گومان یان عه‌شق : حەمید عەزیز
به‌دڵنییایی یه‌وه گوومان له‌عه‌شقدا نی یه به‌هیچ جۆرێکیش عه‌شق له‌گووماندا نی یه بۆیه دوو دنیای جیاواز به‌یه‌کن دوو ڕه‌نگی بابه‌تێکن مه‌حاڵه بچنه‌وه سه‌ر یه‌ک به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌نزیک و دووره‌وه دۆستی یه‌کترنین و به‌پێچه‌وانه‌وه دووژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌کن له‌ڕاستی و ژیان و به‌رده‌وامیدا.
له‌عه‌شقدا ژیان و جوانی و گه‌شه‌و هیواو گه‌شبینی هه‌یه له‌گووماندا هیچ شتێکی ڕۆحی جوان بوونی نی یه‌و ته‌واو دنیای ڕه‌شبینی و ناجێگیری و بێ هیوایی هه‌یه . ئه‌و دوو وشه‌یه له‌یه‌کتریش نزیک نین به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر دوورن له‌یه‌کتره‌وه به‌ڵکو دژی یه‌کن و دانویان به‌یه‌که‌وه ناکوڵێت و هه‌تا سه‌رئێسقان دژی یه‌کن که‌چی هه‌ردوکیان له‌دایکبووی یه‌ک منداڵدانی مرۆڤێکن دروست بووی یه‌ک ساته وه‌ختی کێشه‌کانن بۆ ئاڵۆزی بۆیه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه خێر‌و شه‌ڕ له‌هه‌مان کاتدا له‌ناو گیان و ڕۆحی مرۆڤه‌کاندا چه‌که‌ره‌ی کردووه . ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه زۆر دوورن له‌یه‌ک و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناگونجێن به‌یه‌که‌وه‌و له‌ناو یه‌کتردا جێیان نابێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت یه‌کێکیان نه‌خۆشی یه‌و ئه‌ویتریان ژیانه یاکێکیان به‌ڵای تاریک بینی و ئه‌ویتریان گه‌شبینی یه یه‌کێکیان دنیای ڕه‌زاله‌ت و که‌م ته‌مه‌نه ئه‌ویتریان هیواو ژیاندۆستی و ته‌مه‌ن درێژی یه یه‌کێکیان ڕه‌ش و ئه‌ویتریان سپی و .. هتد .
لێره‌وه هه‌ندێک په‌یڤ و ڕسته دروست ده‌بن که‌به‌ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ قسه له‌سه‌ر گوومان و عه‌شق ده‌که‌ن بۆیه ده‌ڵێم : چاکه‌و وه‌فای ئێمه ئه‌وه‌یه که‌به‌دوای هاوڕێ یان دۆست یان خۆشه‌ویستێکدا نه‌گه‌ڕێین له‌کاتی ته‌نهاییدا که‌خۆمان تێیدا هه‌ست به‌ته‌نهایی بکه‌ین به‌ڵکو له‌کاتێکدا نزیکبوونه‌وه گرنگه که‌ئه‌و ته‌نهابێت نه‌ک ئێمه .
چاکه‌و مرۆڤبوونیی ئێمه ئه‌وه‌یه که‌به‌دوای عه‌یبه‌کانیدا وێڵ نه‌بین که دۆست و خۆشه‌ویستێکمان بۆ په‌یدابوو چونکه هه‌موو مرۆڤه‌کانی سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه بێ که‌م و کوڕیی نین بۆیه ده‌ستکه‌وتن گرنگه‌و هاوڕێ و دۆست گرنگتره‌و که‌هات ڕێزی لێ بگرین و له‌کیس خۆمانی نه‌ده‌ین به‌ئاسانی هه‌روه‌کو چۆن دڵشکان کاره‌ساته دۆست له‌ده‌ست دانیش نائارامیی یه بێ وه‌فایی یه بۆیه به‌گرانی و قورسی په‌یدای ده‌که‌ین به‌گرانیش ده‌بێت له‌ده‌ستی خۆمانی بده‌ین .
زۆر تامه‌زرۆی که‌سێکین له‌کاتی بێ هاوڕێییدا چونکه هه‌موو هه‌ست به‌ته‌نهایی ده‌که‌ین که‌چی له‌نزیکبوونه‌وه‌دا زوو به‌زوو لێی بێزار ده‌بین و ناشیرینی یه‌کانی ده‌بینین که‌چی چاکه‌و باشیه‌کانی له‌به‌رچاو ناگرین بۆیه هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ژیانی لای خۆمان ده‌سڕینه‌وه به‌و هه‌موو چاکه‌و جوانیی یه‌وه به‌یه‌ک هه‌ڵه که‌هه‌موومان ده‌یکه‌ین هه‌موو مێژوی ئه‌و که‌سه جوانه ده‌سڕینه‌وه بۆیه ئه‌م سڕینه‌وه‌یه به‌دڵنیایی یه‌وه به‌پێنوسی که‌م هزریمان ده‌یکه‌ین و به‌نائاگایی ڕه‌فتار ده‌که‌ین .
گرنگ نی یه ئه‌و مرۆڤه‌ی عه‌شقی ده‌بین یان خۆشمان ده‌وێت شاره‌زای بین یان بیناسین چونکه له‌عه‌شقدا ناسین بوونی نی یه بۆیه له‌ڕاستیدا ئێمه هیچ شتێک نازانین ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سه‌ی عه‌شقی ده‌بین به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه عه‌شق نی یه . عه‌شقی هه‌رشتێک و هه‌رکه‌سێک بووین ده‌بێت بۆی بڕۆین و نه‌ترسین چونکه مرۆڤی عاشق ئازاد‌و ئازایه هه‌رگیز نه‌ترسه بۆیه نامرێت و ژیانی دوای خۆی هه‌ر به‌رده‌وامه وه‌کو چۆن عه‌شق نامرێت مرۆڤی عاشقیش نامرێت و هه‌رده‌م زیندووه .
له‌خۆشه‌ویستی و عه‌شقی ڕاسته‌قینه‌دا هیچ شتێک ده‌رباره‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌مان نازانین ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه هیچ ده‌رباره‌ی ئێمه نازانێت بۆیه پرسیارکردن له‌سه‌ر مرۆڤ و عه‌شق به‌دڵنییایی یه‌وه شک و گومان دروست ده‌کات له‌عه‌شقیشدا گومان بوونی نی یه .
له‌ڕاستیدا به‌بیری من گومان دووجۆره :
جۆری یه‌که‌می : گومان له‌فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌مه به‌ڵگه‌ی هۆشیاری و عه‌قڵه پرسیار دروست ده‌کات و دواییش گومان ده‌هێنێت به‌دوای خۆیدا ئه‌مه کارێکی ئیجابی یه به‌ڵگه‌ی هزرو وردبینی مرۆڤه‌کانه‌و چاو‌ڕێی ئه‌نجامه له‌کاری فه‌لسه‌فیی و ماتماتیک و عه‌قڵدا بۆیه شک و گوومان و پرسیار دروست ده‌کات لای مرۆڤه‌کان و به‌گوومان و کارێکی باش له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت .
جۆری دووه‌می : گومان له‌خۆشه‌ویستی و عه‌شقدا ئه‌مه به‌ڵگه‌ی بێ متمانه‌یی و ناڕاستی و دڵ پیسی یه یان کاری نه‌شیاوی به‌رامبه‌ره که‌وا له‌به‌رامبه‌ری ده‌کات توشی سه‌رسوڕمان و گوومان بێت بۆیه پرسیار دروست ده‌کات و گوومانیش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌مه کارێکی سلبی و خراپه‌و به‌ڵگه‌ی دوور له‌خۆشه‌ویستی و واتای عه‌شق به‌ڕه‌شیی و تاریکیی یه که‌ئه‌مه دووره له‌عه‌شقی ڕاسته‌قینه‌و به‌ڵگه‌ی ناعه‌قڵانی وناخ پیسی مرۆڤه‌کانه که‌ژیانیان دۆزه‌خ و تاریک و دوور له‌هه‌ستی خۆشه‌ویستی و عه‌شق زه‌ره‌رو زیانیان پێ ده‌به‌خشێت . به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌م جۆره گومانه له‌عه‌شقی ڕاسته‌قینه‌دا بوونی نی یه چونکه عه‌شق سه‌رتۆپکی ڕاستی و جوانی و ڕۆح پاکیی یه .
گه‌وره‌یی و جوانی و ناخ پاکیی ئێمه ئه‌وه‌یه که‌له‌گه‌ڵ یادگاریه‌کانی که‌سێکدا بژین که‌له‌ده‌ستمان چووبێت له‌گیان و ژیانی ئێمه‌دا بوونی هه‌بوبێت چونکه وه‌فا جوانترین و گرانبه‌هاترین مه‌عده‌نی ناو ڕۆحی مرۆڤه‌کانه . بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبین له‌ژیان و سروشتی ژیانیش ڕاوه‌ستانی بۆ نی یه ده‌بێت سه‌یری سبه‌ینێی جوانتر‌و باشتر بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێ هیوا نه‌ژین له‌ژیاندا چونکه مرۆڤی بێ هیوا هه‌رگیز نه‌ژیاوه‌و ده‌توانین له‌گه‌ڵ یادگاریه خۆش و ناخۆشه‌کانی که‌سه له‌ده‌ستچووه‌که‌ماندا بژین و ڕێزی لێبگرین .
کامڵی و که‌ماڵ پیری و ته‌مه‌ن نی یه به‌ڵکو ته‌جروبه‌و ژیان و زانیاری و عه‌قڵه بۆیه جوانی و مرۆڤبوونیی ئێمه ئه‌وه‌یه بۆ حه‌قیقه‌ت و ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ بژین که‌باشتره له‌ڕابوردویه‌کی که‌م ته‌جروبه‌و ناکه‌ماڵیی و ناکامڵیی . به‌گه‌وره‌یی و له‌ته‌مه‌ندا ڕاده‌ی که‌ماڵ و ژیریمان به‌رناگرێت و نه‌شونما ناکات بۆیه ده‌بێت به‌گه‌نجی ڕۆشنفیکرو فراوان بووبین و خوێندنه‌وه‌مان زۆربێت بۆ ژیان . نرخی بوون و گه‌وره‌یی مرۆڤ و پێکه‌وه ژیان په‌یوه‌ندی به‌ته‌مه‌ن و ماوه‌و کات و ساته‌وه نی یه به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به‌ژیری و وردبینی و دنیا بینی جوانه‌وه هه‌یه . بێ گوومان به‌هه‌رزه‌کاری بیر‌و ئه‌ندێشه‌کانمان پرشنگدار بووبێت جوانتر‌و باشترده‌بینین وه‌ک له‌هه‌رزه‌کاری که‌کاتێک پیرو کامڵ ده‌بین . پێویست ناکات له‌پیری بترسین ئه‌گه‌ر به‌گه‌نجیی و جوانی خاوه‌نی خوێندنه‌وه‌و شیکاریی جوان بووبین بۆ ژیان به‌پیریش جوانتر‌و باشتر کاته‌کانی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین .
له‌ڕابوردوو سبه‌ینێ گرنگتر ئه‌مڕۆیه‌و نه‌خێر هه‌ر ئێستایه ده‌باهه‌وڵ بده‌ین واقعی بین و دور له‌خه‌یاڵ بژین به‌ڵکو له‌ڕاستیدا ژیانی ئێمه ئه‌و ساته‌یه که‌تێیداهه‌ین و بوونمان هه‌یه بۆیه باهه‌ناسه‌کانمان بۆنی گووڵ بگرن ژیان پڕبکه‌ین له‌جوانیی و وه‌فا چونکه چه‌ند چرکه‌یه‌کیتری ته‌مه‌ن و ژیانی هیچ بونه‌وه‌رێک دیاری نه‌کراوه‌و نازانرێت چی ڕووده‌دات . من که‌ده‌ڵێم واقعی بین و دوربین له‌خه‌یاڵ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌کانی ژیاندا خۆمان بگونجێنین بۆ ئه‌وه‌ی ڕاڕاو دوودڵ ژیان به‌سه‌ر نه‌به‌ین ده‌نا خه‌یاڵی شیعری و خه‌یاڵی عه‌شق و خه‌یاڵی فراوانی ژیان پێویسته‌و مرۆڤ ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری خه‌یاڵی خۆی بێت بۆیه ئه‌و خه‌یاڵه‌ی یه‌که‌م جیاوازه له‌وه‌ی دووه‌م .
لێره‌وه پێم جوانتره ئه‌م په‌خشان و کورته وتاره بۆ که‌سی دووه‌می به‌رامبه‌ر بنوسم که‌تۆی خوێنه‌ری به‌ڕێزو خۆشه‌ویستیت بۆیه به‌وشه‌ی تۆ ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی کۆتایی نوسراوه‌که کۆتایی پێ دێنم و واز له‌وشه‌ی ئێمه ده‌هێنم .
تۆ که‌هه‌یت وه‌کو مرۆڤێک بونت هه‌یه باشتر وایه ئه‌و یه‌کجار ژیانه باش ژیابیت که‌ئه‌مه مافی خۆته چۆنیش بژیت بۆیه مه‌ژی وه‌کو کۆیله‌و زه‌لیل و داگیرکراو وه‌کو ئه‌وه‌به که‌هه‌یت و خاوه‌نی خۆت به‌و زۆر گرنگه بڕیاردان له‌ژیاندا که‌واتایه‌ک به‌تۆ ده‌دات و مرۆڤبوونیت پێ ده‌به‌خشێت بۆیه ده‌بێت خاوه‌نی عه‌قڵ و بڕیاری خۆت بیت بۆ ئه‌وه‌ی که‌س مێشک و دڵت داگیر نه‌کات و خۆت و عه‌قڵ و گیانت وه‌کو وڵاتێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆبیت ته‌مه‌ن درێژترو ئاسوده‌تر ده‌ژیت . که‌سایه‌تی جوان و به‌رزی مرۆڤه‌کان دێڕه‌کانی ناو کتێبی ڕۆحیانه بۆیه باهه‌میشه که‌سایه‌تیت بپارێزیت چونکه ژیانی تایبه‌تی خۆته . هه‌موو مرۆڤه‌کانی ئه‌م بوون و ژیانه هه‌ڵه ده‌که‌ن و ده‌بێت لێیشیان ببوریت به‌ڵام چۆن ئازادی سنوری هه‌یه ئاواش هه‌ڵه‌کردن سنوری هه‌یه ده‌با که‌هه‌ڵه‌یه‌کت کرد دووباره‌ی نه‌که‌ینه‌وه .
حه‌مید عه‌زیز