بابەتێکی گرینگ بۆ ئێمەی کورد لە نووسینی فردریک ماڵم ئەندام پاڕڵمانی پێشوی حیزبی لیبراڵی سوئێد
بابەتێکی گرینگ بۆ ئێمەی کورد لە نووسینی فردریک ماڵم ئەندام پاڕڵمانی پێشوی حیزبی لیبراڵی سوئێد
فردریک دەنووسێ:
سوئێد / کورد / ئێران / ئاشووری
سوئێد و جیهانی ڕۆژئاوا مەفتوونی پرسی فەلەستینن. لە هەمان کاتدا، چەندین گەل ڕووبەڕووی تاوانی قورس بوونەتەوە بەبێ ئەوەی خەڵکی ڕۆژئاوا تەنانەت مێشێکیان میوان بێ.
با لە کوردەوە دەست پێ بکەین. کورد لە عێراق، تورکیا، سوریا و ئێران بە گشتی ڕووبەڕووی تاوانێک بوونەتەوە کە کارەساتی فەلەستین لە ئاست ئەودا ڕەنگی نامێنی
. ئێمە باسی ۷۰ ساڵ قەدەغەکردنی قسەکردن بە زمانی دایک و بە گشتی قەدەغەکردنی کوردبوون لە تورکیا دەکەین. لە عێراق، کورد لە دەیەی ۱۹۶۰وە شەڕیان بە سەردا سەپاوە، لە دەیەی ۱۹۸۰ شەڕی قڕکردن(ژینوساید) دژی هۆز و بنەماڵە دیارەکان کرا و لە هەمان دەیەی هەشتادا، ژینوساید بە چەکی شیمیایی ڕوویدا کە بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی دیدەبانی مافەکانی مرۆڤ (Human Rights Watch) بووە هۆی کوژرانی ۱۸۲,۰۰۰ کەس.
هیچ خۆپیشاندانێک هاوشێوەی خۆپیشاندانەکانی فەلەستین بۆ کورد بەڕێوە نەچوو. بۆچی؟
چونکە یاسر عەرەفات، ڕێبەری ئەوکاتی فەلەستین، پشتیوانی لەو ژینوساید دەکرد.
وشەی “#کورد” بۆ سەدەی چوارەمی زایینی و وشەی “#کوردستان” بۆ سەدەی چواردەیەم دەگەڕێتەوە. بەڵام کورد لەو کاتەوە تا ئێستا، واتە لە ماوەی ۷۰۰ ساڵی ڕابردوودا، تەنانەت یەک شەڕیشی دەست پێ نەکردووە؛ لەکاتێکدا لایەنە سیاسیەکانی فەلەستین لە ماوەی ۶۰ ساڵدا ۱۰ شەڕیان هەڵگیرساندووە.
بە ئیستسنای، ڕاپەڕینی کوردەکان لە دەیەی ۱۹۸۰ لە تورکیا دژی ڕژێمی نیزامی بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی خۆیان.
بەردەوام دەبین بە ئێرانییەکان دژی #خومەینی. ئێرانییەکان بۆ بەهاکانی ئازادی لە بەرابەر ڕژێمی ئیسلامیدا وەستانەوە، و گەلی ئێران هەرگیز هیچ شەڕێکیان دەست پێ نەکردووە. بەڵام مەلاکانی ئێران هەوڵیان داوە ئێرانییەکان لە سەرانسەری جیهاندا بکوژن.
تەنها کاری ئۆپۆزسیۆنی ئێران ئەوە بووە کە خۆپیشاندانیان کردووە.
بەڵام کاتێک بزووتنەوەی لایەنگری فەلەستین لە سوئێد خۆپیشاندان دەکات، ئاڵاکانی ڕژێمی ئێران دەشەکێنێتەوە و ستایشی دەستەکانی مەرگی ئەو ڕژێمە دەکات دژی ئێرانییەکان کە داوای ئازادی دەکەن.
بزووتنەوەی فەلەستین لە سوئێد پشتیوانی لە مەلاکان دەکات.
ئێرانییەکان ڕەنگە پاشاخوازەکان، لیبراڵ، خوێندکار، موجاهید، چالاکوانی کرێکاری، بازرگان، فێمینیست، کورد، بەلووچ، چالاکوانی چەپ یان وەک زۆربەی خەڵک تەنها دیموکرات بن — بەڵام خاڵەکە ئەوەیە کە ئەوان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
زیاتر لە ۴۰ ساڵە ئێرانییەکان بێدەنگ کراون، ئەشکەنجە دراون، لە بەرزکەرەوەکان (جرثقیل) هەڵواسراون، دەستدرێژییان کراوەتە سەر و کەسوکاریان کوژراون.
هیچ کام لەوانەی ئێستا بۆ فەلەستین خۆپیشاندان دەکەن، تەنانەت یەک ساتیش بیریان لەو ئێرانییانە نەکردووەتەوە کە بۆ ئازادی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.
بەردەوام دەبین بە مەسیحییەکان. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، مەسیحییەکان ۲۰٪ی دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان پێکهێنابوو. ئەوڕۆ ئەوان زۆرترین ڕێژەیان ۲.۵٪ی دانیشتووانی ئەو ناوچەیەن.
یەکەم کلیساکان لە خاکی شامدا لەلایەن حەواریونی عیساوە دروست کران، بەڵام ئەوڕۆ دەبێ مۆڵەتی دروستکردنیان تەنیا لە “بوتشییرکا”( گەڕەکێکی باشوری ستوکهوڵم) (لە سوئێد) پێ بدرێ.
ئیسلامیزم، ژینوسایدی ئەرمەنی/ئاشووری/سریانییەکان و شەڕەکانی دواتر، خەڵکی لەو ناوچانە ئاوارە کرد کە یەکەم دێڕەکانی لێ دروست کرابوون. لە کاتی ژینوسایدی داعش لە ساڵی ۲۰۱۴ لە موسڵ، تیرۆریستان ماڵ بە ماڵ دەگەڕان، لە دەرگایان دەدا و داوایان لە ئاشووری/سریانییە مەسیحییەکان دەکرد کە ئەوێ جێبهێڵن. دروشمی جیهادییان لەسەر دیواری ماڵەکانیان دەنووسران.
بە بڕوای تۆ ئاشوورییەک چ هەستێکی دەبێت و چۆن پەرچەکرداری دەبێت کاتێک ئیسلامییەکی لایەنگری فەلەستین لە ستۆکهۆڵم، گۆتنبۆرگ یان ماڵمۆ هاوار دەکات و دەڵێت “الله اکبر”؟
سوێدییەکان لەوە تێناگەن. بەڵام کەسی ئاشووری ئەوەی پێشتر بیستووە و بە تەواوی دەزانێت واتای چییە. کەسوکاری سەد ساڵ پێشتر بیستبوویان؛ ئەوە دەربڕینێکە بۆ کوشتن. ئامرازێکە بۆ پەڕاندنی سەری دوژمن. و ئەوەی ئەوڕۆ لە شەقامەکانماندا بۆ فەلەستین نزیکەی لە هەموو خۆپیشاندانێکدا دەگوترێتەوە. سوئێدیە بێ ئاگاکان بە شتێکی ئاسایی وەک دروشمێکی وەرزشی تێیدەگەن.
بۆچی ئەم هەمووە مەسیحییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سوئێد، فەرانسە و ئەمریکا دەژین؟ ئەوە بە هەڵکەوت نیە.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆڵ کراوە لە مەسیحییەکان.
خەڵک نەیانتوانیوە لەوێ بژین. ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و لە شوێنێکی تر داوای ژیانێکی نوێ بکەن.
تقریباً هیچ کەسێک لە ڕۆژئاوا گۆڕی بەم کۆچە بەکۆمەڵەی دانیشتووانە ڕەسەنەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەداوە.
بەڵام ئێستا بەپڕتاو چەکدارانی فەلەستین دەبێت ئازادانە جولان بکەن و ستایشی ئیخوان ئەلموسلمین و تیرۆریزمی ئیسلامی بکەن کە ئایدۆلۆژیاکەی نەک تەنها لە سەردەمی شەڕی جیهانی یەکەمدا بووە هۆی ژینوسایدی مەسیحییەکان، بەڵکو لە سەردەمی ئێستاشدا داوای چۆڵکردنی هەمان ناوچە لە مەسیحییەکان و کەمینەکانی تر دەکات.
ئایا ئەوە ئەو “چالاکییە دژی ژینوساید”یە کە ئێمە دەمانەوێت؟
لە کۆتاییدا دەگەینە ئێزیدییەکان. گەلێک کە لە سەرەتادا ڕەتیان کردەوە ببنە مەسیحی و دواتریش ڕەتیان کردەوە ببنە موسڵمان. ئەوان ئایینی خۆیان پاراست و لە سوریای ئەوڕۆ، تورکیا و عێراقدا دەژیان، بەڵام زۆریان لە کاتی ژیوسایدی ئەرمەنییەکاندا لەلایەن ئەهلی سوننەوە ناچار کران هەڵ بێن. ئەوانەی مانەوە بە بەردەوامی هێرشیان کرایە سەر، و ۱۰۰ ساڵ دواتر، لە ساڵی ۲۰۱۴دا، لە شەنگال لەلایەن داعشەوە ڕووبەڕووی ژینوسایدێکی دیکە بوونەوە.
دەەیان هەزار کەس کوژران و لەلایەن ئیسلامییەکانەوە وەک کۆیلەی سێکسی بردران. شارستانییەتی ئێزیدییەکان لە ڕەگەوە دەرهێنرا؛ بۆ جاری دووەم دوای ئەوەی ئیسلامییەکان لە کاتی شەڕی جیهانی یەکەمدا هەوڵیان دابوو لەناویان ببەن.
هەمان شت دەکرێت دەربارەی شیعییەکانی عێراق لە کاتی هێرشەکانی داعشدا بگوترێت. و هەمان شت دەکرێت دەربارەی ئەهلی سوننە بگوترێت لە کاتی تۆڵەسەندنەوەکانی شیعییەکاندا، کاتێک میلیشیا شیعییەکانی عێراق پاکتاویان دژی ئەهلی سوننە لە عێراقدا کرد.
خاڵ و قسەی سەرەکی من ئەوەیە کە تقریباً هیچ کام لە دەزگا گەورەکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا تەنانەت بە جدی هەوڵیان نەداوە هیچ کام لەم ڕووداوانە پێشان بدەن، بە دەر لە چەند بەڵگەنامەیییەکی کەم.
ئازاری کورد و ئێرانییەکان تەنانەت بڕێکی زۆر کەمی لەو سەرنجەی کە دراوە بە مەینەتییەکانی فەلەستینییەکان بەدەست نەهێناوە؛ لە شوێنێکدا کە سەرەڕای ئەوە، ئەو ڕاستییە پشتگوێ خراوە کە خەباتی فەلەستینییەکان توندوتیژ، هێرشبەرانە و آخر زەمانیە و لەسەر بنەمای لەناوبردنی تەواوەتی دوژمن دامەزراوە.
نزیکەی سفر لەسەد فوکوس خراوەتە سەر مەسیحییەکان و گرووپە نا-موسڵمانەکانی تر کە ڕووبەڕووی ژینوساید بوونەتەوە.
هۆکارەکەی سادەیە: کاتێک موسڵمانان، موسڵمانان یان نا-موسڵمانان دەکوژن، ئێمە گوێی پێنادەین. بەڵام کاتێک جووەکان وەک دەستدرێژیکار دەناسرێن، ئەو کات هاتو هاواری هەمووان دەگاتە عەرشی ئاسمان.
سەرچاوە: فەیسبووکی چیا عەلیار