ته‌با ته‌بایی له سووریە چی ده‌کرد؟ ئه‌حمه‌د مه‌کڵاوه‌یی
روژی رابردووله ره‌به‌ته‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشت که یه‌کێک له به‌رپرسانی رێژیمی کوماری ئیسلامی به ناوی ته‌باته‌بایی که ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ره‌به‌ت فه‌رمانده‌ی گوردان بوو، له‌م یه‌ک دوو روژه‌ی دواییدا له‌وڵاتی سووریە که بو سه‌رکوتی خه‌ڵکی رزگاریخواز ناردرا بوو بۆ ئەو وڵاتە، له گه‌ڵ ٥٠ که‌سی دیکه له پاسدار‌و کارشناسی نیزامی دیکه‌ی رێژێمی مه‌لاکان، کوژرا و بووه قوربانی سیاسه‌تی چه‌وتی مه‌لاکان.
ته‌باته‌بایی پاسدارێکی پیسی مه‌لاکان بوو که له ناره‌حه‌ت کردنی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ره‌به‌ت دا ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو و هه‌میشه ده‌گه‌ڕا و خه‌ڵکی ناره‌حه‌ت ده‌کردو دوژمنی شۆرشی خه‌ڵکی کورد بوو.
من له چه‌ند بابەتێک دا نووسیومه و بڵاوم کرده‌وه‌که کوماری مه‌لاکان له‌سه‌رکوتی خه‌ڵکی سووریە دا ده‌ستی سه‌ره‌کیان هه‌یه و قاتڵی سه‌ره‌کی منداڵه‌کانی سووری و هیدین و به لێشاو قه‌سابیان بو قه‌سابی کردنی منداڵانی سووریه ناردۆته وڵاتی سووریه و له سووریە دا به‌حری خوێنایان وه‌رێ خستووه و ڕوحم به‌منداڵی سه‌ر لانکه‌ش ناکه‌ن.
ده‌ی کومه‌ڵگای نێونه‌ته‌ه‌یی، به‌ڵگه له‌مه رونتر چییه و بو دهنگتلێوه نایه‌ت و ده‌میش له مافی مرۆیی ده‌ده‌ن وته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خوتان به‌لاوه گرنگه و به‌س؟
دیکتاتوره‌کان، کومه‌ڵگای مرۆیی با لێتان روون بێت که تازهگهلانی سووریه له‌م هه‌موو خوێن رشتنه خوش نابن و تا سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری وراماڵینی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری سووریە ناوه‌ستن و ده‌یسه‌لمینن که که‌س به‌ئیراده‌ی گه‌لانی رزگاریخواز ناوێرێ و حه‌تمه‌ن دیکتاتۆر و زاڵمان ده به‌رامبه‌ر شورشگێڕان به چوک دادێن و دهرووخێن .
ئه‌حمه‌د مه‌کڵاوه‌یی