ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩٢٥ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩٢٥ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارەی ٩٢٥ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەی نیوەی یەکەمی مانگی گەلاوێژ بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی “کوردستان”دا جگە لە ڕەنگدانەوەی هەواڵی کار و تێکۆشانی ئۆڕگانەکانی حیزب، وتووێژی سکرتێری گشتی و ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی ناوەندی بڕیاری حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب و هەروەها هاوپەیمانیی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەو ماوەیەدا، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:

دیپلۆماسی بە بێ دەوڵەت: (گوزار لە پارادیپلۆماسییەوە بۆ ڕۆڵگێڕانی ستراتیژی لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا)/ زانیار حوسێنی

بەبێ چارەسەری پرسی نەتەوەیی، دێموکراسی و سەقامگیری لە ئێراندا چێ نابن/ مستەفا هیجری

به‌‌ساڵداچوو به‌ڵام به‌ده‌ماخ و له‌سه‌ر پێ؛ ئه‌رک و ئاله‌نگارییه‌کانی به‌رده‌م حیزبێكی هه‌شتاویه‌ک ساڵه/ د. ئاسۆ حەسەن‌زادە

ناچینە نێو شەڕێکەوە مافی کوردی تێدا مسۆگەر نەبێت/ مستەفا مەولوودی

حیزبی دێموکرات؛ سیمبولی خەبات دژی ستەمی نەتەوەیی و هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی و سیاسی/ هەردی سەلیمی

خەباتی مەدەنی، بەرگریی چەکداری و پێوەندییان بە ڕووخاندنی ڕژیمە سەرەڕۆکانەوە/ د. کامڕان ئەمین‌ئاوە

دێموکرات دەڵێ چی و چیی دەوێ؟/ عەلی لەیلاخ

شێرپەنجەیەک بە ناوی کۆماری ئیسلامی (لە فتوای ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ی خومەینییەوە هەتا بەبارمتەگرتنی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست)/ ناسر ساڵحی‌ئەسڵ

دوای هەشتا و چەند ساڵ! (لە پاشخانی جەماوەرییەوە هەتا فرەچەشنی لە خەباتدا – بەشی دووەم و کۆتایی)/ ڕەزا دانشجوو

قادر وریا: دێموکراسیی زۆرایەتی ناتوانێت لە وڵاتێکی وەک ئێراندا وەڵامدەر بێت/ دیمانە: شەهرام سوبحانی

چوار گریمانەی هەڵەی واشینگتۆن لە بارەی شەڕی ئێران/ و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەن‌پوور

کۆماری ئیسلامی و هونەری «ژیان بەبێ کەلوپەل»/ دارسمە

پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ئاڵۆزدا/ ئیبراهیم لاجانی