دیسان ره‌به‌ت حه‌ماسی خوڵقاند
كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گرتنی مه‌راسمی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له شاری ره‌به‌ت كه هێزێكی له راده‌به‌ده‌ری هێناوه‌ته ره‌به‌ت و ته‌واوی رێگا و بان و ده‌وری مه‌یدانی ئاگری نه‌ورۆزی ره‌به‌ت گرتوه، به‌ڵام رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ره‌به‌تی خۆڕاگر، ئه‌مڕۆ له سه‌عات 3ی پاش نیوه‌رۆوه ده‌به‌رامبه‌ر هێزه سه‌ر كوتكه‌ره‌كانی جمهوری ئیسڵامیدا راوه‌ستاون و له ناره‌حه‌تی خۆیان له ته‌واوی شه‌قامه‌كانی شاردا ده‌ستیان به ئاگر دانی تایه‌یی ماشێنان كردوه و ئاگریان له سه‌ر دڵی دوژمن كردۆته‌وه و هاكا بوو بە لێكدان و لێك راكێشان كه هه‌ر رووداوێك بقه‌ومێت تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌وه رێژیمی دێكتاتۆری كۆماری ئیسلامیه و به‌س. به‌لام كورانی ره‌به‌ت وا به ئاسانی ته‌سڵیم نابن و تا ئیستاش ئه‌وه هه‌ر وا ده‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی رێژیم دا راوه‌ستان و وه‌ك ئاگری نه‌وروز گریان گرتوه ، پاش بلاو بوونه‌وه‌ی ئه‌وه كه رێژیمی هێزی زۆری هێناوه‌ته ره‌به‌ت و پێشی به خه‌ڵك گرتووه، خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌ورو به‌ری ره‌به‌ت راپه‌ریون و به كوێری چاوی دوژمن له ته‌واوی به‌رزایه‌كانی ناوچه‌كه ئاگری نه‌ورۆزیان كردۆته‌وه، به پێی ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی هه‌ر ئیستا ده‌گه‌ن زۆر له‌وانه‌یه سه‌ره‌نجام له ره‌به‌ت دا لێكدان له نێوان خه‌ڵك و پاسداره‌كانی كۆماری ئیسڵامی دا روو بداتۆ ئاگاداری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
له حاڵیك دا ته‌واوی ئاماده‌كاری بۆ گرتنی مه‌راسمی نه‌ورۆ ز 1392 له ره‌به‌ت كرا بوو و چاوه راوانی ئه‌وه ده‌كرا كه خه‌لك برۆن ناو مه‌یدانی مه‌راسمه‌كه و ئاگر بكه‌نه‌وه، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانه‌وه هێندرابوونه ره‌به‌ت، ده‌وری ئه‌م مه‌یانه‌یان گرت و پێشیان به خه‌ڵك گرت كه هه‌تا له شاره‌كانی كرماشان و سنه و سه‌رده‌شت و بانه و مه‌هاباد و بۆ كان و پیرانشاره‌وه ، بۆی چوو بوون كه له‌و نه‌ورۆزه‌ی ره‌به‌ت دا به‌شداربن. ئه‌و خه‌ڵكه ته‌واوی ئه‌و ئیعلامیانه‌یان كه پاستاره‌كان بۆ پیشگیر بڵاویان كردبوونه‌وه دراندن و ته‌واوی شه‌قامه‌كانی ناوشاریان كرده ئاگر و به سه‌دان تایه‌یی ماشێنیان له شه‌قامه‌كاندا ئاگردا و ده‌به‌رامبه‌ر هێزه سه‌ر كوتكه‌ره‌كانی كۆمار ی ئیسلامی‌دا راوه‌ستاون كه چاوه روانی لێك راكێشان زۆر نزیكه و به پێی خه‌به‌ره‌كان مه‌ڵا سه‌ید ئیمام جمعه‌ی شار كه‌وتۆته ناوبژیوانی و به هه‌زاران بتڵی نه‌وشابه ئاماده‌كراون كه سه‌ر و گوێلاكیه پاستاره‌كانیان پی بشكێن و رێگای باستداره‌كانیان پڕ كردوه له ورده شووشه . ده‌ك هه‌زاران سڵاوتان لێ بێت كورانی به هیمه‌تی ره‌به‌ت جارێكی دیك ئیسپاتان كرده‌وه كه به راستی دوژمن تۆقێن و دوژمن له ترسی ئێوه زراوی چووه ده‌نا ئه‌و هه‌موو هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌ی نه‌ده‌هێنایه ره‌به‌ت، دوژمن با باش بزانی كه ئه‌و خۆراگریه زۆر له‌وه زیاتر كه نه‌ورۆز بگێرابایه ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت و بۆ جارێكی دیكه ئیسپاتی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی ده‌رده‌خاته‌وه.
به پێی ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی ده‌گه‌ن، سه‌ره‌نجام هه‌ر ئیستا لێكدان له نێوان خه‌ڵك وپاستاره‌كانی كۆماری ئیسلامی دا رووی دا وكورانی به جه‌وهه‌ری ره‌به‌تی زیندوو له به‌ر چاوی پاستاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له چه‌ندین شوێن په‌رچه‌می جمهوری ئیسلامیان هێنایه خواغری و ئاگر تێ به‌ردا و له شوێنی ئه‌وان و له راسته‌ی شه قامی شاردا په‌رچه‌می كوردستانیان به‌رز كرده‌وه ده‌ك ئافه‌رین رۆڵه بوێره‌كانی ره‌به‌تی هه‌میشه زیندوو، دووباره خه‌به‌ر گه‌یشته‌وه له ئیستا لێكدان له گۆڕی دایه و هێزه‌كانی دوژمن به گازی جیا جیا له خه‌ڵك ده‌ده‌ن و تا ئیستا زۆریان زه‌ره‌دی ماڵی به خه‌ڵك گه‌یاندوه و. به لام خه‌ڵك ده‌ست ناده‌ن و خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌وره به‌ریش به هاواری خه‌ڵكی شاره‌وه چوون و له خاڵی ئیستا دا زیاتر له ٧٠٠٠ كه‌س له شه‌قامی شاردان و هیزه‌كانی دوژمنیش داوا هێزی زیاتر ده‌كه‌ن كه له شاره‌كانی تره‌وه به فرییان بگه‌ن
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی رێكه‌وتی 1/1/1392ی هه‌تاوی