پەپوولەکانی دەشتی چۆڵ. ئاسۆ خەبات

پەپوولەکانی دەشتی چۆڵ.

ئاسۆ خەبات
دەتگووت هێلانە پەپوولەن له گێژی گێژەڵووکەدا
دەسووتان و هەڵدەوەرین، ئەلەم دنیا بچووکەدا
بەژن بەژن دەپڕوکان و باڵا باڵا دەبوونە خۆڵ
چەنێ تەنیا، چەنێ مەزڵووم، پەپوولەکانی دەشتی چۆڵ
پەپوولەکانی لەتکراو، جەرگی لەت، شاباڵی لەت
مەمکی لەت، لاچاوی لەت، پرچی سپی هاواڵی لەت
لە باڵای زۆر شەهیدم دا، تەنێ ناوێک بەجێمابوو
ئەوێ ڕۆژێ کە کوردستان، بە گریان دەنگی نووسابوو
ئەمن پێڵاوی سووتاوم، له قاچێکی لەت‌وکووت‌ دا
بڵێی ئەم عەرزە بتوانێ، پەپوولەی پێکەنین قووت دا
تۆزێ دووکەڵ ئەوکی گرتووم، هاوار، هاوارە دەرنایە!
پشوو سوارم هەناسەم تووند چ ژانێکە کە بۆم نایە!
چ زیخێکە له قوڕگمدا، چ شینێکە لە سەر چاوم
دەڵێی قاچی شەهیدێکم، بە قرتاوی بەجێماوم


سەرچاوە: لاپەرەی فەیسبووکی ئاسۆ خەبات