هه‌تا بانگه‌وازێکی تر، ماڵاوا خه‌ڵکی کوردستان! قادر وریا
(له باره‌ی ئاکامه‌کانی بانگه‌وازی 23ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه)
شتێکی سروشتییه ئه‌گه‌ر که‌سانێک له ئاکامی بانگه‌وازه‌که‌ی تایبه‌ت به 23ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بپرسنه‌وه.ئایا خه‌لک پێشوازیی لێکرد و هیچ جموجۆڵ و حه‌ره‌که‌تێک به‌م بۆنه‌یه‌وه کرا؟
ئهگهربانگهوازهکه سه‌رنه‌که‌وت هی ئه‌وه بوو که هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کان و یه‌ک له دیموکراته‌کان پشتیان نه‌گرت یا ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش پشتیان گرتبا، نه‌تیجه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه ده‌بوو که هه‌یه؟
بانگه‌وازی23ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌ی کۆمه‌ڵێک رێکخراو و گرووپی مرۆڤدۆست بوو. له‌حاڵێک دا رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌موو جۆره حیزبێکی هه‌بوو(گه‌وره،بچووک،نه‌ته‌وه‌یی، کومونیست،سه‌ربه‌خۆییخواز و هتد) و که‌شوهه‌وای سیاسیی له ڕۆژهه‌لاتی کوردستانیش، پیویستی به ڕێکخستنی حه‌ره‌که‌تێک بۆ دژایهتیدهربڕینی ئێعدامی به‌ندییه سیاسییه‌کان هه‌بوو، حیزبه‌کان هیچیان نه‌کرد. نه به ته‌نیا و هه‌ر کامێک بۆ خۆیان له خۆیان ڕادیت ئیبتیکاری عه‌مه‌ل بگرنه ده‌ست، نه ئاماده‌ش بوون پێکه‌وه له سه‌ر حه‌ره‌که‌تێک ساغ بنه‌وه و به هاوده‌نگی ویه‌کگرتووانه، خه‌ڵک بۆ به‌شداری له‌و حه‌ره‌که‌ته، بانگه‌واز بکه‌ن. دیاره حیزبی دیموکراتی کوردستان، هه‌ر زوو ئه‌م پێویستییه‌ی له بانگه‌وازی 7ی خه‌زه‌لوه‌ری خۆی دا وه‌بیر حیزبه‌کانی دیکه هێنایه‌وه، به‌لام ئه‌وان بێ هیچ پاساو ودهلیلێک، خۆیان له ولامدانه‌وه‌ی بوارد. ئه‌و هیممه‌ت وبوێرییهشیان – به هه‌ر هۆیه‌ک بووه – نه‌بوو، بۆ خۆیان پێشقه‌ده‌م بن و به حیزبی دیموکراتی کوردستان و لایه‌نه‌کانی دیکه بڵێن وه‌رن پشتیوانی له ئیبتیکاری ئێمه بکه‌ن.
راست له فه‌زای چاوه‌ڕوانی و بێ ئیقدامیی حیزبه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان دابوو که ئه‌و کۆمه‌ڵه رێکخراوه، به بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی تایبه‌ت به 23ی خه‌زه‌لوه‌ر، هاتنه مه‌یدان. کاری ئه‌وان، هه‌م پێکه‌وه بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌که و هه‌م ولامدانه‌وه به چاوه‌روانییه‌کانی ڕێژه‌یه‌ک له خه‌ڵک، جیگای ڕێز و پیزانین بوو. لانیکه‌م ئه‌وان هه‌بوون که به خه‌لک بڵێن که‌سانێک هه‌ن بیر له چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئێوه ده‌که‌نه‌وه.
به‌ڵام ئیبتیکارهکهی ئه‌وان، چه‌ند که‌م و کووڕیی پێوه دیار بوو که له‌وانه‌یه بۆ خۆیان وه‌ک خاڵی به هێز و وه‌ک شتی موسبه‌ت(به سه‌رنجدان به فه‌زای سیاسی و ئه‌منییه‌تیی وڵات) له به‌ر چاویان گرتبێ. یه‌که‌م ئه‌وه که ( به بڕوای من ئاگایانه) رۆژی عاشووڕایان هه‌ڵبژاردبوو بۆ ده‌ربڕێنی جۆرێک ناره‌زایه‌تی. دووهه‌م که‌م وکووڕیی بانگه‌وازه‌که‌یان ئه‌وه بوو که له جیاتی نارهزایتیدهربڕین یا مانگرتن، داوای ماته‌مینی گشتییان کردبوو! ده‌ی باشه ڕۆژی عاشووڕا، بۆ خۆی (نه‌ک هه‌ر له ئێران، ئێستا له عێراقیش به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه) ڕۆژێکی تهعتیلییه و له به‌ر ئه‌وه‌ش ساڵڕۆژی مه‌رگی ئیمام حوسێنه، له هه‌ر جییه‌ک خه‌لکه‌که‌ی شیعه‌مه‌زهه‌ب بن، ماته‌مینی گشتییه. به‌و حاله‌ش، حیزبی دیموکراتی کوردستان که نزیکه‌ی دوو حه‌وتووی، له چاوه‌ڕوانیی ساغبوونه‌وه له گه‌ڵ حیزبه سیاسیه‌کان له سه‌ر بانگه‌واز و حه‌ره‌که‌تیکی هاوبه‌ش دا تێپه‌ڕ کرد و به داخه‌وه ئاکامێکی نه‌بوو، پشتیوانیی له‌م بانگه‌وازه‌ی ڕیکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان کرد. ئێمه ئه‌گه‌ر چی تێبینیی خۆمان له سه‌ر بانگه‌وازه‌که هه‌بوو، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش که کاتیکی که‌ممان بۆ 23ی خه‌زه‌لوه‌ر مابوو، به‌ڵام هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وڵامی ئه‌رێنیمان به بانگه‌وازه‌که دابێته‌وه و ڕێزمان له هه‌ست بهبهرپرسایهتیکردنی ڕیکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان کردبێ، پێشوازی و پشتیوانیمان لێ کرد. دیاره حیزبی ئێمه له جیاتی ماته‌می گشتی داواکاری به‌ڕێوه‌چوونی ئێعترازی گشتی بوو. پیویسته بکوترێ چه‌ندین حیزب و ڕیکخراو و ئه‌نجومه‌نی دیکه‌ش، رۆژی22-23ی خه‌زه‌لوه‌ر به یه‌که‌وه پشتیوانی‌یان له‌م بانگه‌وازه کرد.
ئایا بانگه‌وازه‌که، ولامی درایه‌وه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له وڵام وه‌رگرتنه‌وه، به‌ڕێوه‌چوونی ماته‌می گشتی بێ، ده‌کرێ بڵێین به شێوه‌ی ڕێژه‌یی (نیسبی)، به‌ڵێ. چونکه ڕۆژی عاشووڕا، له سه‌رانسه‌ری ئێران ته‌عتیلی ڕه‌سمییه و ته‌نانه‌ت دام و ده‌زگا ده‌وله‌تی و حکوومه‌تییه‌کانیش، هانده‌ری ڕه‌شپۆشی و عهزادارین. زۆر زه‌حمه‌تیش ده‌زانرێ که ئه‌م ماتهمداگرتنه چه‌ندی به عاده‌تی جاران له به‌ر عاشووڕا و له سه‌دا چه‌ندیشی له به‌ر خاتری بانگه‌وازه‌که بووه. ئه‌وه‌نده‌ی به ئێمه گه‌یشتووه‌ته‌وه له هێندێک شار و ناوچه سه‌ردانی هێندێک بنه‌ماڵه‌ی به‌ندیی سیاسی و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی جه‌ور و تاوانی کۆماری ئیسلامی هه‌بووه. دیاره ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگامان لێیه‌تی پێوه‌ندیی هه‌یه به دلسۆزان و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بێگومان جموجۆڵ و چالاکیی ئه‌وتۆش هه‌بووه که هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌که‌ی بۆ ئێمه نه‌هاتوه.
له‌وانه‌یه پرسیار بکرێ حیزبی ئێوه ئه‌گه‌ر ئه‌و تێبینییانهی له‌سه‌ر حه‌ره‌که‌تێک له ڕۆژی عاشوورا دا هه‌بوو، بۆ له گه‌ڵ ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان باستان نه‌ده‌کرد یا بۆ چی پشتیوانی‌تان لێ ده‌کرد؟ دیاره خۆ پێشتر له سه‌ر ڕۆژه‌که و جۆری داوا له خه‌ڵک، راوێژ له گه‌ڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان نه‌کرابوو تا حیزب تێبینییه‌کانی خۆی به‌و ڕێکخراوانه بڵێ. کاتێکیش بانگه‌وازه هاوبه‌شه‌که‌ی ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان بڵاو بۆوه، خۆ لێبواردن و پشتتیکردنی بۆ حیزبێک که بۆ خۆی هانده‌ری یه‌کگرتوویی و کاری هاوبه‌ش له پیوه‌ندی له گه‌ڵ مه‌حکوومکردنی ئێعدامه‌کان له نیوخۆی ولات دایه، نادروسته. ئاخر وه‌ک ده‌لێن “یا سخنی داشته باش دلپذیر، یا دلی داشته باش سخن پذیر”. نه‌ده‌کرا ئێمه‌ش یه‌ک له‌وانه بین که نه بۆ خۆیان پێشنیاری حه‌ره‌که‌تێک ده‌که‌ن ، نه ئه‌گه‌ر هی دیکه کردیان، رهگهڵی ده‌که‌ون.
له گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌وانه دا، نه‌فسی هاوکاری و هاوده‌نگیی کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی داکۆکی له مافی مرۆڤ بۆ راگه‌یاندنی بانگه‌وازێکی هاوبه‌ش و داوای حه‌ره‌که‌تێک له خه‌ڵک له باره‌ی مه‌حکوومکردنی ئێعدامه‌کان، به ده‌سکه‌وتێک ده‌زانم. با لانیکه‌م ئه‌و ڕیکخراوانه، به ده‌ردی حیزبه سیاسییه‌کان نه‌چن و په‌تای وێکهه‌ڵنه‌کردن و پێکه‌وه کارنه‌کردن، له‌وان دوور بکه‌وێته‌وه. ئه‌و 12 حیزب و ڕێکخراو و ئه‌نجومه‌نه‌ش که ده‌نگی خۆیان له پشتیوانیکردنی بانگه‌وازه‌که دا کرده یه‌ک، جیگای خۆشحاڵی بوو. ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک جاریش بووه هه‌موو حیزبه گه‌وره یا خۆ پێگهورهکان، نه‌یانتوانیوه له حه‌ددی به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش دا له گه‌ڵ یه‌ک ڕێک بکه‌ون، جێگای خۆشحاڵییه که حیزب و ڕیکخراوه‌کانی دیکه که من ئیجازه به خۆم ناده‌م به حیزب و ڕێکخراوی بچووک ناویان به‌رم، توانیان پێکه‌وه به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بڵاو بکه‌نه‌وه.
ئاکامی ئه‌و باسه:
ئه‌م قسه‌یه که کۆمه‌لگه یا خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ئاماده‌یی به‌ڕێوه بردنی حه‌ره‌که‌تێکی گشتی و سه‌رانسه‌ریی وه‌ک مانگرتنی گشتیی نییه، هه‌ر بۆ خۆی قسه هه‌ڵ ده‌گرێ. ئه‌گه‌ر ئاماده‌یی نییه، هۆیه‌که‌ی چییه؟ ئایا هه‌ر ئه‌م په‌رشوبڵاوی و بێبه‌رنامه‌یی حیزبه‌کان بۆ کارکردن له سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی نیوخۆ، یه‌ک له هۆیه‌کانی نائاماده‌یی کۆمه‌ڵگه نییه؟ پاشان ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه ئاماده‌ییشی تیدا بێت، ئایا هه‌ر ڕێکخراویک یا کۆمه‌ڵه ڕێکخراوێک، داوای جووڵان و ناره‌زایه‌تیده‌ربڕین و مانگرتنی گشتیی لێ بکا، به قسه‌یان ده‌کا؟ ئایا هه‌ر خودی یه‌کگرتن و پێکه‌وه کارکردنی حیزبه سیاسییه‌کان و هاوده‌نگیی ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نییه‌کان بۆ خۆی نابێت به به‌شێک له‌و متمانه و وزه و هیوایه که کۆمه‌ڵگا بۆ جوولان ئاماده ده‌کا؟
من له‌و بڕوایه دام به پیله‌وه(به‌پیره‌وه)نه‌چوونی یه‌ک یه چه‌ند بانگه‌واز له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، نابێ ببێته هۆی ساردبوونه‌وه‌ی بانگده‌ران له به‌رده‌وامبوونیان له کار له سه‌ر ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک و دروستکردن و رێکخستنی جووله‌ی گونجاو له گه‌ڵ ئاست وگه‌وره‌یی ناره‌زایه‌تییه‌که. ئێمه ده‌بێ پێوه‌ندییه‌کی دائیمی، زیندوو و ڕۆژانه له نێوان حیزبه‌کان و، ڕێکخراو و چالاکانی مه‌ده‌نی دروست بکه‌ین. له فه‌زایه‌کی دیموکراتیک و چارهدۆزانهدا باس بکه‌ین و گوێ له یه‌کتربگرین. ئه‌م باس و دیالۆگه ئه‌وه‌نده درێژه بده‌ین تا میکانیزمی گونجاو ده‌دۆزینه‌وه.میکانیزمی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی له ههلومهج و بارودۆخه تایبه‌ته‌کان دا، له جیاتی ده‌سته‌وه‌ستانی و چاولێککردن و چاوه‌ڕوانی و به هه‌ده‌ردانی کات و ده‌ست له سهردهستدانان تا خاوبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و تین و گوڕێ خه‌ڵک، خێرا و به‌وه‌خت وڵامی چاوه‌روانیی کۆمه‌ڵگه بده‌ینه‌وه، وڵامێک که هه‌مووان به هی خۆی بزانن و هه‌مووان له جیبه‌جیکردنی دا به‌شداربن.
16/11/2013
25/8/1392
تێبینی:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی به ناوی خۆم بڵاویان ده‌که‌مه‌وه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌م له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دابن، به‌و حاله‌ش بۆ خۆم له نیوهرۆکیان به‌رپرسیارم نه‌ک حیزب.
قادر وریا