شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان ئاوات قادرپوور، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە بازگە و پۆستی گەڕانی "ناچیت" لە ماشێنی شەخسی خۆیدا زۆر بە تووندی بریندار دەبێ و دوای چەند ڕۆژ بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ و ئازار لە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ ی هەتاوی لە نەخۆشخانەی "سەید و شەهەدای" شاری ورمێ شەهید بوو.
تەرمی بێ گیانی شەهید ئاوات قادرپوور لە زێدی لە دایکبوونی لە ئاوایی مەلالەری بۆکان بە خاکسپێردرا.