. شادی بۆ ڕووحی سوهەیلای شەهید و بەختیاری و سەرکەوتن بۆ مەنسووری ئازیز سەد بریا مەرگ ئەوەندە مۆڵەتی دابایە تا سوهەیلا ئەم بەرهەمەی بەدەستی خوێنەران و بەتایبەتی هاوڕێکانیەوە ببینێ. بەڵام بەداخەوە “داری بریایان بۆ کەس بەری نەداوە

عبداللە حسن­زادە

٢٦ی بەفرانباری ٩٧ -١٦ی ژانویەی ٢٠١٩

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت