نامیلکەی کۆمەڵێک بابەت و نوسراوەی دوکتور کەیوان ئازاد پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر

کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: رەحمان نەقشی.

كورتەى ژیاننامە: پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کەیوان ئازاد ئەنوەر

* ناوی چواری: پ.ی.د. كەیوان ئازاد ئەنوەر حەمە ڕەشید خان.
* مێژووی لەدایكبوون: (28ى حوزەیرانى 1969ز)ى قەزای (پێنجوێن).
* قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری (سولەیمانی) تەواو كردووە.
* ساڵی (1991ز) بڕوانامەى (بەكالۆریۆس – لیسانس)ى لە زانستى مێژوو لە (كۆلێجى ئاداب)ى (زانكۆى سەڵاحەدین) وەرگرتووە.
* ساڵى (2003ز) بڕوانامەى ماستەرى لە زانستى مێژوو لە كۆلێجى زانستە مرۆڤایەتییەكانى زانكۆى سلێمانى وەرگرتووە.
* ساڵی (2008ز) بڕوانامەی دكتۆرای (فەلسەفە)ی لە مێژووی ئیسلامیدا لە زانكۆى سلێمانى وەرگرتووە.
* ساڵی (2013ز) نازناوی زانستی بۆ (پرۆفیسۆری یاریدەدەر) بەرزكراوەتەوە.
* ساڵی (2019ز) نازناوی زانستی بۆ (پرۆفیسۆر) بەرزكراوەتەوە.
* ئێستاش مامۆستایە لە بەشى مێژووی كۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سولەیمانی به پلەی (پڕۆفیسۆر).
* خاوەنى (24) بەرهەمى مێژوویى و سیاسى و زیاد لە (1200) لێكۆڵینەوەو ووتارى مێژوویى و سیاسی و ئایینییە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكانى ناوخۆ و دەرەوەى هەرێمى كوردستانى ئێراقدا بڵاوكردۆتەوە.
* چەند بابەتێكی بۆ زمانەكانى (عەرەبى، فارسى، ئینگلیزى، ڕووسى) وەرگێڕدراون.
* زیاتر لە (2000) دیداری تەلەفزیۆنی بۆ كەناڵە ناوخۆیی و ئاسمانییە كوردی و جیهانییەكان بە زمانەكانی (كوردى و فارسى و عەرەبی) ئەنجامداوە
* زمانەكانی (كوردی و فارسی و عەرەبی) بە باشی دەزانم و زمانی (ئینگیزی) دەخوێنەمەوە و بە كەمی قسەی پێدەكەم و دەنووسم.