سوپاسنامەی بنەماڵەی ئایار سەید باقی

بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکەمانەوە ، سوپاس و پیزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو خۆشەویست و بەرێزانە دەکەین کە لە هەر دوو کۆستی کۆچی دوایی بەرێز سەید باقی باوکمان و کۆچی لەناکاوو جەرگبری ” نیان ” ی جوانەمەرگی خۆشکماندا ، لە رێگای تەلەفۆن و نامەو ئیمایل و هاتنیانەوە ، بەسەریان کردینەوەو هاوخەمی و هاوسۆزی خۆیان دەربری .

هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو بەرێز و خۆشەویست و ئازیزانە دەکەین کە لە مەراسیمی بە خاکسپاردن و پرسەی ئازیزەکانماندا لەگەلماندا بوون و بەشدارییان کردین چ لە وڵاتی سوید یاخود لە شاری سلێمانی .

لەراستی دا هاوخەمی و بەشداریی پەرۆشانەی ئەو بەرێزانە ، هۆکارێک بوون بۆ رەواندنەوەی بەشیک لەو هەوری خەمەی کە بە ماڵئاوایی ئەو ئازیزانەمان ، باڵی بەسەر ئاسمانی خانەوادەکەماندا ، کێشا بوو .

لەکۆتاییدا جارێکی تر سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هاوسۆزی و هاوخەمی ئەو بەرێزانە دەردەبرین .

ئایار سەید باقی

لەجیاتی خانەوادەکەمان

١٠ ـ ٠٧ ـ ٢٠١٣