راپۆرتی به‌ڕێوه‌چوونی ٦٨ هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له وڵاتی سوئێد
كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له سوئێد، ئه‌م ساڵیش بۆ رێز گرتن له ٦٨ هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، ئاهه‌نگێکی به‌شکۆی بۆ کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوئێد پێکهێنا.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٥ ـ ٠١ ـ ٢٠١٤ رێبوارانی به ئه‌مه‌گی ڕێبازی پر سه‌روه‌ری پێشه‌وای نه‌مرو به‌شێکی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوئێد له گۆڕه‌پانی به‌رده‌م ساڵۆنی ماشتا لە ستۆکهۆڵم به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن و پیرۆز کردنی یادی ٦٨مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له ژێر تەوژمی ساردی‌و سه‌رمای وڵاتی سوئید کۆبوونه‌وه و به دڵ‌و هه‌ستێکی گەرمەوە پۆل پۆل و له سه‌فێکی دوورودرێژدا به‌ره‌و ساڵۆنی یادی ٢ی ڕێبەندان چوون و چاوه‌روانی ده‌ستپێکردنی به‌رنامه‌ی ٢ی ڕێبه‌ندان بوون.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی به‌رنامه، به‌رێزان کاک مەریوان نستانی و خاتوو لەیلا محەممەدی و به زمانی كوردی و سوئێدی به خێر هاتنی گشت لایه‌ک کرا و هاوکات چه‌ندین په‌خشان و هۆنراوه‌ی جوان و پڕ مانا لە وەسفی ڕۆژی ٢ی ڕێبه‌ندان پێشکەش کران.
یادی كۆماری كوردستان به به‌شداریی دیار‌و به‌رچاوی کورده‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، نوێنه‌رانی حیزب و رێكخراوه سوئێدی و كوردستانی‌یه‌كان، کۆمه‌ڵێک له که‌سایه‌تی‌یه سیاسی‌یه کورده‌کان و دۆستان و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان و به به‌شداری چالاکانه‌ی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، كاتژمێر ١٧:٣٠ ی خولەکی ئێوارە به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان و به تایبه‌ت شه‌هیدانی کۆماری کوردستان دەستی بە بەرنامەکانی خۆی کرد.
پاشان په‌یامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن کاک نەبەز عەلیدووست به‌رپرسی بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی سوئێد پێشکه‌ش کرا. په‌یامی دەفتەری سیاسی وێرای ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له کار‌و تێکۆشان و ئه‌رک و په‌یامه‌کانی کۆماری کوردستان و هه‌روه‌ها ڕۆڵی پێشه‌وا قازی و حیزبی دێموکراتی کوردستان له ماوه‌ی ١١ مانگ ده‌سه‌ڵاتی کۆمار‌دا به‌رز نرخاند و هاوکاتیش باسی لە هەلومەرجی پێکهاتنی کۆماری کوردستان کرد. به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامی دەفتەری سیاسی ئاماژه کردن بە خەباتی کورد لە باشوور و باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بوو و جێگە و ڕۆڵی کوردی بە گشتی بەرز نرخاندوە و هاوکاتیش ئاسۆیەکی ڕوونی بۆ کورد بەدی کردووە. بە نیسبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس لە ئەزموونی ٣٥ ساڵ خەبات بە دژی کۆماری ئیسلامی دەکا و هاوکات بانگەواز بۆ یەکریزی و چۆنیەتی بەگژداچوونەوەی کۆمەڵانی خەڵک بە دژی پیلانەکانی رژێم دەکا و لەگەڵ ئەوەش دا باوەری بە هەموو شێوە خەباتەکان بۆ ئەمرۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و لێک‌گرێدانی خەباتی و شاخ و شار و دەرەوە و ژوورەوە بە قازانجی بەرەو پێشچوونی بزووتنەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانێ. په‌یامی دەفتەری سیاسی سەبارەت بە پێشنیاری درووست کردنی پارێزگایەکی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر ئەو بڕوایەیە کە ئەزموونی کۆماری کوردستان لە ئاست بە یەکەوە ژیان و بە یەکەبوون بەڵگەی مێژوویی و زیندوون بۆ چارەسەری گرفتەکان و دەڵێ: ئێمه له‌سه‌رده‌می کۆماری کوردستان و حکوومه‌تی میللیی ئازه‌ربایجاندا ئه‌زموونێکی به نرخمان له پێڕاگه‌یشتن به‌م کێشه‌یه هه‌یه. هاوکاریی هه‌ردوو حکوومه‌ت له‌م باره‌یه‌وه یه‌کێک له لاپه‌ڕە زێرینه‌کانی پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و ئازه‌رییه. ئێمه حه‌ساسییه‌ت و لێدوانی توندی هیچ لایه‌ک له‌م باره‌یه‌وه به قازانج نازانین. ئێستا نه نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه ئازه‌رییه‌کان خاوه‌نی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان نین. ئەوەی لە ئێستادا لە هەموو کات پێویستترە هاوپێوەندی‌و هاوخەباتیی ئەو دوو نەتەوەیە، تێکۆشانیان بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی‌یەکانیان و هه‌وڵ‌و خه‌باتیان له پێناو لاوازکردنی دیکتاتۆریی ناوه‌ندی‌دایە. لەم پێوەندییەدا پێویستە تواناکانیان یه‌ک بخه‌ن‌و پشت‌و پشتیوانی یه‌کتری بن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه زه‌وتکراوه‌کانیان.
لە روانگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌ڵگه‌و دیکۆمێنته مێژووییه‌کان، هۆکاره جوعرافیاییه‌کان و راده‌ی دانیشتووان سنووری نه‌ته‌وه‌کانی ئێران دیاری ده‌که‌ن، هه‌ر کاتیش له‌سه‌ر شوێنێک یان ناوچه‌یه‌ک کێشه هه‌بێ، ویستی زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناچه‌یه کۆتایی به کێشه‌که دێنێ.
لە بەشی کۆتایی پەیامی دەفتەری سیاسی دا بۆ وەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەکانی کۆماری کوردستان خەباتی بە کردەوە بە باشترین ڕێگا بۆ خۆی دیاری دەکا و بەڵێن دەدا کە هەروەک ساڵانی پێشوو هەڵگری ئاڵا و ئامانج و ستراتیژی کۆماری کوردستان بێ.
پاشان لە لایەن هاورێی بەرێز کاک سیاوەش قەوی پەنجە وتارێک بە زمانی سوئێد پێشکەش کرا کە بەشێکی پێکهاتبوو.
٢ی رێبه‌ندانی ١٣٢٤ رۆژیکی تایبه‌تییه له مێژووی گه‌لی کورد دا. هه‌موو کوردێک، له هه‌ر شوێنێکی دنیا بژی له ساڵیادی ئه‌و رۆژه دا ، سمینار و کۆبوونه‌وه پیکدێنن و شایی ده‌گێرن. له‌و رۆژه دا بوو که بۆ یه‌که‌م جارگه‌لی کورد ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خسا که بریار له سه‌ر مافی چاره‌نووسی خۆی بدات، و کۆماری کوردستانی له مەهاباد دامه‌زراند.
پێشه‌وا قازی محەممەد به سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرا و هه‌یئه‌تی وه‌زیرانێکی کارامه دیاری کرا. کۆمار ته‌نیا ١١ مانگ ژیا و بوو به قوربانی گه‌مه سیاسییه‌کانی پاش شه‌ری دووهه‌می جیهانی له لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌کانی سه‌ر که‌وتوو له شه‌ر دا. له ماوه‌ی ئه‌و ١١ مانگه دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆمار توانیان ئاڵوگۆرێکی ریشه‌یی له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوری دا، وه‌ک رێز گرتن له مافه‌کانی تاک، ئازادی چاپه‌مه‌نی، خزمه‌تگووزارییه‌کا‌ن و پاراستن پێک بێنن. کۆمار ته‌نانه‌ت ئه‌رکی پاراستنی که‌مایه‌تییه ئایینی و ره‌گه‌زی‌یه‌کان، واته جووله‌که‌کان و ئازه‌رییه‌کان، که له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمار دا ده‌ژیان، به باشی به‌رێوه برد.
نه‌خوێنده‌واری، یه‌کێک له کۆسپه گه‌وره‌کانی سه‌ر رێگای گه‌شه کردنی کۆمار بوو، بۆیه وه‌زاراتی په‌روه‌رده‌ی کۆمار خوێندنی سه‌ره‌تایی بۆ هه‌موو منداڵان، به بێ جیاوازی و به تایبه‌تی بۆ کچان، ئیجباری و خۆرایی کرد. ژنان هاندران بۆ ئه‌وه‌ی له کلاسه‌کانی خوێنده‌واری دا به‌شداری بکه‌ن ، له ماڵه‌وه بێنه ده‌ر و خۆیان له رێکخراوه‌کان دا سازمان بده‌ن. ئه‌و کاره هه‌نگاوێکی بوێرانه‌ی کۆمار بوو بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆر له کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری د‌ەیه‌ی ٤٠ی رۆژهه‌ڵاتی نیوه‌راست دا.
پێکهاتی کۆمار، هیوایه‌کی به‌رزی خسته دڵی هه‌موو کوردێک، به له به‌رچاو گرتنی ئاسایشی ناوچه‌که، له‌و ئه‌و ماوه‌یه‌ی کۆمار ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ست دا بوو، ئه‌و راستییه سه‌لمێندرا که پێکه‌وه ژیانی هێمنانه له نێوان نه‌ته‌وه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست، شتێکی عه‌مه‌لی‌یه‌وە کوردستانی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مرۆ نه ته‌نیا خه‌ون نیه، به‌ڵکوو رۆژێک دا دێت که مێژوو دووپات ده‌بێته.
له درێژه‌ی په‌یامه‌کان دا ئه‌و چه‌ند په‌یامه له لایه‌ن نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه خوێندرانه‌وه کە نێورۆکی هەموو پەیامەکان باسیان لە ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوە بوونی تێدا بوو و هاوکات ئاوڕدانەویەک بوو لە مێژووی کۆماری کوردستان و ئامانج و ئەرکەکانی ئەو کۆمارە پڕ دەسکەوتەی گەلەکەمان.
- کاک عەتا بانەیی نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد
- کاک بەختیار عەبدولرەحمان نوێنەری یەکێتی نیشتمان کوردستان لە وڵاتی سوئێد
- خاتوو پڕشەنگ توانا بەرپرسی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردی‌یەکان
- خاتوو سۆزان فەتحی ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد
هەروەها لە لایەن نوێنەری چەند حیزبی سوئێدی پەیام پێشکەش کران.
داگ لاشۆن لە لایەن حیزبی سوسیال دێموکرات، گووتی: خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە لەگەڵ ئێوە ٦٨ ساڵەی یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان دەکەمەوە، من زۆر دۆستی کوردم هەن کە هەموویان زۆر شانازی بە زمان و کولتوری خۆیان دەکەن. سوئێد بە بێ کوردان وڵاتێکی ناخۆشترە. ئێمە وەک سوسیال دێموکرات ڕۆڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرز دەنرخێنین. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەمرۆ شەری سوریە و کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین و ئیسلامی تووندئاژۆ موشکیلەی سەرەکین. حکووومەتی هەرێمی کوردستان لەو ناوچەیەدا وەک خاڵێکی پڕشنگدار دیارە کە بە ئارامی و بە پێشکەوتنی ئابووری توانیویەتی نوێنگە و نوێنەری ڕەسمی گەلی کورد بێ و تا ڕادەیەک ئازادی بۆ گەل و نیشتمان بە دیاری بێنێ. هیوادارم ڕۆژێک بێ کە گەلی کورد بە ئاواتەکانی خۆی بگات و کوردیش لە ئێران بە ماف و ویستەکانی خۆی بگات.
بودیل سێبا لویس نوێنەری پارلەمان لە سەر لیستی حیزبی ژینگە و ئەندامی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوە لە پارلمانی سوئێد گووتی: جێگای خۆشحاڵیە کە دوای هەڵبژاردنی ڕووحانی کرانەوەیەک بەرەو دونیای دەرەوە کراوەتەوە، بەڵام ئێعدام ئێستاش وەک پێشوو بەرێوە دەچێ. بۆیە ئێمە دەبێ ئێران ناچار بکەین کە دەست لەم شێوە سزایە هەڵبگرێ، هەموو گەلێک مافی دیاری کردنی چارەنووسی خۆی هەیە. من خۆم بە ڕەگەز کاتالونیم و وابریارە لە مانگی ١١ هەڵبژاردن بۆ بریاری سەربەخۆیی بەرێوە بەرن، حکوومەتی ئیسپانیا هەوڵ دەدا ماف و ئازادی کاتالانەکان سنووردار بکات و بە هەر شێوەیەک کە بۆ بکرێ پێش بە دەنگدان بۆ سەربەخۆیی ئەو گەلە بگرێ، ئێمە دەبێ پشتیوانی لە گشت گەلانی جیهان بکەین کە مافی دیاری کردنی چارەنووس بەکار بێنن. لە پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوا وزیری دەرەوەی سوئێد هیچ لێدوانێکی نەداوە، بەڵام دەزانم ئەگەر پرسیاری لێ بکەی، دەڵێ: یەکپارچەیی سنووری وڵاتەکەمان گرینگە.
فردریک مالم نوێنەری پارلەمان لە سەر لیستی حیزبی لیبرالی گەل گووتی: جێی خۆشحاڵی‌یە کە لەگەڵ ئێوە ئەم یادە نوێ دەکەمەوە، ئەورۆ بۆتان دەرکەوتووە کە وتەی قازی محەممەد وەدیهاتووە کە فەرمووی: ئەمرۆ ئێوە قازی‌یەک ئێعدام دەکەن، بەڵام سبەینێ هەزاران قازی درووست دەبن. ئێستا دەبینن کە لێرە هەموومان قازین. ئێستا دانوستان و لێک نزیکبوونەوە لە چەندین لاوە لە ئارا دایە، لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، لە نێوان شیعە و سوننی عێراق، لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا، لە نێوان پ کاکا و ئانکارا، کە لە گشت ئەم هەوڵانە دا ئێران بە شێوەی جیاواز هەوڵ دەدا ئەم هەوڵانە پووچەڵ بکاتەوە. تەنیا ڕێگا ئەوەیە کە حکوومەتی ئێران ببێتە رژێمێکی دێموکراتیکی کە ڕێز لە مافی گشت پێکهاتەکانی نەتەوەیی و ئایینی بگرن. دەوڵەتی ئێستای ئێران هەوڵ دەدا بەرەو دونیای دەرەوە سیمایەکی نەرم و نیان نیشان بدا، بەڵام لە ناوخۆ هەل ومەرج خەارپتر بووە، ئێعدام لە دەورانی ڕووحانی و ئەحمەدی‌نژاد زیاتر بووە.
لە دوایی بڕگەی بەشی یەکەم دا کاک محەممەد ئیسماعیلی بەرپرسی بەشی پەیوەندی‌یە کوردستانی‌یەکانی کۆمیتەی سوئێد چەند وتەیەک پێشکەش کران و سوپاسی بەشداری چالاکانەی هێز و ڕێکخراوە سیاسی و کەسایەتی‌یەکانی بەشدار لەو ڕێورەسمەی دا کرد و ناوی هەموو ئەو هێزانەی کە پەیام و برووسکەی پیرۆزباییان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان نارد بوو خوێندەوە کە ناوەکانیان بریتن لە:
کەمپینی ئاشتی و یەکبوون
- کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
- ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان
- کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
- کۆمەڵە حیزبی کومونیستی ئێران
- پارتی ئازادی کوردستان
- پارتی سەربەخۆیی کوردستان
- پارتی دێموکراتی کوردستان ـ باکوور
- بەشی کوردی ڕادیۆی سوئێد ( زایەڵە)
شایانی باسەکە تەلەفزیۆنەکانی کوردکاناڵ، کوردستان تی ڤی و کەرکووک تی ڤی تا کۆتایی بەرنامەکە ڕێپۆرتاژیان لە سەر ئەم یادە پیرۆزە ساز کرد.
دوابه‌دوای پێشکه‌ش کردنی په‌یامه‌کان، له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی یادی ٢ی ڕێبه‌ندانه‌وه چه‌ند هۆنراوه پێشکه‌ش کران و نۆرە درا بە بەشی هونەری یادی ٢ ی ڕێبەندان.
لە بەشی هونەری یادی ٢ ی ڕێبه‌ندان دا ٥ که‌س له هونه‌رمه‌ندانی لاو و ده‌نگخۆشی گه‌له‌كه‌مان بەشداربوون و تا کاتژمێر ١ی شه‌و به گۆرانی درێژه‌یان به‌م بڕگه‌یه دا. هونه‌رمه‌ندانی بەشدار بریتی‌بوون لە خاتوو شنۆ ئەحمەدی، کاک جەماڵ فەتحیان، خاتوو باوان کەریمی، کاک شۆڕش بۆکانی و کاک ئەسعەد ڕه‌زازی. شایانی باسە کە هه‌رکام له ماوه‌یه‌کی دیاریکراوی ئەم ڕێوڕەسمەدا هاتنه نێو ئاپۆرای دڵ پر له ئه‌وین و خۆشه‌ویستی به‌شدارانی جێژنی یادی کۆماری کوردستان‌و جۆش و خرۆشێكی بێ‌وێنه‌یان دا به ئه‌م یاده پیرۆز و نه‌ته‌وه‌یی‌یه و به گۆرانی و چریکەیان شه‌وێكی خۆشیان بۆ به‌شداربووانی ئه‌م یاده مه‌زنه پێکهێنا و گه‌ڕی ڕه‌شبه‌ڵه‌کی كیژان و كوران و ژنان و پیاوانی به‌شدار له‌م جێژنه دا نیشانه‌ی ڕێزگرتن بوو له کۆماری بیرەوەری کوردستان، به‌شداربووان به‌م چه‌شنه وه‌فادری خۆیان به گه‌وره‌یی ڕۆژی ٢ ی ڕیبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان ده‌ربری و جارێکی دیکه په‌یمانی وه‌فاداری‌یان له گه‌ڵ سه‌روه‌رانی کۆماری کوردستان و ڕێبازی پیرۆزی کوردایه‌تی نوێ کرده‌وه.
پێشوازیی نیشتمانپه‌روه‌ران و دڵسۆزان له ٦٨ هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، جارێكی‌تر ئه‌و راستی‌یه‌ی به گشت لایه‌ك سه‌لماند كه كۆمار و حیزبی پێشه‌وا قازی نه‌مر، ویست و داخوازی خه‌ڵكی كوردستان بوون و ئاڵ‌وگۆڕه‌کان و تاراوگه‌نشینی نه‌یانتوانیوه و ناتوانن خۆشه‌ویستیی ٢ ی ڕێبه‌ندان له دڵی كوردان دا، كه‌م كه‌نه‌وه.
سه‌ره‌نجام كاتژمێری ١ی نیوه شه‌و، له نێوچه‌پڵه‌ڕیزان، پێكه‌نین و خۆشی و شادیی حه‌شیمه‌تی به‌شدار دا، یادی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان كۆتایی پێ‌هات.
حیزبی دێموكراتی كوردستان ـ کۆمیته‌ی سوئێد
٢٥ ـ ٠١ ـ ٢٠١٤