یادێک لە چەندین رۆڵەی بوێر و فەرماندە و کادری بە توانای بزووتنەوەی کورد لە مەڵبەندی پیرانشار
یادێک لە چەندین رۆڵەی بوێر و فەرماندە و کادری بە توانای بزووتنەوەی کورد لە مەڵبەندی پیرانشار
سەید عەلی هاشمی
ئەو بەسەرهاتانەی لێرەدا بە کورتی و سادەیی ئاماژەیان پێ دەکەین، تەنها دڵۆپێکن لە دەریایەکی بێبنی خۆشەویستی، قارەمانێتی، لەخۆبردوویی و فیداکاری. ئەوە مێژووی پڕشکۆ و پڕ لە شانازیی کادر، پێشمەرگە و فەرماندە سەربەرزەکانی مەڵبەندی پیرانشارە؛ ئەو قارەمانانەی لەپێناو ئامانجە پیرۆزەکانی گەلەکەیاندا، لە دژوارترین هەلومەرج و سەختترین قۆناغەکانی خەباتدا ئەرکی قورسیان لە ئەستۆ گرت و بە فیداکارییەکی بێوێنە درێژەیان بە ڕێگای تێکۆشان دا.
زۆرجار ئەو قارەمانانە تەنها لە سنووری مەڵبەندی پیرانشاردا نەدەمانەوە، بەڵکو بەپێی پێویستیی خەبات و بڕیاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕەوانەی ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکران و لەوێش بە ئازایەتی و لێهاتوویی، داستانی سەروەرییان تۆمار دەکرد. هەر بۆیەش جێپەنجەیان تەنها لە پیرانشاردا نەماوەتەوە، بەڵکو لە زۆر ناوچەی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە ڕوونی دەبینرێت.
زۆر سپاس بۆ هاوڕێی بەڕێزم (ساڵە نەڵۆسی)، بەرپرسی ماڵپەڕی «پێشمەرگەکان» کە پێداچوونەوە و هەڵەگیریی بۆ ئەم نووسینە کردووە و هاوکات کردوونی بە فایلیکی PDF بۆ ئەوەی بە ئاسانی بخوێندرێنەوە.
سەید عەلی هاشمی
2026/09/02
فایلی پدف PDF