هەڵوێستی حدک و چەند وتەیەک دەگەڵ ئوپۆزیسۆنی ئێرانی لە مەر هەڵبژاردنەکانی . رەشید قازی

راست کردنەوەی هەلەکان و راستگۆیی حدک یەکێک لە هۆکارەکانی خۆشەوسیتی حدک لە نێو کۆمەلانی بەرین خەلکدابۆە. کاتێک حدک جولانەوەیەکی خۆێناووی لە دەیەکانی ٧٠بەریوە دەبرد زۆرجار توشی هەلە و کەم و کۆری دەبوو. بلام زۆری نەدەخایاند حیزب ئەم هەلانەی راست دەکردەوە و لە ڕێگایی رادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران، بیسەرانی خۆیی لێ ئاگادار دەکردەوە. لەبەرچاوگرتنی ئەم شێوە سیاسەتە یەستاش دەبێ وەک پرینسیپێک لەبرچاوو بگیرێ. پرنسیپێک کە دەتۆنێ سەرکەوتن بۆ حیزبەکەیی دەستەبەر بکات. هەرچەند حدک هەلبژاردنەکانی ئەم دەورەی سەرۆک کۆماری تەحریم کرد بەڵام پاش ڕاگەیاندنی دەرەنجامیی هەڵبژاردنەکان خێڕا پشتیوانی خۆیی بۆ ئاکامی هەلبژاردنەکان وەک رفڕاندۆمێک لەمەر هەلویستی وشێارانەی خەلکەکەی دەربریی. ئەم هەڵویستەی حدک یەکێک لە شەهامەتەکانی ئەم حیزبە دەردەخات کە جێگای ڕێز و تەقدیرە. ئەوەش سەرچاوە لە هەمان سیاسەتەکانی سەردەمی د قاسملووی نەمر دەگرێ کە سیاسەتی وەک هونەر موومکین لە سەر رووداوەکان پێناسە دەکرد.
لەماوەی دەستەڵاتدارێەتی رێژیمدا، سیاسەتی تەحریم کردنی هەڵبژاردنەکان، هیچکات نەیانتۆانی کارایەکی ئەوتۆیان لەسەر نیزام هەبێ و لەنەهایەتدا ڕێژیم بەرەو نەمانی یەکجارەکی بەرێە. بە پێچەوانە دەستی ڕێژیمی لە سەرکوت و ئازار و ئەزەێەتی خەلک ئاوەلەتر دەکرد و زێاتر ولات ئەمنێەتیتر دەبوو. بەڵام بەشداری کردن خەلک لە هەلبژاردنەکان، بە تایبەتی لە سالی ٨٨ رێژیمی لە هەڵدێری نەمان نیزیک کردەوە و هەروەها ناکۆکی و قەیرانێکی قول و بەرینیشی خستە نیو دەستەلات. لە ئاکامدا رێژیم ناچار بوو لە هەڵبژاردنەکانی سالی ١٣٩٢دا لەو زەبەروزنەگ و تەوژمەی کە پێشتر لە کاتی هەڵبژاردنەکان لەدژی خەلکی ئێرانی ڕەچاوویان دەکرد پاشگەز ببنەوە. ئەوەش ئاکامی خۆڕاگری و بەربەرەکانی خەلکە کە دەبێ وەک سەرکەوتن و دەسکەوتێکی مەزنی حیسابی بۆ بکرێ.
ئاکامەکانی ئەم دەورەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماری ئێڕانیش لە دوو لایەنەوە جێگایی تێڕامانین.

یەکەم: لایەنی خۆسەپێن کە بە ئسولگەرایان بە نێوبانگن. ئەم لایەنە وێڕایی بوونی هەرسێک پۆستەکانی دەستەلات، سەرەرای رادیوو تەلەویزیۆن و سووپا و وێرایی پێشتیوانی وەلایەتی فەقیە و کەسایەتی بەرزیی ولات، ئاغای خامەنەیی، نەیان تۆانی دەنگی کۆمەلانی خەلک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن. ئەوە لە حالێکدا بوو لە ٦ کاندیداتۆری سەرۆکۆماری ٥ێان سەر بە دەستەڵات بوون.

دووهەم دەنگ هێنانەوەی ڕووحانی وێرای بەربەستەکانی شورای نیگەبان و وێرای بایکۆتکردنی ئەپۆزیسۆنی سەرانسەری و ناوچەیی!! لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات، ئەو پەیامەی پێداین کە خەلک بە هۆی خۆراگری و وشیاری، تۆانێان لە نیوان حکومەتێکی ئیستبدای ئاخۆندی و دیکتاتۆردا و لە بێ باوەری و بایکۆتکردنی ئەپۆزیسۆن!؟، رێگای سێهەم کە ڕێگایەکی گونجاو و شێاوو بوو بدۆزنەوە. تا ویرای کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتەکان لە رێگای ئاسایی و کەم مەترسی کە هەلبژاردن بۆە، بۆجارێکی دیکە “نایەک” بە دەستەلات و سیتم بلێنێەوە. دەنگدان بە وەها کەسێک بە مانایی رەتکردنەوەی تەواوێەتی سیستم و دەستەلاتی ٣٤ سالەی کۆماری ئیسلامێە. ئاکامێک کە قوڵتربوونەوەی و پەرەپێدانی زێاتری قەیران و ناکۆکێان لە نێوان لایەنکانی ئسولگەرایی پەرە پێدەدات. ئاکامێک کە رەنگە لە داهاتوودا ئالگۆرێکی بەرینی لە ناوچە و جیهانی بە دۆایی خۆیدا بێنێ.

ئەوەی لەم پرۆسەیەدا جێگای تێرامانین، گلیە و گازەندەیەکە لە کردەوە و بۆچوونەکانی ئەپۆزیسۆنی سەرانسەری و هیزەکانی کوردێە. لە کاتێکدا هیچکام لە هیزەکان نەیانتۆانێوە مالی خۆیان ریکبخەن و بە پلاتیفۆرمێکە خۆیان بۆ ئەگەرەکانی وەک هەلبژاردن ئامادە بکەن، لە کاتێک هەموو هیزەکان لە قەیرانی سیاسی دا دەژین و نەیانتۆانیوە رێگاچارەیەک بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆڕدۆنگێانە سەبارەت بە یەکتر بدۆزنەوە، لەکاتێکدا ئیزن نادەن زلهێزەکان و ولاتانی دەرەکی هاوکار و یارمەتیدەرێان بێ، لەکاتێکدا ویست و داوخۆازی نەتەوەکانی ئیرانی بە مەترسییەک بۆ سەر تەوایەتی ئەرزی وڵات دێننە ئەژمار، لە کاتێک تەوای کەسایەتی و قەلەم بەدەستان و سێاسەتمەدارانی دەرەکی و ناوەکی ئێرانی سەبارەت بە هاوپەیمانەتی حدکا و کۆمەلە دژکردەوە لە خۆ نیشان دەدن و ئەو هاوپەیمانەتێە بە هەرەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر تەواویەتی ئەرزی ئیران دەزانن، لە کاتێکدا خەباتی چەکداری رەت دەکەنەوە و لە هەمانکاتدا باوەرمان بە وەدیهاتنی مافەکان و ئازادی لە نیوخۆی ولاتدایە بە بێ ئەوەی کەس خۆینی لە لووتی بێ پێم نالێ چۆن و بە چ شێوەیەک ئەو ئامانجانە نەهادینە دەکەن؟. ئەگەر سیاسەتی تەحریم و بایکوتکردن دەبێتە سێاسەتی رەسمی و باوو پێم نالێ دەبێ چۆن لە وزەو تۆاناکانی خەلک لە دەرفەتەکان کەلک وەرگیرێ؟. ئایا ئەوە نیشانەی لەدەورکەوتنی شێوازی خەباتی چەقبەستووی هەمو ئەو هێزانە نێ کە لە تاراوگەدا لە بێ هیوایی و نائۆمیدی چاوەروانی ئاڵگۆرەکان دەکەن؟. ئایا لە هەمانکاتدا ئەوە نیشانەی وشێاری خەلکی و گەلانی ئیرانی نێ کە زۆر وشێارانە بەدور لە حیزب و ڕێبەرێکی پێشەنگ، کردەوە هەلس و کەوتی حاکم و نیزامێان پوچەل کردەوە؟. یەستا کاتی ئەوەی هاتۆە هەموو ئەو هیزانە بە دلێکی ئاوەلەوە بە دوور لە ‌هیژمۆنی حیزبی و دەمارگرژێەکانێان ددان بە هەلە و کەم و کۆرێەکانیان بنێن و کارێک بکەن وێڕایی پشتگری لە خەبات و تێکۆشانی جەماوەری لەنێوخۆیی ولاتدا کارێک بکەن خۆیان دەگەڵ ڕەوتی ڕووداوەکان و ئالووگۆرەکانی کۆمەل و پێشکەوتنەکانی سەردەم بگونجێنن. هەروەک دەبینین پێشکەوتنی تکنۆلۆژی و فەرهەنگی و کارایی کۆمەلگەی جیهانی لەسەریەکتر کارێکێان کردۆە کە بوونی ئینقلاب و شۆڕشەکانی وەک ڕابردوو هێناوەتە ژێر پرسیار. یەستا ئاڵوگۆرێکی سادە دەتۆانی لەماوەیەکی کەمی زەمانیدا مەشروعەیەتی نیزام و دەستەلاتێک لە نیووبەری و شەرعییەت بە نیزامێکی نۆیی دیکە بدات. بۆیە پێویستە هیزەکانی ئیرانیی و کوردستانی لە شێوازیی سوونەتگەرایی خەبات و نەفی کردنەوەی یەکتر و سەپاندنی هیژمۆنی ڵایەنێک بەسەر لایەنێکی دیکە دەست هەڵبگرن و بەشێوازێکی نۆیی خەبات و تێکۆشانی خۆیان دەگەل ئاڵ‌وگۆرەکانی سەردەم رێکبەخەن وێڕایی هاوپەیمانەتی، بە ووتار و گووتار هاوبەش کارای و قورسایی خۆیان لە سەر رەووتی رووداوەکان زێاتر بکەن.
لە هەمانکات دەبێ دەستخۆشانە بە هەلویستەکەی حدک لەمەر ئاکامی هەلبژاردنەکان بگوتری و دەبێ ئەم حیزبە بەلەبەرچاووگرتنی سێاسەتی رئالپۆلیتیک کارێک بکات کێشەی کورد بخاتەوە نێوو بازنەیی گەمە سیاسیەکان لە نێووخۆیی ولاتدا. ئەوەش رەسالەتی حیزبێکە کە بۆ ئامانجەکانی نەتەوەیی خەبات دەکات.