پەیامی نەورۆزیی خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
هاووڵاتانی خۆشه‌ویست!
خوشکان‌و برایانی ئازیز!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
که‌س‌و کا‌ری زیندانیانی سیاسی‌و بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کان!
به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌سپێکی ساڵێ تازه‌ی کوردی پڕبه‌دڵ پیرۆزباییتان لێ‌ده‌که‌م. هیوادارم هه‌موو لایه‌کمان به یه‌که‌وه بتوانین له ساڵی داهاتوودا زه‌مینه‌و به‌ستێنێک دروست بکه‌ین که تاکی کوردی، بنه‌ماڵه‌ی کوردی، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌و نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به هیممه‌ت‌و کا‌ری هه‌موولایه‌کمان فورسه‌ت‌و مه‌جالێکی باش بۆ نه‌ورۆزه‌کانی داهاتوو دروست بکه‌ین‌و به‌وجۆره بتوانین به مافه‌کانی خۆمان بگه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی باشتر‌و به به‌رچاو روونییه‌کی زۆرترەوە بتوانین ساڵی تازه ده‌ست پێ‌بکه‌ین‌و ئه‌رک بۆخۆمان دیاری بکه‌ین، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک بۆ یه‌ک ساڵی رابردوو له‌جێگای خۆی دایه.
له یه‌ک ساڵی رابردوو‌دا، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌و وڵاتانه‌ی که که‌م‌و زۆر مه‌وزوعی کوردیان هه‌یه‌و یا له کوردستان نزیکن، ئاڵوگۆڕەکان به خۆشییه‌وه ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه که هه‌ر ئاڵوگۆرێک له داهاتوودا بێته گۆڕێ، ناکرێ مه‌سه‌له‌ی کورد نادیده بگرێ‌و خودی کوردیش به خۆشییه توانیویه‌تی ئه‌و مجاله بۆ خۆی پێک بێنێ که له مه‌وزووعه‌کان‌دا بێ ته‌فاوه‌ت نه‌بێ‌و بچێته نێو کێشه‌کان، بۆیه له‌و بابه‌ته‌وه جێگای هیوایه.
له یه‌ک ساڵی رابردوو‌دا لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش، سەرەڕای ساڵانێکی زۆر زوڵم‌و زۆری کۆماری ئیسلامی و لەگەڵ ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی به چاوی ئه‌منییه‌تی چاو له کوردستان ده‌کا، به‌ڵام دیسانیش (دیتمان) لە ڕەوتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا، کۆمه‌ڵگه‌ی زیندووی نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چالاکانی سیاسی، چالاکوانانی مه‌ده‌نی به ژن‌و پیاوەوە سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌و فشار‌و زه‌خته‌ی لە سەریانە، بە خۆشیەوە توانیویانه تا راده‌یه‌کی زۆر له بواره‌کانی جۆراوجۆردا هێز‌و ئنیرژییه‌کی باش‌و مناسب به رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بده‌ن‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زیندوو دروست بکه‌ن. دڵنیام له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به کار‌و تێکۆشان‌و فه‌عالیه‌تی هه‌موو لایه‌ک ئێمه ده‌توانین له ساڵی داهاتوودا مه‌جالێکی باشتر بۆ هێنانه‌گۆری ویست‌و داخوازه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆمان بڕه‌خسێنین‌و به‌مجۆره کۆماری ئیسلامی که هه‌میشه به چاوی ئه‌منییه‌تی چاو له کوردستان ده‌کا، مه‌جبوور بکه‌ین له بەرامبەر ویست‌و داواکانی ئێمه هه‌ر‌ئاوا بێ ته‌فاوه‌ت نه‌بێ. زه‌مانێک ئێمه دەتوانین له نێوخۆی وڵات له زیندوویه‌تیی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان، له زیندویه‌تیی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆمان، له فیداکاری‌و ئاماده‌یی ئێوه که‌ڵک وه‌ربگرین که له نێو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا هه‌موو لایه‌کمان یه‌کگرتوو بین. چونکه هه‌موو لایه‌کمان ده‌زانین کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی موته‌نه‌وویعه، ئایین‌و ئایینزای جۆراوجۆری تێ‌دا هه‌یه، زاراوه‌ی جۆراوجۆری تێ‌دا هه‌یه. زه‌مانێک که هه‌مووی ئه‌و ته‌نه‌ووه‌عاته یه‌کگرتوو بێ، له‌سه‌ر وه‌حده‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانین وڵامی کۆماری ئیسلامیمان دابێته‌وه‌و چی‌دیکه مەجال به کۆماری ئیسلامی نه‌ده‌ین که ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌حقیر بکا، بەڵکو به یه‌کگرتوویی خۆمان‌و قۆستنه‌وه‌ی مه‌جال‌و فورسه‌ته‌کان‌و ئیستفاده کردن له هه‌مووی ئه‌م ده‌رفه‌تانه ده‌توانین به کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران بلێین که ئێمه‌ی کورد به دوای مافه‌کانی خۆمانه‌وه‌ین‌و ئاوڕدانه‌وه له مافه‌کانی ئێمه فورسه‌تێکه بۆ کۆمه‌لگه‌ی ئێران که ورده ورده به‌ره‌و دێموکراسی بچێ. هیوادارم له ساڵی داهاتوودا هه‌موو لایه‌کمان به یه‌که‌وه، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که غه‌یری کوردن له ئێران، تێ‌یان بگه‌یه‌نین‌و “متوجه”ی داخوازییه‌کانی خۆمانیان بکه‌یین،(بەڵکوو) به‌وجۆره له نێو خه‌ڵکی غه‌یره کوردیش دۆستانێکی زۆر بۆخۆمان په‌یدا بکه‌ین.
له یه‌ک ساڵی رابردوو‌دا حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌وڵی دا له مه‌یدانه جۆراوجۆرەکان دا ویست‌و داواکانی ئێوه به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌یەنێ. هه‌وڵی داوه به نیسبه‌ت به‌هێزکردن‌و پشتیوانی کردن له خه‌بات‌و چالاکیی ئێوه له نێوخۆی وڵات بێته‌فاوه‌ت نه‌بێ‌و له‌و مه‌یدانه‌دا پیشتوانی ئێوه بێ. له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا که ئێستا کۆماری ئیسلامی تێ‌ده‌کۆشێ به مه‌شغوڵ کردنی دنیای ده‌ره‌وه به کێشه‌ی ئه‌تۆمی، مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ له په‌راوێز بخا، مه‌سه‌له‌ی ویست‌و داخوازییه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه له پەراوێز بخا، ئێمه هه‌ڵمانداوه که ئه‌و مه‌وزوعاته له جێگای خۆی بێنینه گۆرێ.
خه‌بات‌و چالاکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له نێوخۆ (و دەرەوەی وڵات) چ له ئاستی نهێنی‌و چ له ئاستی ئاشکرا، هه‌میشه پشتوانێک بووه بۆ چالاکی‌و فه‌عالیه‌تی ئێوه. هه‌میشه هه‌وڵمان داوه له‌م مه‌جال‌و ده‌رفه‌تانه که ئیمکانی هه‌یه وبۆ ئێوه بگونجێ، فورسه‌ت دروست بکه‌ین. ئێمه له ساڵی داهاتووش‌دا تێ‌ده‌کۆشین به بایه‌خ‌و ئه‌همییه‌تێکی زۆره‌وه چاو له کار‌و تێکۆشان‌و چالاکیی ئێوه له نێوخۆی وڵات بکه‌ین. تا ئه‌و جێگایه‌ی پێوه‌ندیی به به‌شی راگه‌یاندنه‌وه هه‌یه ئێمه تێکۆشاوین به راگه‌یاندنی خۆمان چ به فارسی چ به کوردی‌و چ به زمانه‌کانی دیکه بۆ جارێکی دیکه مه‌وزوعاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بخه‌ینه نێو باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به ئێران‌و بیخه‌ینه نێو باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به قه‌زیه‌ی کورد به گشتی‌یه‌وه.
هاووڵاتانی خۆشه‌ویست! ئێمه له حالێک‌دا که ده‌بینین پارچه‌کانی دیکه به‌خۆشیه‌وه که‌م‌و زۆر مه‌وزوعاتیان له گۆرێ‌دا هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی کورد له پارچه‌یه‌ک له رێگای گفت‌وگۆ‌و وتوێژەوە به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بوونه، له پارچه‌یه‌کی دیکه به ته‌واوی به‌ره‌و جێ‌به‌جێ بوونه، له پارچه‌یه‌ک که ئینکار ناکرێ به‌ڵام کۆماری ئیسلامی تێ‌ده‌کۆشێ به هه‌موو هه‌وڵ‌و تێکۆشانی دیپلۆماسی‌و میدیایی‌و ناوچه‌یی خۆی قه‌زیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له په‌راوێز بخا. ئه‌وه ئه‌رکی ئێمه‌یه، ئه‌رکی تاک تاکی چالاکانی سیاسی، مه‌ده‌نی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌بی، ژنان،لاوان‌و خوێندکاران له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئێران‌و هه‌موو کوردستان‌و هه‌ر شوێنێک که هه‌ن که کار بکه‌ن بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی که قه‌زیه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ئاڵوگۆره‌کانی ناوچه وا به راحه‌تی له په‌راوێز نه‌خرێ. ئه‌وه ئه‌رکی ئێمه‌یه وه‌ک حیزبه سیاسییه‌کا‌ن به لێک نیزیک بوونه‌وه له یه‌کتر، به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانمان، به هاوخه‌باتی، به کۆده‌نگی، به یه‌ک ده‌نگی، ئێنرژییه‌ک‌و وزه‌یه‌کی تازه له ساڵی داهاتوودا به کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بده‌ین. به‌و جوره قه‌زیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، شوێنێک که کۆماری کوردستانی تێ‌دا له دایک بوو، شوێنێک که کوردایه‌تی به شێوه‌یه‌کی زۆر مۆدێرن‌و موته‌مه‌ددین جێ که‌وت، بێته‌وه جێگای خۆی‌و بەم جۆره پرسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بخه‌ینه‌وه نێو ده‌ستووری کا‌ری رۆژانه‌ی خه‌ڵکی ئێران، خه‌ڵکی کوردستان، کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ماس مێدیا‌و ڕاگەیەنە گشتییەکان و هه‌موو لایه‌ک. له‌و پێوه‌ندیه‌دا حیزبی دێموکراتی کوردستانی هه‌وڵی داوه گوفتمانێک‌و بۆچوونێک‌وسیاسه‌تێک به‌رێته پێشێ که کۆمه‌ک به ته‌بایی‌و یه‌کریزی‌و لێک نیزیک بوونه‌وه‌ی هه‌مووی ئه‌وانه ده‌کا. ئێمه به‌لێنتان پێ ده‌ده‌ین که له ساڵی نوێش‌دا هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته ده‌بەینه پێشێ. له ساڵی رابردوو‌دا هه‌ر وه‌کی هه‌موولایه‌کتان ئاگادارن به‌خۆشیەوه دا‌نیشتن به‌ینی دێموکراته‌کان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه، کارکردن بۆ یه‌کریزی له نێوان دێموکراته‌کان‌و یه‌کگرتنه‌وە،(درێژەی هەبوو). تا ئه‌و جێیه‌ی پێوه‌ندی به حیزبی ئێمه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ویست‌و داخوازی ئێوه که ده‌زانم زۆر‌تان پێ‌خۆشه، کا‌ری بۆ ده‌که‌ن،له له‌تبوونی حیزبی دێموکرات ناراحه‌تن‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن حیزبی دێموکرات ببێته‌وه بە حیزبێکی یه‌کگرتوو- ئێمه کارمان بۆ کردوه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئێمه‌و ئه‌ندامانی ئێمه به له‌به‌ر چاوگرتنی بیر‌و بۆچوونی ئێوه، گه‌ڵاڵه‌یه‌کی هێنایە گۆڕێ که له‌و گه‌ڵاله‌یه‌دا له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئێعتراف به یه‌کتر‌و به رووحی هاوبه‌ش، پێشنیارمان کردوه له‌گه‌ڵ یه‌کتر کار بکه‌ین، به شێوه‌ی ته‌وافوقی به‌ره‌و کۆنگریه‌کی هاوبه‌ش بچین، به‌و جۆره له نێو ریزه‌کانی خۆمان‌دا مه‌سه‌له‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکراته‌کان‌و وه‌سه‌ریه‌ک خستنه‌وه‌ی دێموکراته‌کان(دەبەینە پێشێ)، هیوادارم له ساڵی داهاتوودا کا‌ری بۆ بکه‌ین‌و ئه‌و پرۆسه‌یه به شێوه‌یه‌کی باش پچێته پێش. حه‌تمه‌ن له داهاتوویه‌کی نیزیک‌دا ده‌قی گه‌ڵاڵه‌که‌ی ئێمه‌و نێوه‌رۆکی گه‌ڵاڵه‌که‌ی ئێمه، ئێوه‌ش لێی ئاگادار ده‌بنه‌وه و ئێمه‌ش هه‌روا چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که هه‌موو لایه‌ک له‌و پێوه‌ندیه‌دا کار بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی که ئه‌م پرۆسه‌یه به باشی پچێته پێشێ.
خۆشک‌و برایانی ئازیز!
ئێمه له کاتێک‌دا ساڵی تازه‌ی کوردی ده‌ست‌پێ‌ده‌که‌ین که ئاڵوگۆره‌کانی نێوده‌وڵه‌تی، ئاڵوگۆره‌کانی ناوچه، داهاتووی قه‌زیه‌ی کورد، داهاتووی ئاڵوگۆر له ئێران زۆر به گه‌شبینییه‌وه چاو لێ‌ده‌که‌ین. ئێمه پێمانوایه کۆماری ئیسلامی تا ئێستا له موقابیل ویست‌و داخوازی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک( ئابووری،کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی)دا به داخه‌وه وڵامێکی نه‌بووه. هه‌رچه‌ند ئاغای رووحانی‌و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به جۆرێک قسه ده‌که‌ن که به‌رامبه‌ر به ویست‌و داخوازه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که دابوویان، ئه‌و ئینتزاراته‌ی که له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌و کوردستان دروستیان کردبوو بێ ته‌فاوه‌ت نابن، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا له‌و پێوه‌ندیه‌دا هه‌نگاوێکیان هه‌ڵ‌نه‌هێناوه‌ته‌وه،ئێمه هه‌روا چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به گشتی‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بە تایبەتی هه‌وڵ بده‌ن، فشار بێنن، ویست‌و داخوازیه‌کانیان ته‌رح بکه‌ن، له مه‌جاله‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن، له‌سه‌ر داواکانی خۆیان سوور‌بن بۆ ئه‌وه‌ی که به‌و داوایانه کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران متوجە بێ‌و گوێی لێ‌بێ، چ ده‌سه‌ڵاتداران‌و چ ئه‌وانه‌ی له ته‌نیشت ده‌سه‌ڵات هه‌ن، هه‌میشه گۆێ‌یان لێ‌بێ که کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک ویست‌و داخوازی خۆی هه‌یه‌و له هیچ حاله‌تێک دا واز له داخوازه‌کانی خۆی ناهێنێ‌و خه‌بات‌و تێکۆشان له پێناو جێ‌به‌جێ بوونی ئه‌و ویست‌و داخوازییانه به‌ردوام ده‌باته پێشێ. بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و گه‌شبینی‌و خۆشبینیه هه‌مووی جێ بکه‌وێ‌و له مه‌یدان‌دا ، ببێت به ئه‌مری واقع، بۆ جارێکی دیکه‌ش پێویستی به هاوخه‌باتی‌و هاوده‌نگی هه‌یه، پێویستی به کار‌و تێکۆشان هه‌یه. بۆیه له ساڵی داهاتوودا هه‌موو لایه‌کمان ده‌بێ ئه‌و ئینتزاره‌مان له یه‌کتر هه‌بێ که ته‌واوی کێشه‌کانی رابردوو وه‌لا بنێین، خاڵه ناخۆشییه‌کان وه‌لا بنێین، ئه‌و شوێنانه‌ی که هه‌ڵه‌مان لێ‌کردوە ده‌رسیان لێ‌وه‌رگرین، ئه‌و شوێنانه‌ی که که‌ڵکیان هه‌بووه، بۆ جارێکی دیکه سوودیان لێ وه‌رگرین‌و له‌ژێر رووناکایی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌و ده‌رس وه‌رگرتنانه‌و ئه‌و ته‌جروبانه ساڵێکی باش‌و به پیت‌و به‌ره‌که‌ت، به خێر‌و خۆشی بۆ هه‌موولایه‌ک ده‌ست‌پێ‌بکه‌ین که له‌و ساڵه‌دا به هه‌موو لایه‌کمان بتوانین زه‌مینه‌یه‌کی باشتر بۆ هێنانه‌گۆری ویست‌و داخوازه‌کانمان جێ‌به‌جێ بکه‌ین.
له کۆتایی‌دا بۆ جارێکی دیکه جه‌ژنی نه‌ورۆزتان هه‌ر پیرۆزبێ. له هه‌مووی لاوەکان به کچ‌و کوڕه‌وه، له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان (بەو هیوایە)که به‌هار به خۆشی‌و شادی ده‌ست‌پێ ده‌که‌ن. هیوادارم ئێمه لەو رۆژه‌دا به لیباسی کوردییه‌وه له رۆژانی یه‌که‌می نه‌ورۆز‌و ته‌واوی ساڵ به ئاهه‌نگی کوردی‌و ته‌ئکید کردن له‌سه‌ر قسه کردن به زمانی کوردی، ئه‌و زمانه‌ی که نەتەوەی ئێمه‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه‌و شوناسی ئێمه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌ساسی وه‌حده‌تی هه‌موو لایه‌ک، ئه‌و ساڵه ده‌ست‌پێ بکه‌ین‌و وه‌کی ساڵانی پێشوو ئیدامه بده‌ین به ده‌سکه‌وتێکی زیاتره‌وه. بۆیه بۆ جارێکی دیکه‌ش پیرۆزبایتان لێ‌ده‌که‌م‌و بۆ هه‌موو لایه‌کتان داوای ساغی‌و سڵامه‌تی ده‌که‌م‌و هیوادارم نه‌ورۆزێکی خۆشمان هه‌بێ و له‌و ساڵي‌نوێدا،هه‌موو لایه‌کمان خۆمان له پێناو جێ‌خستنی مافه نه‌ته‌و‌ایه‌تییه‌کانمان ئه‌رکدار ببینین.
هه‌ر ساغ‌و سلامه‌ت بن .