ڕۆژنامهی کوردستان ژمارە ٩٢٦ لە ژێر چاپ هاتهدهر.
ڕۆژنامهی کوردستان ژمارە ٩٢٦ لە ژێر چاپ هاتهدهر. ڕۆژنامهی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که له کۆمهڵێک وتار و بابهتی سیاسی و ههواڵ و ههروهها بهشی ئهدهب و هونهر پێک هاتووه، له ژێر چاپ هاتهدهر.
ژمارەی ٩٢٦ی «کوردستان»، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەی نیوەی یەکەمی مانگی خەرمانان بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی «کوردستان»دا جگە لە ڕەنگدانەوەی هەواڵی کار و تێکۆشانی ئۆڕگانەکانی حیزب، وتووێژی سکرتێری گشتی و ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی ناوەندی بڕیاری حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب و هەروەها هاوپەیمانیی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەو ماوەیەدا، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
“رفتار مداخلهجویانە” هیچ بە باش نازانین/ دارسمە
لەگەڵ ناوەندگەراکاندا نابینە هاوپەیمان و بەردی بناغەی ئێرانێکی دێموکراتیک دەبێت پێش ڕووخانی ڕێژیم دابندرێت/ مستەفا هیجری
کورد چی دەوێ؟ (لە وڵامی پرسیارەکانی هەیئەتی نێردراوی ڕێژیم بۆ کوردستان(/ مستەفا مەولوودی
ئهرک و ئالهنگارییهکانی بهردهم حیزبێكی ههشتا و یهک ساڵه/ د. ئاسۆ حەسەن زادە
لە مێژوو و میراتەوە بۆ پڕۆژەی داهاتوو؛ (حیزبی دێموکرات و نەوەی نوێی کۆمەڵگەی کوردەواری)/ عەلی بداغی
شەڕی ئەمریکا و ئێران بەرەو کوێ دەچێت؟/ عومەر باڵەکی
ناسیۆنالیزمی بەرگریکارانە، تەنیا ڕێی مانەوەی کورد لە ئێرانی دواڕۆژدایە!/ هەیاس کاردۆ
شکستی وشیاری: خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ فاشیزمی دیجیتاڵی و پاشەکشەی بەهاکانی شۆڕش/ ئاسۆ مینبەری
ژنانی کورد و فەتحی پێگەکانی بڕیاردان!/ ئیبراهیم لاجانی
کوردستان لە قەفەزەوە بۆ کارت/ ئازاد مستۆفی
چەمکی ئەخلاق لە یارساندا، بەراورد بە تێڕوانینی ئەخلاقی فەیلەسووف و بیرمەندانی جیهان/ سارۆ خوسرەوی
شەڕ کۆتایی نەهاتووە، نۆرەی گەمارۆ و ئابڵۆقەی گورچووبڕە/ ڕەزا دانشجوو
“یەکپارچەیی خاکی ئێران” یان مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەکان؟/ حەسەن قارەمانی